𝑐ℎ𝑎𝑝𝑡𝑒𝑟 « 25 » !گرینگ نیە

1.3K 205 115
                                    


jungkook"

ئەو بە هێمنی نزیک بۆوە
وە لەنزیکی خاتوو لۆرین بوو
نەم دەتوانی چاوەکانم لەو دوور بخەمەوە

لە ناو هەمواندا لەپێش چاوەکانم
دەدرەوشێتەوە

"واو ئەو خاتوونە کێیە پێشتر نەمبینیوە"
کای ئەوەی وت کاتێک لە نزیکی تایهیۆنگ بوو
بە دەنگێکی هێمن

"ئەو کەسێکی نزیکی ئێمەیە"
تایهیۆنگ وەڵامی  دایەوە

ڕووم بەلای چەپدا سوڕاند و هەناسەیەکی
ساردم دایەوە

ئەو لەو نزیکتر بۆوە کاتێک کاکم و خاتوو لۆرین
لەگەڵ بەڕێز ئیدوارد و خێزانەکەیدابوون

"سڵاو، من پێشتر تۆم نەبینیوە"
کای بە ڕێن ـی وت دەستی بردە پێشەوە

"ئاهے بەڵێ، بێگومان "
ڕێن بە دەنگێکی هێمن و شەرمەوە وتی

ئەو سەر دەستەکانی ڕێن ـی ماچ کرد وەک و
ڕێزێک بۆ خانمەکان دەکرێت و شتێکی ئاسایە
ئەو زەردەخەنەی بەڕوی ڕێن ـدا کرد

ئاهے نەفرەت، ئەو زەردەخەنەت دوور بخەوە
پێش ئەوەی بۆت بکەم بە گریان

"کرژیەکەت دوور خەوە، منداڵێکیش هەستی پێدەکات کە خەریکە لە ئیرەیدا دەمریت"
جیمین خۆی لار کردەوە بە هێمنی لە نزیک گوێیەکانم وتی

"قسەی بێمانا دەکەیت، بەلامەوە گرینگ نیە"
خۆمم هێمن کردەوە

"کەواتە باشە، کای خۆشەویستێکی
باش دەبێت بۆ ڕێن"
جیمین وتی بە گاڵتە کردنەوە و چاوێکی لێ داگردم

"دەتکوژم،"
وتم و چاوم لە و سور کردەوە
بەڵام بەردەوام بوو لە زەردەخەنەکردن بۆم

ئاهے، سەردەخاتە سەرم ئەو نەفرەتیە
بەڵام باشترە خۆم هێمن بکەمەوە
ئەگەر نا دەبم بە سەردێڕی هەواڵەکانی
دەمی جیمین

"سڵاو میرێن، ماوەیەکی زۆرە"
جیمین سڵاوی لە میرێن ـی کچی بەڕێز
ئیدوارد کرد

"ئۆهے سڵاو بۆچی بەو شێوەیە دوور وەستاون،"
ئەو بە زەردەخەنەوە وتی

"دەی با کاتەکە زۆر نەڕوات دڵنیام ئێوە زۆر ماندوون با لەسەر خوانەکە دابنیشین دەتوانین قسەی زیاتر بکەین"
کاکم وتی

بە هێمنی هەنگاومان نا بەرەو
مێزی خوانەکە، هەموان دانیشتن
بێڵا و ڕێن لە نزیک یەکتر بوون
وە جیمین بەرام بەر ڕێن
، ئاهے ئەوە بێزارم دەکات

من کورسیەکەم بۆ میرێن هێنایە پێشەوە
چونکە لە تەنیشت من بوو

"سپاس"
میرێن وتی

کاتژمێر 𝟏𝟏:𝟓𝟗ی شەو !               « ᴡᴇʀᴇᴡᴏʟғ » ✓Where stories live. Discover now