P-11

2.4K 249 86
                                    

💙🦋💙

من تێکەڵی خەڵک نابم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

من تێکەڵی خەڵک نابم...ئەمە مانای لاوازیم نییە
بەڵکوو تاقەتی دوو ڕویی مرۆڤەکانم نییە ..!


---


—————/////—————





لەناکاو گوێیان لە دەنگی درگاکەبوو
ناوت خێرا دەستی تایهیۆنگی گرت و بەترسەوە سەیری کرد
لەبەری خۆیەوە ناوی جۆنگکوکی دەهێنا تایهیۆنگ تێگەشت کە ناوت
بۆچی ترساوە بە هێمنی دەستەکانی لەسەر ڕوخساری ناوت دانا بە چاوە قوڵەکانی کە پڕبوون لە ئارامی سەیری ناوتی دەکرد

ناوت: ت ت تایهیۆنگ ئەوە جۆنگکوکە ئەو هاتووە
تاکو ئازاری تۆ بدات پاشان من دەکوژێت ئەو من دەکوژێت
(بە ترسەوە)

تایهیۆنگ:ششش ئارامبە تۆ منت لەگەڵە ئەگەریش ئەو کەسە
جۆنگکوک بێت ڕێگە نادەم ئازارت بدات دڵنیابە تۆ متمانەت
بە من هەیە وایە
(بە هێمنی)

لەکاتی سەیرکردنی چاوەکانی و گوێبیستبونی دەنگە هێمن و قوڵەکەی
هەستم بە ئارامی کرد و ترسەکەم کەمبویەوە..هەرلەبەر ئەوەش
سەرم بە بەڵی جوڵاند ئەو بزەیەکی بچوکی کرد و ماچی کوڵەمی
کردم پاشان هەستایەوە و هەنگاوی نا بۆ لای درگاکە
منیش لە شوێنی خۆم هەستامەوە و سەیری درگاکەم دەکرد
لەناخەوە داوام لە خودا دەکرد کە ئەوە جۆنگکوک نەبێت
تایهیۆنگ دەستی بۆ درگاکە درێژکرد و کردیەوە
هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی و دەستم لەسەر سینگم دانا
ئەو کەسە جۆنگکوک نەبوو بەڵکو کوڕێک بوو کە زەرفێکی
ڕەشی بە دەستەوە بوو بەڕێزەوە خۆی چەماندەوە و سڵاوی کرد
تایهیۆنگیش زەرفەکەی لێ وەرگرت و پارەکەی پێدا
دڵنیابومەوە ئەوە خواردنە


بە ئاسودەیی لەسەر سۆفاکە دانیشتمەوە و پاڵم دایەوە
دەستم لەسەر چاوەکانم دانا نەفرەت بۆ ساتێک هەستم کرد کە دەمرم
بە دەستی جۆنگکوک


 Jk𖧞## boy𖧞JkWhere stories live. Discover now