★☆★
★★
★
★★★★★★★★★★★★★★★★دوای ئەوەی لەگەڵ ئانی قسەم کرد و وامکرد ئاسودەبێت و چیتر
خەمبارنەبێت لەبەر منداڵەکەی سکی وە من ئێستا لە ڕێگام بۆ
ماڵەکەی تایهیۆنگ چونکە دەمەوێت قسەی لەگەڵ بکەم
هەمووشتێک کۆتایی پێبهێنم جگە لە هاوڕێتیەکەماندەزانم لەوانەیە دڵی بشکێنم و خۆشەویستیە پاکەکەی
ڕەت بکەمەوە بەڵام ئەوە باشترە لە نەکردنی
چونکە لێرەدا کچێکی بەستەزمان هەیە کە بەخراپی ئاڵودەی بووە
لەهەمویی گرنگتر منداڵێک ژیانی منداڵێک چی بەسەردێت
بەبێ بونی باوکی...بێگومان ناڵێم خراپ بەڵام دایک ناتوانێت
جێگەی باوک پڕبکاتەوەپێش ئەوەی لە کار تەواوبم جۆنگکوک تیلی کرد
هەندێک پرسیاری لێ کردم وەک چی دەکەیت کەی دەگەڕیتەوە
ئایا تایهیۆنگ لە چێشتخانەکەیە هند....
من بە کورتی وەڵامم دایەوە و وتم کە کارم هەیە وە لەوانەیە
درەنگ بگەڕێمەوە نامەوێت بزانێت کە دەڕۆم بۆ بینینی تایهیۆنگ
ئەوکات دوبارە ئازارم دەدات بێ ئەوەی ڕێگەم بدات ڕونکردوە
بدەم لەسەر ئەوەی کە ویستومە تایهیۆنگ ببینمدەستەکانم لە گیرفانمدا دەرهێنا و سەیری دەوروبەرم کرد
بۆ ئەوەی دڵنیاببمەوە کە جۆنگکوک یاخود جیمین دیارنین
ئەوان هەمووکات بەم ناوەدا دەسوڕێنەوە بە ماتۆڕەکانیان
کوڕە خوێڕیەکانسەیری درگاکەم کرد و هەناسەیەکی قوڵم هەڵمژی
لێت دەپاڕێمەوە خودایەگیان هەمووشتێک بەباشی بڕوات
دوای ئەوەی لە ناخی خۆمدا قسەم کرد دەستم بەرزکردەوە
دام لە درگاکە لە مێشکی خۆمدا بیرم دەکردەوە لەوەی
کە چۆن بتوانم لە کاتێکی کەمدا تایهیۆنگ تێبگەیەنم هەمیش
زوو بگەڕێمەوە چونکە دەمەوێت قسە لەگەڵ جۆنگکوک بکەم
پێی بڵێم کە خۆشمدەوێتلەبەری خۆمەوە خەندەیەکم کرد لەهەمان کاتدا
درگاکە کرایەوە و سەیری تایهیۆنگم کرد ئەو جلی ماڵەوەی
لەبەربوو وە قژیشی شێواوبوو وەک ئەوی خەوتبێت بەڵام هەر
قۆز و سەرنجڕاکێش دەردەکەوێت بیرمە کاتیک منداڵبوین
هەرکە تایهیۆنگ خەوی لێ دەکەوت بە بۆیە ڕەنگاوڕەنگەکانم
شتی سەیرم لەسەر ڕوخساری دروست دەکرد تاکو ناشرین
بێت بێگومان چونکە ئیرەییم پێ دەبرد
DU LIEST GERADE
Jk𖧞## boy𖧞Jk
Actionچــی ســەبــارەتــ بــە ژیــانــیــ کــچــێــکــ کــە ســەراوژێــر دەبــێــتــ بــەهــۆیــ کــوڕێــکــیــ ^بــێـ شــەرمــیـ خــوێــڕیـــ ئــاشــقــبــوو.......!♡︎!