ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن گوڵەکانم🤍
(ئەو پارتەم دوو جار نووسیەوە دوێنێ شەو نیوەم نووسی بوو ئێستا سەیر دەکەم هیچی نەماوە بۆیە دیسان سەر لە نوێ نووسیمەوە ئێوەش وەک هاوکاریەک ئەکتیڤی کەن)
.
.ماوەیەکی زۆر نانم نەخواردووە بۆیە دڵم هیچ نابات بەڵام دەبێت بیخۆم ئەو زەحمەتی پێوە بردووە و خۆشم ماوەی دوو ڕۆژە هیچم نەخواردووە
.
دوای نیو کاتژمێر توانیم نیوەی قاپەکە بخۆم چیتر ناتوانم هەستام قاپەکانم شووشت و مەتبەخەکەم خاوێن کردەوە چوومە ناو هۆڵی دانیشتن و لەسەر سۆفاکە خۆم درێش کرد چوومە ناو جیهانی خەیاڵەوە نازانم تا کەی ئاوا بووم بەڵام کە بە هۆش خۆم هاتمەوە ماڵەکە تاریک ببو دەنگی دڵۆپەکانی باران ماڵەکەی پڕ کرد بوو هەستم بە ترس کرد بۆیە هەستام چوومە نزیک ژوورەکەی دووجار لە دەرگاکەم دا بەڵام دەنگی نەبوو خەریک بوو بگریم چی ئەگەر ئەویش درۆی لەگەڵم کرد بێت چی ئەگەر ئەوەش ماڵی لاڤایت بێت دەرگاکەم کردەوە کاتێک دیتم خەوتووە دڵم ئارام بووە چوومە نزیکی دەستم لەسەر شانی دانا و جوڵاندمەوە هەر زوو چاوەکانی کردەووە شۆک و ترساو دیار بوو
کووک:شتێک بووە!؟
ئانا:شەوە
کووک:ئۆو من زۆر خەوتووم کاتژمێر حەوتە کەمێکیتر دکتۆرەکەت دێت
لەسەر جێگاکەی هەستایەوە و چوو دەرەوە منیش بەدوای ڕۆیشتمە دەرەوە ڕاستەوخۆ بروسکێکی زۆر بەهێز لێیدا قیژاندم لەگەڵ دەنگە بەهێزەکە کارەبا بڕا
کووک:هیچ نییە مەترسە تەنها بروسکێک بوو دەی دەستم بگرە
ئانا:زۆر تاریکە
کووک:ئێستا مۆمەکان دادەگیرسێنم
من لەسەر قەنەفەکە دانیشتم ئەویش دەستی کرد بە داگیرساندنی مۆمەکام نۆنیان زۆر خۆش بوو دوای تەواو بوونی مۆمەکان هاتە تەنیشتم دانیشت و سەیری کردم
کووک:ئێستا باشتر بوو
ئانا:بەڵێ
کووک:ب...
قسەکەی تەواو نەکرد دەنگی زەنگەکە هات
کووک:ئاها ئەوە دکتۆر هات
ڕۆیشت دەرگاکەی کردەوە زۆر ترسام ئەی چی ئەگەر لاڤایت بێت من دەکوژێت بەبینینی پیاوێک لەگەڵیدا ئارام بوومەوە
YOU ARE READING
چاڵی ڕەش (تەواوکراو)
Romance~~✓~~ هەموو مافێکی وەرزی یەکەمی ئەم چیرۆکە ئەگەڕێ تەوە بۆ من و هاوڕێکەم تەنها گۆڕان کاریم تێدا کردوە هەروەها لە زمانی فارسیەوە وەرم گێڕاوەتە سەر کوردی چونکە پێشتر بە فارسی نووسی بوومانەوە ، ژانەری ئەم چیرۆکە جیاوازە ، چیرۆکەکە پێک هاتووە لە دوو وە...