*12*

280 49 13
                                    

بەیانی

دیە لەخەو هەلستا و رۆشتە گەرماوەکە خۆی شوشت و هاتە دەرەوە جلێکی ئاسایی لەبەر کرد و رۆشتە خوارەوە و رۆشتە چێشتخانە بینی تاتا خەریکی خواردن ئامادە کردنە

دیە: بەیانی باش جوانترین کاکی دوونیا( ببزەوە)
تای: بەیانی تۆش باش بچکۆلەی کاکە( بەبزەوە)
دیە: کاکە جۆنگکووک تۆشی فێرکرد بلێی بچکۆل من گەورەم ئەها( بەمۆنی وتی ودەستەکانی بلند کرد بەمەبەستی ئەوەی کە گەورەیە کەلەبەر چاوەکانی تای زۆر کیوت بوو)
تای: ئای کیوت( بە کیوتی)
دیە: یەک نەزانێ خۆی وانیە( بەمۆنی)...پێویستت بە یارمەتی هەیە( بە ئاسایی)
تای: تەنها مێزەکە ماوە رێکی بخە تا خواردنەکان تێدەکەم
دیە: باشە

دووای کەمێک میزەکەیان ئامادە کرد

تای: دو دو من دەچم جوکی هەلدەستێنم تۆش برۆ هاجوون هەلبستێنە
دیە: چی بۆچی من خۆت ئەویش هەلستێنە
تای: وامدەکرد بەلا جوکی کاتێکی زۆری دەوێ تاهەلدەستێ
دیە: باشە بانگی دەکەم
تای رۆشت جۆنگکووک هەلستێنێ لەخەو دیەش رۆشتە لای هاجوون
دیە: ئێستا چۆن هەلی بستێنم،، هاجوون هەلسە هاجوون ئاوا نابێ( هەر بانگی دەکرد بەلام سودی نەبوو)
نزیکتر بۆوە کەمێک سەیری روخساری کرد دوواتر هەولیدا بیجولێنێ
دیە: هاجوون هەلسە هاجوون( بەدەنگێکی نەرم)
هاجوون: کەمێکی تر تکایاا( بەخەوالویی)
دیە: نەخێر دەی هەلسە برسیمە هەلنەستی بەشی تۆش دەخۆم( بەبۆلەو کیوتی)
هاجوون: ئاھ باشە( چاوەکانی کردەوە و سەیری دیەی دەکرد رۆشتبوە دوونیای خەیال لەبەر جوانی دیە دیەش شەرمی کرد)
دیە: ئ ئێ من دەرۆمە خوارەوە تۆش هەلسە و رۆتینی بەیانیانت بکەو وەرە خوارەوە( بەشلەژاوی و شەرمەوە رایکردە دەرەوە)
هاجوون: ئاھ دلم بۆوا جوان و کیوت بوو چی دەبوو هەموو بەیانیەک ئەو روخسارە جوانەم بینیبا کەلەخەو هەلدەستم( بەمەستیەوە و دەستی لەسەر دلی دانابوو دوواتر بەهۆش خۆی هاتەوە و رۆشتە گەرماو،دەموو چاوی شوشت و رۆشتە خوارەوە)
بینی لەسەر سفرە دانیشتون و نان دەخۆن
هاجوون: بەیانیتان باش
هەموویان: بەیانی تۆش باش
جۆنگکووک: دوێنێ شەو دەتویست گۆشت ببرژێنی چی بوو بۆ نەت برژاند( سەیری کرد)
هاجوون: تاقەتم نەبوو( بەئاسایی)
جۆنگکووک: هەرخۆی سەرسام دەبوم بتکردبا چونکە تۆ بەس دەزانی بخۆی نازانی ئامادەی بکەی( بەبێزاری)
هاجوون: جا لەو هەستە خۆشتر هەیە بۆت ئامادە بکەن و تۆ بەس بیخۆی( بەفیزەوە)
جۆنگکووک: سروشتی تۆیە ئیدی تاقەتی دەمەقالیم نیە لەگەلت( بەبێزاری)
خەریکی قسە کردن بون تێلێک بۆ جۆنگکووک هات سەیری کرد سکرتێرەکەیەتی هەلی گرت
جۆنگکووک: بەلێ( بەساردی)
سکرتێر: ببورە گەورەم بۆ بیێزارکردنت بەلام سکرتێری بەرێز سیۆنگ پەیوەندی کرد داوای کۆبونەوەیان کرد( بەرێزەوە)
جۆنگکووک: باشە پێیان بلێ بەیانی کۆبونەوەکە ئەنجام دەدرێ( بەساردی)
سکرتێر: بەسەچاو گەورەم کاتێکی خۆش( بەرێزەوە قسەی کرد و پەیوەندیەکەیان داخست)
هاجوون: چی بوو..؟
جۆنگکووک: سکرتێرەکەم بوو دەلێ کۆمپانیای بەرێز لی داوای کۆبونەوەیان کرد
هاجوون: یانی ئەمرۆ دەرۆین
جۆنگکووک: بەلێ
تای: کەوایە دووای نان خواردن دەرۆین جلەکانمان کۆ دەکەینەوە
دووای ئەوەی نانیان خوارد و چێشتخانەیان پاک کردەوە رۆشتن تا شتەکانیان کۆبکەنەوە
دووای کەمێک ئامادە بون و رۆشتنە لای ئۆتۆمبێلەکە
جۆنگکووک: هاجوون تاقەتم نیە تۆ شۆفێری بکە( بە ئاسایی)
هاجوون: باشە تۆش لەپێشەوە دانیشە کە ماندوو بوم تۆ وەرە شۆفێری بکە
جۆنگکووک: نەخێر بۆخۆم لەگەل خۆشەویستەکەم لەدوواوە لەباوەشی یەکتر دادەنیشین ئەی وانیە خۆشەویستم( بە ئاسای وتی و دەستی لەکەمەری تای ئالاند)
تای: بەلێ رێک ئاوا( بەفیزەوە وتی و دەستی لەملی جۆنگکووک ئالاند)
هاجوون: زۆر رۆن ماسین( بەبێزاری وتی و چاوی سوراند)
جۆنگکووک: بۆ ئیرەیی دەبەی تۆش دەتوانی خۆشەویستێک بدۆزیەوە بۆخۆت( بەفیزەوە)
هاجوون: بۆچی تا وەک ئێوە خۆم سوک کەم(بە گالتەوە)
جۆنگکوک:کورە... وەرە ئێرە(بۆی چوو پێش ئەوی رابکات گرتی و دانەیەکی کێشا بەسەریدا)
هاجون:تۆبە...تۆبە بەس وازبێنە(پێدەکەنی)
تای:وازی لێبێنە جوکی گالتەی کرد(دەستی کوکی گرت)
دیە:کاکە جۆنگکووک وازی لێ بێنە راست دەکات(ئەویش پێدەکەنی)
تای:چی... کا بۆستە بۆم (بۆی چوو بەلام هەردوکیان رایان کرد)
دیە: کاکە تەنیا گالتەبوو(بە پێکەنینەوە)
تای: گەمژانە( بەبێزاریەوە)
جونکگووک: وەرە خۆشەویستم برۆین ئەوانە ئیرەییمان پێدەبەن بۆیە وادەلێن( دەستی تای گرت و رۆشتنە نێو ئۆتۆمبێل)
هاجوون و دیەش هەر پێدەکەنین پێیان بەدەم پێکەنینەوە رۆشتنە نێو ئۆتۆمبێل و هاجوون ئۆتۆمبێلەکەی بەکار خست و بەرێ کەوتن بەدەم گۆرانی و قسە و گالتەوە دەرۆشتن تا تای روی کردە جۆنگکووک
تای: جوکی حەزم لە ئایسکرێمە( بە کیوتی)
جۆنگکووک: ئۆو قوربانت بم کیوتی ئێستا دەیکرم بەلام من چیم دەستدەکەوێ بەرامبەر ئەو ئایسکرێمە( بەشەیتانی لەبن گوێی تای وتی)
تای: ئمم... ماچ( بەکیوتی بیری دەکردەوە)
جۆنگکووک: رازیم شت کوڕە هاجوون ئۆتۆمبێلەکە بوەستێنە پەنیرەکەم ئایسکرێمی دەوێ( بە ئاسایی)
هاجوون: باشە لەو نزیکانە بەنزینخانەیەک هەیە لەوێ دەوەستم( ئەویش بە ئاسایی)
دووای دە خولەک گەشتنە بەنزین خانەکە و ئۆتۆمبێلەکەیان وەستاند و دابەزین جۆنگکووک دەستی تای گرت و شتی بۆ دەکری و هاجوونیش سەیری دیەی کرد
هاجوون: برسیتە( بە پرسیارەوە)
دیە: کەمێک( بەکیوتی دەستی لەسەر سکی دانا)
هاجوون: کەوایە وەرە برۆین بەدلی خۆت شت هەلگرە( بەبزەوە)
دیە: سوپاس بەلام پێویست ناکا هەرخۆی کەمێکی تر دەگەینەوە مالەوە( بەبزەوە)
هاجوون: نا نەحێر دەی وەرە برۆین( قۆلی دیەی گرت و رایکێشا)
دیە: ئاخر پەشیمان دەبیتەوە من شتی زۆر هەلدەگرم
هاجوون: کێشەم نیە چیت  دەوێت هەلیگرە
رۆشتنە لای شتەکان دیە بەدلی خۆی هەلی دەگرت و هاجونیش وەک ئەو دەتگوت مندالن یەک دوونیا شتیان هەلگرتبوو رۆشتنە لای کاشێرەکە پارەکەیان داو رۆشتنە دەرەوە بینیان تایکووک خەریکی ماچ کردنی یەکن

ꪑꪖᠻỉꪖ ᧁꪮɀꪖƙꪖ᭢Where stories live. Discover now