Part 13🤍

174 32 15
                                    

وەڵاهی کو بڵێی وەزعمان خراپە، ئەوە دوو هەفتەیە هێشتا ئیمتیحانەکانم
تەواو نەبووینە، بەس دوو ئیمتیحانم مایە دوای ئیمتیحان تۆزێک ئەکتیڤتر دەبم
بەڵێن بێت🥹 با دەست پێ بکەین👹
*
*نت هەستاوە*
نت: ئەوە... ئەوە چی ڕوویداوە؟! *بە بێ تاقەتی وای گوت*
*هان ڕاستەوخۆ دەستەکانی نت ی بەردا*
هان: تۆ باشییی؟ زۆر ترسام شتێکت بەسەر بێت
نت: هان ئەوە تۆ گریایت؟ چاوەکانت سوور بوونە
هان: نە.. نەخێر نەگریام تەنها شتێک چووە ناو چاوم
نت: تکایە درۆم لەگەڵ مەکە!
هان: باشە... *بەخێراییەوە* تۆ نازانی کە من چەندێک تۆم خۆشدەوێت
بێگومان من بۆت گریام زۆر ترسام شتێکت بەسەربێت، تۆ تاکە کەسی کە لە هەموو
شتێک زیاتر خۆشم بوێت هەرچەندە ئێمە تەنها وەکو هاوڕێ واین، بەڵام...
من ناتوانم تۆم خۆشنەوێت *گریا و ڕۆیشت*
نت: *شۆک بوو* هان تۆ... *گریا* هاننننن، تکایە وەرەەەەەە
دایکی نت: کچەکەم مەترسە هیچ نەبووە تەنها شەرمی کرد بۆیە ڕۆیشت
نت: نەخێر دایکەەە، ئەی ئەگەر ڕۆیشت و منی بەجێهێشت؟ *زیاتر گریا*
ئانا: خوشکەکەم نت تکایە مەگری گریان چارەسەر نییە، با
بڕۆین بۆ لای و قسەی لەگەڵ بکە
نت: باشە....
*نت و ئانا و هیونجین چوون بۆ لای هان*
نت: هان... تۆ باشی...؟!
هان: بەڵێ باشم...
نت: تۆ بەڕاستی منت خۆشدەوێت؟
هان: قابیلە درۆ بکەم؟ بێگومان بەڵێ...
*ئانا و هیونجین سەیری یەکتریان کرد و زەردەخەنەیان کرد*
هان: من دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم...
نت: چی؟
*هان چەپکە گوڵێکی هێنا و گوتی...*
هان: تۆ ئامادەی ببی بە خۆشەویستم؟ *زۆر زۆر شڵەژابوو*
نت: ئای خوایە *گریا* من... من نازانم چی بڵێم... ئەمە خەوە یان ڕاستییە؟
ئانا: نت ڕازیبە هەر ئێستاااااااا!
هیونجین: ڕازیبە! ڕازیبە!
نت: هممم... بەڵێێێێێێێێێێێێێێ!
هان: *زەردەخەنەی کرد وە باوەشێکی دا بە نت*
نت: *زۆر شۆک بووبوو هێشتا باوەڕی نەدەکرد*
ئانا: پیرۆزە خوشکە جوانەکەم!
*هەموویان هاتن*
باوکی نت: ئەوە چی ڕوویداوە؟
*هان ڕاستەوخۆ لە باوەشی نت هاتە دەرەوە*
نت: باوکە ئەو داوای خۆشەویستی لێ کردم... *بەدڵخۆشییەوە*
*هەموویان پیرۆزباییان لێ کردن*
باوکی نت: زۆر زۆرم پێ خۆشبوو، بەڵام هان بۆچی لە باوەشی نت هاتییە
دەرەوە کاتێک هاتم بۆ ئێرە؟ *پێکەنی*
هان: هممم.... گوتم لەوانەیە.... حەز نەکەیت...
باوکی نت: چۆن حەز ناکەم!!! من ئێستا دوو کەسی ئاوا جوان ببن
بە زاوام چۆن حەز ناکەم *مەبەستی لە هان و هیونجین بوو*
نت: باوکە زاوای چی ئێمە خۆشەویستی یەکترین
باوکی نت: ئێ کچە جوانەکەم ئانا و هیونجینیش خۆشەویستی یەکتر بوون...
*هەموویان پێکەنین*
هان: تەواو ئیتر ئەمشەو دەتوانم بە ئیسراحەت بخەوم، زۆر لەم
ڕۆژە دەترسام...
نت: دەترسای؟ یانی حەزت لێ نییە ببی بە خۆشەویستم؟ *توڕە بوو و
گوڵەکەی دا بە هان*
هان: گیانی من... من لەو کاتە دەترسام کە داوای خۆشەویستیت لێ بکەم
نەک ئەوکاتەی تۆ دەبی بە خۆشەویستم... *پێکەنی*
نت: ئێ چوزانم... *ئەویش پێکەنی*
دایکی نت: ئای ژیان چەند سەختە... دەبێت ئامادەکاری بۆ ئاهەنگی ئەمانەش بکەین...
*هان پێکەنی*
نت: هان بەسە!!!!
هان: باشە باش
دایکی نت: ئای خوایە *پێکەنی*

کچی بەبەخت 🤍Where stories live. Discover now