👋 𝒽𝒾𝒾𝒾𝒾
ئێنا بەڵێ ناوم ئێنایە کیم ئێنا خوشکێک و دوو برام هەیە من تایهیۆنگ و هۆسوون برای منن خوشکەکەم مینام ئەویش خوشکی منە دایک و باوکم لەژیان نەماون من تایهیۆنگم زۆر خۆشدەوێت واتا دایم بەیەکەوەین زۆر جاریش لای تایهیۆنگ دەخەوم ئەو منی زۆر خۆشدەوێت براکەی دیژەشم خۆشدەوێت بەڵام تای تایبەتە بۆ من مینامم زۆر خۆشدەوێت مینام هۆسوونی زۆر خۆشدەوێت واتا ئێمە نازانم. بۆ خۆتان تێبگەن ئیدی هەردوو براکەم لەکۆمپانیا کاردەکەن زۆر ماندوون بگومان ماندوو دەبەن چوونکە ئەوان بۆ ئێمە کاردەکەن نازمان هەڵدەگرن
ئێستا بەتەنها دانیشتووم چوونکە مینام لەگەرماوە عەسرە سەیری مۆبەکەم دەکرد لەدەرگا درا خزمەتکارەکە کردییەوە
تای:من گەڕامەوە
بدەنگی بەرز خێرا هەستام
ئێنا:کاکەەەە
بەخێرایی چووم بۆلای لەباوەشم گرت توند ئەویش ماچی سەری کردم و لەباوەشی گرتمەوە
ئێنا:کوا هۆسوون بۆ ئەوت لەگەڵ نییە
تای:ئەو کاری دیکەی هەبوو
ئێنا:نانا دەچێتە باڕ ئاخخ من بەشەری وام خۆشناوێت
بەدەم قسەوە چووینە هۆڵەکە خێرا بە خزمەتکارەکانم وت شتێک بۆ کاکم ئامادە بکەن من بەبێزاری لەو هۆڵەدا وەک
شێتێک دەخولامەوە و لەبەردەم پایەی هۆڵەکەدا بەهێواشی نێوچاوانم لێدەدائێنا:ئاههییی نەفرەتت بۆ دەبێت دڵم توند بێت ئاخەر لەبەرچییی
بەردەوام بووم تا دەستێک هاتە پێش نێوچاوانم سەیری خاوەنەکەیم کرد تایهیۆنگ بوو
تای:نچنچنچ تۆ شێت بوویت کچم خەڵک سەری خۆی لەدیوار دەدات
ئێنا:زۆۆۆرررر بێزارممم ڕاستەوخۆ دانیشتم لەئەرزەکەیا
نەفرەتییەک لەسەرووی ماڵەکەمان هەیە ناوی ماڕکە زۆر خوێڕییە زۆر ڕێم پێ دەگرێت هەرچەندە تای زۆر بەخراپی لێیداوە بەڵام ئەوە ئێستا دووبارە دەستی کردۆتەوە بەو کارە نەفرەتت لێدەکەممم ماڕککک تای باوەشی لێدام قسەی بۆ کردم منی تا چێشتخانەکە برد و لەسەر کورسییەک دانیشتم تایش لەبەرامبەرم دانیشت دەستی کرد بە نانخواردن من لەبەر ماڕک دڵگران نیم بەڵکو بیری دایکم و باوکم دەکەم ئاخۆ ئێستا لەژیان بوونایە نەیان دەهێشت براکانم ماندوو بن و باوکم هۆسوونی ئاقڵ دەکرد نەفرەتت بێ ویستی خۆم کە چووبوومە ناو خەیاڵێکی قوڵ جا یەکسەر هەستم پێدەکرێت کە بیر لەچی دەکەمەوە دەستێکم لەژێر چەناگەم داناوە و فرمێسکەکانم دەکەون تای ڕاستەوخۆ سەیری کردم
تای:ئێنامم بۆچی دەگریت
خێرا فرمێسکەکانم سڕی و چوومە دەرەوە لەماڵەوە و بەڕێکەوتم بۆ ئەو شوێنەی کۆتا جار دایکم و باوکممم بینی کەچۆن مردن ئەوان ویستیان کاتێک بەیەکەوە بەسەر بەرن بەکەشتییەکی بچووک ڕۆیشتنە ناو دەریا بەڵام جەستەیان هاتەوە نەوەک ڕوحح ئەوە منی شکاند هەر بۆیەش ئاڵودەی تای بووم دڵنیابە گەر شتێکی لێبێت کۆتایی منیش دەبیت لەوێ دانیشتبووم تا خۆرئاوابوو ئاگام لە کات نەمابوو هەرخۆی ئەمڕۆ زۆربێزار بووم جار جارە وام بەسەر دێت دواتر بیرم دەچێتەوە سەیری کاتم کرد شۆک بووم خێرا هەستام ئاییی نەفرەتتت لەخۆم مۆبەکەشم لەماڵەوە لەبیر کردووە ئێستا ئاخۆ لەوانەیە زۆر نیگەران بن بۆم بەخێرایی ڕێم کرد بەرەو ماڵەوە ئێمە زۆر بەناوبانگین واتا چەند جار تای و هۆسوون و مینام لە تیڤی وبەرنامە بەشداریان کردووە بەڵام من ناااا من حەزم بەوە نییە بۆیە ناچم ئێستا کۆڵێک پرسیارت ئاڕاستە دەکەن منیش تاقەتی جوابدانەوەم نییە گەیشتمە بەردەم ماڵەوە بەڵام ئەوەی بینیممم وااا ئەو هەموو سەیارە ڕەشە چییە
YOU ARE READING
✵𝐏𝐄𝐑𝐒𝐎𝐍✵𝐉.𝐣𝐤
Terror(ستەمکاری) تا هەتایە ئەم وشەیە بەردەوامە لەوەی بچێتە سەر زاری خەڵک ئەمە وشەیەکە بۆ کەسی زۆردار و پارەدارێکی لوتبەرز و خاوەن کارێکی فشەکەر بەکاردێت من لەمە بەردەوام نابم من کەسێکم دورم لەمە بەڵام چواردەورم.........