*16*

346 40 27
                                    

پۆلیسەکان گەیشتن(چابوو هاتن😂) کە جۆنگکوک هەوالی دابوو پێیان لەسەرپێداگری تای کە خۆی دەستی بە خوێنی ئەو پیاوە پیس نەکات بۆ باری لەناکاو ئەنبولاسیان هێنابوو بە خێرای هاجونیان خستە نیو ئەنبولاسەکە و رۆشتن بۆ نەخۆشخانە پۆلیسەکانیش هەموو پیاوەکی سیۆنگ مین دەستگیر کرد بێگومان سیۆنگ مینشیان بردە نەخۆشخانە چونکە کوک زۆر خراپ لێدابوو وە برین داریش بوو

_ لە نەخۆشخانە
بەپەلە هاجوونیان بردە ژووری نەشتەر گەری کاتژمێرێک دەبێ کەس نەهاتۆتە دەرێ جۆنگکووک هەر هاتوو چۆیەتی و خەریکە شێت دەبێ تای هەولی هیورکردنەوەی دەدا و دیەش دەگری تای رۆشتە لای
تای: دوو دوو گیانی من مەگری هاجوون بەهێزە و باشدەبێ(بەنیگەرانی)
دیە: باشدەبێ وایە( بەگریانەوە)
تای: بەلێ گیانەکەم(بەهێمنی وتی و ماچێکی نێوچەوانی کرد و دیەی کردە باوەشی)
جۆنگکووک: نەفرەت بۆچی کەس نایەتە دەرەوە( بەتورەیی و بەبێ ئۆقرەیەکی)
تای: جۆنگکوک ئازیزم هێمن بە ئەو باشدەبێ(بەنیگەرانی ئەو نیگەرانە نازانێ کامیان ئارامبکاتەوە)
دووای پێنج خولە پزیشکەکە هاتە دەرەوە و هەموویان بەرەو روی چون
جۆنگکووک: تکایە براکەم باشە(بەخێرایی قسەی دەکرد)
دکتۆر: هێمنبە بەرێزم گولەکە بە شوێنێکی هەستیاری نەکەوتبوو و برینەکەشی قول نیە ئەو باشە کەمێکی دی دەیبەنە ژووری خۆی( بەرێزەوە)
جۆنگکووک: زۆر سوپاس(بەدلخۆشی)
دکتۆر: پێویست ناکا ئەرکی سەرشانمە(بەبزەوە وتی و رۆشت)
دووای کەمێک هاجوونیان هێنادەرەوە و بردیانە ژوری خۆی و جۆنگکووک وانیش رۆشتنە لای دووای پێنج خولەک بەهۆش خۆی هاتەوە
هاجوون: ئ.ئاو(بەکزی)
تای: چی( تێنەگەشت)
هاجوون: ئ.ئاو(دووبارەی کردەوە)
تای: ئۆھ خولەکێک... بیخۆ( ئاوەکەی بۆهێناو و سەری بەرزکردەوە و ئاوەکەی پێدا)
دووای ئەوەی هاجوون ئاوەکەی خوارد سەیری دەوروو بەری کرد و رووداوەکانی بیرکەوتەوە
هاجوون: هیۆنگ( بانگی جۆنگکووکی کرد)
جۆنگکووک: بەلێ گیانی هیۆنگ(بەنیگەرانی)
(وەلاهی جەماعەت ئەو جوقەیە شتەکی بەسەری کەتیە ئەگەرنا جوقە نیە برێتە هاجوونی گیانی هیۆنگ😂)
هاجوون: د.دیە سەلامەتە(بەنیگەرانی)
جۆنگکووک: بەلێ ئەو باشە وە لێرەیە(بەئاسایی)
هاجوون سەیری چواردەوری کرد دیەی بینی کە دەگری بۆیە ویستی گالتەیەک بکات تا دیە چیدی نەگری
هاجوون: کوا هیچ گولێک نابینم کەبۆم هاتبێ بۆیە دەخەوم تا بۆمێ دێنن(بەگالتەوە)
جۆنگکووک: باوەرناکەم تەنانەت بەو حالەشەوە واز لەگالتەکردن ناهێنی گەمژە(بەبێ باوەری وتی و شەقێکی لەسەریدا)
هاجوون: ئای هیۆنگ بۆوادەکەی نابینی بریندارم( خۆی کیوت کرد)
جۆنگکووک: ئایش باشە بەوحالەشەوە کەس لێت ناباتەوە لەقسە(بەبێزاری)
دیە و تایش هەر خەریکی پێکەنین بون بەو دووانە تا دکتۆر هاتە ژوورەوە
دکتۆر: سلاو پشکنینەکانی بەرێز هاجوون دەرچون،،، هەست بە ئازار دەکەی( بەرێزەوە)
هاجوون: کەمێک بەلام هیچ نیە من باشم(بە ئاسایی)
دکتۆر: زۆر چاکە پشکنینەکانیشت باشە و هیچ زیانێکت نیە وە بەیانی دەتوانی برۆیتەوە مالەوە
هاجوون: نەخێر من دەمەوێ ئێستا برۆمە مالەوە(بەبێزاری)
دکتۆر: ببورە بەرێزم ئەمشەو دەبێ لێرە بمێنیتەوە و بەیانی دەتوانی برۆی( بە ئاسایی)
جۆنگکووک: باشە، سوپاس(بە ئاسایی)
دکتۆر: پێویست ناکا دووبارە سەلامەتیە( وتی و رۆشت)
هاجوون: هیۆنگ دەمەوێ بگەرێینەوە مالەوە( خۆی داماو کرد تا جۆنگکووک رازی بکا)
جۆنگکووک: خۆت داماو مەکە دەزانم لەپشت ئەو روخسارەت چ شەیتانێک هەیە ئەمشەو لێرە دەبی(بەبێزاری)
هاجوون بە مۆنی سەیری کرد
تای: جوکی دەتوانن برۆن من ئەمشەو لێرە دەمێنمەوە لای هاجوون(بە ئاسایی)
جۆنگکووک: نەخێر من لێرە دەبم تۆ برۆ مالەوە لەگەل دیە(بەغیرەوە)
هاجوون: ئای نەخێر هیۆنگ تۆ لێرە مەبە دەزانم هیچ ئاگام لەمن نابێ لەبەر چات کردن لەگەل یارەکەت هەردووکتان برۆنەمالەوە با دیە لێرەبێ گەر لای ئاسایی بێ(سەرەتا بەبێزاری وتی دوواتر سەیری دیەی کرد)
جۆنگکووک: تۆش خۆشەویستێک بدۆزەوە با وەک من بی( بەفیەوە)
هاجوون: بەلێ بەلێ وەک تۆدەکەم لەپێش هەموو کەسێک بەماچ دەیخۆم(بەبێزاری)
کە هاجوون وای وت تای لەشەرما بوە تەماتە
جۆنگکووک: حەسوود(بەمۆنی سەیری کرد)
دیە: ئای بۆستن لەو قسانە کاکم شەرم دەکا دەی ئێوە برۆن من لێرە دەمێنمەوە(بەبێزاری و کیوتی)
جۆنگکووک: باشە باش وەرە خۆشەویستم بابرۆین ئەوانە زۆر حەسودن( دەستی تای گرت و رۆشتن)
هاجوون: سوپاس( بەبزەوە)
دیە: پێویست ناکا،، تۆ باشی(بەشەرمەوە)
هاجوون: ئهم من باشم(بەجۆرێک سەیری دیەی دەکرد خەریک بوو بەچاو بیخوا)

ꪑꪖᠻỉꪖ ᧁꪮɀꪖƙꪖ᭢Where stories live. Discover now