*13*

297 53 28
                                    

جۆنگکوک تای و دیەی بردە ژوری میوان و جێی هێشتن بۆ ئەوەی ئاسودە بن هاجوون لەدەرگای دا و جلی هێنابوو تا تای و دیە لەبەری بکەن
هاجوون: ئەوجلەم هێناوە تالەبەری بکەن و ئاسودەبن( بە ئاسایی)
تای: سوپاس ئەزیتت کێشا( بەبزەوە)
هاجوون: پێویست ناکا ئەزیەت نیە بەلام وابزانم بۆ دیە کەمێک گەورەیە( بەبزەوە وتی)
تای: بەلێ راستە بەلام کێشە نیە( بەهەمان شێوە)
هاجوون: ئهم من دەرۆم گەر شتێکتان ویست پێمی بلێن( بەئاسایی وتی و رۆشت)
تای: دیە گیانەکەم هەلستە جلەکانت بگۆرە( جلەکەی دایە دەستی دیه)
دیە: باشە(بەکزی وتی)
دووای کەمێک جلەکانیان گۆری و دانیشتن دیە دووبارە رۆشتەوە باوەشی تای
تای: دەتەوێ وەک هەموو جار گۆرانی بلێم تا خەوت لێدەکەوی( بە دەنگێکی هێمن)
دیە: بەلێ( سەری لەقاند)
تاییش گۆرانی وت تا دیە خەوی لێکەوت دوواتر تای دیەی جوان دەپۆشی و ماچێکی سەری کرد و رۆشتە لای جۆنگکووک و هاجوون کەلە هۆلەکە دانیشتبون
جۆنگکووک: دیە باشە؟( بەنیگەرانی پرسی)
تای: کەمێک باشترە و ئێستا خەوی لێکەوتوە( بەخەمباری)
جۆنگکووک: تای بۆچی دیە ئاوا حالی خراپ بوو ( بەنیگەرانی)
تای کەمێک بێدەنگ بوو دوواتر بریاری دا باسی بکات هەناسەیەکی قولی هەلمژی
تای: بەهۆی سیۆنگ مینەوە بوو( بەدلپری)
جۆنگکووک و هاجوون شۆک بون
هاجوون: بۆچی ئەو( بەسەرسامیەوە)
تای:  ئەو لەگەل باوکم هاورێ بون واتە پێش ئەوەی باوکم بمرێ ماوەیەکی کەم بوو ببونە هاورێ  ئەو مافیا بوو باوکم ئاگاداری ئەوە نەبوو کۆمپانیای باوکم هی جلو بەرگ و پێلاو هەموو ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە جوانکاری هەیە ئەویش بە درۆ وتبویە باوکم کە کۆمپانیاکەی من هی جل و بەرگە و ئەگەر پێکەوە رێک بکەون ئەوە کۆمپانیاکەیان زۆر بەرەو پێش دەبەن و قازانچ دەکەن ئەو کاتە دیە تەمەنی 16 سال بوو منیش 18 سال بووم واتە ئەو شتانە 3 سال پێش ئێستا روی داوە سیۆنگ مین خۆی کەسێکی خوێری و سەرسەریە هەردەم مێشکی بەلای شتی بێمانایە ئەو کاتە کە رێکەوتنەکایان واژوو کرد باوکم بانگێشتی مالەوەی کرد من کە یەکەمجار بینم نەکەوتە بەردلم کەسێکی سەیر بوو ئەوکاتەی نانمان دەخوارد زۆر بە چاوێکی پیس لە دیەی دەروانی منیش هەستم بەوە کردبوو دوای چەند رۆژێک پەیوەندیەک بۆ باوکم هات کە گوایە لەدەروە کۆدەبنەوە بۆ بەسەر بردنی کاتێکی خۆش من هەستێکی باشم نەبوو بە رۆشتنی باوکم بۆیە داوام لێکرد کە هەموومان بە خێزانی برۆینە دەرەوە تەنها نەمدەویست لەگەل سیۆنگ مین برواتە دەرەوە بەلام باوکم وتی کە حەیب دەبێت گەر نەروات بۆیە کاتێکی تر ئێمە دەرۆینە دەرەوە باوکم رۆشت و تا نزیکی کاتژمێر 11:00 شەو بوو باکم نەگەرابویەوە دایکم زۆر خەمبار ببو چونکە باوکم هەرگیز درەنگ نەگەربویەوە من و دیە هەولی هێمن کردنەوەمان دەدا لەناکاو پەیوەندی بۆ دایکم هات کە ترسێک کەوتە دلم زۆری نەخایاند دایکم لەهۆش خۆی چوو منیش مۆبەکەم هەلگرت کە پاسەوانەکەی باوکم بوو وتی کە باوکم لە نەخۆشخانەیە تۆشی جەلدەی دل هاتوە من پەشۆکاو بوم هەولم دەدا بەهێز بم بۆ دایکم و خوشکەکەم ..دیەم ئارام کردوە کە دەبێ بەهێز بین لەبەر دایکم دوواتر داکیم هاتەوە هۆش خۆی و دەستی کردە گریان دوای کرد بە خێرای برۆینە نەخۆشخانە ئێمە رۆشتینە نەخۆشخانەو لە پرسگەکەم پرسی کە کەسێک هاتەوە بۆ نەخۆشخانە بەناوی کیم یونجی ئەویش وتی لە ژوری نەشتەرگەریە ئێمە بەپەلە رۆشتینە ئەوێ هەرکە گەیشتین دکتۆرەکە هاتە دەرەوە من پرسیارم لێ کرد
(گەرانەوە بۆ رابردوو)
تای:دکتۆر تکایە کیم یونجی لێرەیە(بە گریان و شلەژاوی)
دکتۆر:بەلێ چی ئێوەیە(بە خەمەبوە)
تای:من کوری ئەوم (بەهەمانشێوە)
د.تای:تکایە بلێ باشە(بە گریانەوە)
دکتۆر:تکایە هێمن بن سوپاس بۆ خوا بۆ ئێستا رزگاری بوو بەلام نازام تا چەند بەرگە دەگرێ هەموو هەولێکی خۆمان دا ببورن(بە خەمەوە)
د.تای :چی دەلێی تکایە بلێ راست نیە.... دەتوانین بیبینین(بەزۆر وەستابوو لەسەر قاچەکانی)
دکتۆر:ببورن بەلێ دەتوانن بەلام ماندوی مەکەن(دوای قسەکەی دیە رێک رای کردە ژورەوە ئێمەش بەدوای داچوین)
لە ژوورەوە
دیە:باوکە تکایە باش بە (بە گریانەوە دەستی باوکی گرت بوو)
یونجی (باوکی تای) بەرە بەرە چاوەکانی کردەوە بە ماندوی بینی هەمویان لەوێین دەگرین و دیە دەستی گرتوە بە زۆردەستی دیەی کردە لای لێوی و ماچێکی کرد کە بەزۆر هەستی پێدەکرا
تای. دیە:باوکە تۆباشی(بێکەوە وتیان)
د.تای:کیم تۆ باشی .. تکایە باش بە(لای سەری وەستابوو دەسی بە قژی دادەهێنا)
یونجی:من .... باشم (بە هەناسە تەنگی ) دەمەوێ لەگەل تای قسەبکەم
دیەو دایکی تای رۆشتنە دەرەوە تای دەستی باوکی گرت و بە هێمنی دانیشت لای ئەو کورسیەی لەوێبوو
یونجی:تای.. من داوایەکم هەیە ..(هەناسەی توندی هەلدەکێشا).. ئەگەر من هەرشتێکم بەسەر هات کۆمپانیاکە ئامانەتی تۆیە ... وە ئاگاداری دایکت و دیە بە .... لە ژوورەکەم لەناو قاسەکە پەروای بونت بە سەرۆک واژوو دەکەی..... (هەناسەی قورسی هەلەدەکێشا)
تای:وامەلێ تۆ باش دەبی (ماچی دەستی باوکی کرد)
یونجی:تای سیونگ مین فێلی لێکردم ئەو مافیایە .... هەولی بەدەست هێنانی کۆمپانیاکە دەدات ... رێگەی پێنەدەی کارێکی وابکات .... هیچ شتێک مەلێ واخۆت دەرخە هیچ نازانی ئێستا دەرۆی...... پەراوەکە واژوو دەکەی خۆت ئاسای دەرخە (ماندوو بوو بۆیە چاوی دادەخراو دەکرایەوە)
تای:من لە سەرەتاوە ئەوم بەدل نەبوو بەلام بێخەم بە هەرگیز رێگە نادەم کارێکی وا بکات ئەو بێنرخە (ماچی سەری باوکی کرد و رۆشت) تۆ بشو بدە تای رۆشتە دەرەوە بینی داکی و دیە لە دەرەوە دانیشتون هەرکە تایان بینی رۆشتنە لای
د.تای:چی بوو تای ئەوباشە(بە گریانەوە)
تای:بەلێ بێخەم بە بەسە چاوەکانت ئازار مەدە(فرمێسکی سری و ماچی سەری کرد)من دەرۆم بەلای کارو باری نەخۆشخانە ئێوە ئاگاداری باوکم بن( دایکی تای سەری لەقاندو رۆشتە ژورەوە تای ویستی بروا دیە دەستی گرت )
دیە:کاکە بێم بلێ دەچیە کوێ (بەخەمەوە)
تای:هەندێک کارم هەیە گیانی من تۆ لێرە بە ئاگاداری داک و باوکم بە باش(دیە سەری لەقاندو تای لە باوەشی گرت و دواتر رۆشت)
تای
لە نەخۆشخانە هاتمە دەرەوەو رۆشتم بەرەو کۆمپانیا هەرکە گەیشتم رۆشتمە ئۆفیسی باوکم و قاسەکەم کردەوە کە بەورواری لەدایک بونی دایکم بوو پەرەوەکانم دەرهێنا رۆشتمە سەر کورسیەکەو دانیشتم سەیری هەموو پەراوەکانم کرد و تا ئەوەم دۆزیەوە کە باوکم وتی و بێ دودلی واژوم کرد و دواتر شتەکانم خسە شوێنی خۆی و روشتمەوە نەخۆشخانە بینیم کە ئەو بێنرخە لەوێیە سیۆنگ مین و خۆی خەمبار دەرخستوە رۆشتم بەرەو رویان
تای:سلاو (خۆی ئاسای کردەوە )
د.تای:لەکوێ بوی(دەستی تای گرت)
تای:کاری نەخۆشخانەم تەواو کرد (بە درۆ تا دایکی خەم نەخوات)
سۆنگ مین:سەلامەتیە هەرکە بیستم چی رویداوە هاتم(خۆی خەمبار دەرخستبوو )
تای:سوپاس پێویستی نەدەکرد
...
چەند رۆژێک تێپەری بەسەر ئەو روداو تا رۆژێک باوکم بارو دوخی تێک چوو کە دکتۆرەکان بۆیان کۆنترۆل نەکرا و باوکم گیانی لەدەست دا هەموومان زۆر روخاین بە تایبەت داکیم من لەبەر ئەوان خۆم بەهێز دەردەخست دوای بە خاک سپاردنەکە هەموومان رۆشتینە مالەوە کەسمان نەمانتوانی یەک پاروش بخۆین تا بۆ ئێوارەکەی سیۆنگ مین هات
سیونگ مین:بەخۆتان خۆشبن دوا ناخۆشیتان بێ (روی کردە دایکم و دەستی گرت من زۆر بەوە تێک چوم بەلام قسەم نەکرد)
د.تای:سوپاس (بە بێهەستی)
سیۆنگ مین:من هاتوم تا پێت رابگەینم کە یارمەتیت دەدەم تایهیۆنگ تا تەمەنی یاسایت تەواو دەکەیت بۆ کاری کۆمپانیا من کارو بارەکانی باوکت دەزانم و هەم ئێوەش خەمتان زۆرە بۆیە ئامادەم بە هەمو جۆرێک یارمەتیان بدەم (بە درۆە خۆی خەمبار کردبوو)
تای:سوپاس بۆ ئەو پێش نیارەت من تەمەنی یاسای خۆم تەواو کردوە وابزانم ئاگادار نین من 18سالم و باوکم پێش ئەوەی بمرێت هەموو شتێکی رادەستی من کرد و وە هەموو جۆرە رێکەوتنێکم لەگەل تۆ کۆتی پێهێناوە دەزانم فێلت لە باوکم کردوە و تۆ بە فێل کاری مافیایەکەت تێکەلی کاری باوکم کردو بۆیە هەرئێستا لێرە برۆ دەرەوە جارێکی تر نەیەیتەوە ئێرە (سەرەتا بەهێمنی دواتر دەستی کردە هاوارکردن)
سیۆنگ مین:ئۆۆۆ دیارە تۆ زۆر زیرەکی بەلام وادەزانی بە ئاسانی واز دێنم ئەو کۆمپانیایە هەر هی من دەبێ مندال(بە پێکەنینەوە)
تای:برۆ دەرەوە بێنرخ (بە تورەی)
سیۆنگ مین:ئێستا دەرۆم بەلام بزانە شتێکی وات بەسەر دێنم کە نەتوانی بەرگەی بگری هەی مندال(تای دەریکردە دەرەوە و گەرایەوەلای دایکی)
د.تای:کورم ئاگاداری خۆت بە تکایە من بەس ئێوەم هەیە ئەو شتکی خراپ دەکات(بە گریانەوە وتی)
تای:بێخەم بە دایکە دەی تۆ برۆ پشو بدە(دایکی بردە سەر جێگاکەی دیە لە مەوبێش خەوتبوو بۆیە ئاگاداری ئەوشتانە نەبوو)
....
دوای یەک هەفتە
هەموو شت باش بوو تا رۆژێک دیە دیار نەما تای و دایکی زۆر شلەژاو بون تای زوو درکی بەو کرد کە ئەوە کاری سیۆنگ مینە بەلام تای هیچی لەدەست نەدەهات چاوەرێی پەیوەندی سیۆنگ مین بوو وەک ئەوەی تای وتی سیۆنگ مین نامیەکی بۆ تای نارد کە کورتە ڤیدێویەک بوو تای خێرا کردیەوە بەلام شۆک بوو کە بینی دیە لەناو خوێنی خۆی نقوم بوە کە زۆر بەخراپی لێیان داوە سیۆنگ مین پەیوەندی کرد
سیۆنگ مین: بەدلت بوو سوپرایزەکە(بە پێکەنینەوە)
تای:هەی بێنرخ تۆ چۆن کارێکی وادەکەی لەگەل خۆشکەکەم ئەو هێشتا بچوکە (بەزۆر خۆی گرتبوو نەگری)
سیۆنگ مین:پێم وتی کە کارێکی وات پێدەکەم کە بەرگەی نەگری ئەوە سەرەتایە (بەفیزەوە) کۆمپانیاکەم پێبدە
تای:نەخێر خۆشکەکەم ئازاد بکە تۆ شەرەکەت لەگەل منە ترسنۆک(بە هەمانشێوە)
سیۆنگ مین:باشە کەواتە چاوەرێکەو ببینە(پەیوندیەکەی داخست)
تای:هێی ببوەس.... ئای خوایە گیان من جیبکەم خوایە خۆشکەکەم سەلامەت بێ (دەستی کردە گریان)
.....
دوای یەک هەفتە تای شوێن نەماوە بۆ دیە نەگەرێ بەلام بێ سودە دایکی تای تەواو بێ ئارام بوە لە ترسی لەدەست دانی کچەکەی
ئێستا شەوەو تای گەرایەوە مالەوە بەلام چی بێنی ئەنبولانس و پۆلیس لە مالەکەیانن خێرا رای کردە ژورەوە بەلام بینی دایکی لەنێو کیسێک کراوە

ꪑꪖᠻỉꪖ ᧁꪮɀꪖƙꪖ᭢Where stories live. Discover now