P-17

2.7K 333 380
                                    

Jk

حەزم لەو غرورەتە وات لێ دەکات قسەم لەگەڵ نەکەی بەڵام لە دورەوەچاودێریم بکەی

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

حەزم لەو غرورەتە وات لێ دەکات قسەم لەگەڵ نەکەی بەڵام لە دورەوە
چاودێریم بکەی....!

^

^

^

* دوای سێ ڕۆژ *

ئێستا سێ ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر ئەو ڕۆژەی خۆشەویستی خۆمم بۆ
جۆنگکوک دەربڕی...بەتەواوی هەمووشتێک گۆڕاوە
تەنها غیرەکانی جۆنگکوک نەبێت هەر لە شوێنی خۆیانن
جارجار دەبێتە دەمەقاڵێمان بەڵام هەرزوو ئاشتدەبینەوە
جۆنگکوک زۆر گرینگم پێ دەدا و خۆی کردوە بە کەروێشکێکی
ڕۆمانسی و پیاوانە...بەتەواوی گۆڕاوە ئێستا شەڕ بە هیچکەس
نافرۆشێت و کاری خراپ ناکات وە زوو دەخەویی و زووش
هەڵدەستێت بەقسەی خۆی بێت ماوەیەکی دیکەش دەست دەکات
بە کارکردن ئوما جۆنگکوکی زۆر خۆشدەوێت چونکە کاری
ناوماڵی بۆ دەکات لەهەمووی ناخۆشتر ئوما بەسەرمدا هاواردەکات و
دەڵێت تۆ تەمبەڵی ئاخخ لەو کاتانەدا دەمەوێت جۆنگکوک بکوژم

-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-.-

ئێستا گەڕامەوە ماڵەوە دوای ئەوەی لەکارکردن تەواوبووم
بەڕاستی ئەمڕۆ زۆر ماندوکەربوو

چومە لای سۆفاکە و جانتاکەم فڕێدایە سەری پاشان
جەستە ماندوکەشم فڕێدایە سەری ئەو سەرینە بچوکەی کە
دانراوە لەسەر سۆفاکە هێنامە ژێرسەرم و چاوەکانم داخست
کەمێک ئاسودەبووم ئێستا ماندویەتیم دەردەچێت گوێم
لە دەنگی قاپ و کەوچک بوو لە چێشتخانەکەوە کەواتە
ئوما خواردن دروست دەکات ئاهـ تاقەتم نییە بڕۆمە لای
بەهۆی ئازاری قاچەکانم نەفرەت ئەو پیاوە پیرە کاری زۆری
پێدام ئەمڕۆ وەک ئەوەی من مرۆڤ نەبم و ڕۆبۆرتێک بم
هەی سەر سپی ئەگەر پێیوستیم بە پارە نەبوایە بۆچی کارم دەکرد
لەگەڵ طڕقنێکی وەک تۆ


 Jk𖧞## boy𖧞JkWhere stories live. Discover now