-19-

312 44 116
                                    

سڵاو گوڵەکانم دەزانم پارتەکە درەنگ کەوت  دەی خوێنەر بن و ڤۆت و کۆمێنت لەبیر مەکەن🎀
.........

ANNA POV

ڕۆژەکان یەک لە دوای یەک دەڕۆیشتن من هەوڵی خۆم دەدات بۆ ئەوەی پەڕەیەکی نوێ لە ناو ژیانم بکەمەوە و تا بۆ حالەتی نۆرماڵ بگەڕێمەوە
زۆربەی کاتەکان کتێبم دەخوێندەوە وو دەچوومە پیاسە کردن لەگەڵ جێسی(ئەو سەگەی پۆلیس بە دیاری پێی دا) ئەوە زۆر یارمەتی دام تا بەسەر ترسەکانمدا زاڵبم
جۆنگکووک ئەو دوو حەفتەیە دەڕۆیشتە سەر کار مەجالی زۆر کەمە هەندێک جار شەوانیش ناگەڕێتەوە بەڵام هەموو کات پارێزگاری لێدەکردم و تەلەفۆنی بۆ دەکردم
ئەوە بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت من لای کووک دەمێنمەوە
گوێم لە زەنگی تەلەفۆن بوو بۆیە هەستام و چووم تا هاڵی بگرم

ئانا:سڵاو

ئێلیزابێت:سڵاو ئانا منم ئێلی چۆنی

ئێلی پزیشی دەرووناسیە تەمەنی ٣٥ ساڵە ئەو زۆر باشە لە کارەکەی توانی لەو ماوەیە زۆر یارمەتیم بدات و شتی نوێی فێر کردم ئەو وەک مۆدیلەکانی ساڵی ٩٠ەکانە

ئانا:ئۆو ببوەرە پێشبینی ئەوەم نەدەکرد ئێوە پەیوەندیم پێوە بکەن

ئێلی:ڕاست دەکەیت هەموو کات دەستیارەکەم پەیوەندیت پێوە دەکات بەڵام ئەو جارە ویستم خۆم بیکەم و هەواڵت پێ بدەم

ئانا:شتێک بووە؟

ئێلی:نا گیانەکەم تەنها ویستم پێت بڵێم تا کۆتای پایز پێویست ناکات بێیتە کلینیک

ئانا:بۆچی؟ شتێکی خراپ بووە؟

ئێلی:نانا گیانەکەم هیچ شتێکی خراپ ڕووی نەداوە بەڵام چونکە ئێستە باشتری بۆیە بە پێویستم زانی بۆ ماوەیەک نەیەیت ئەو جارە دەتوانین یەک مانگ جارێک یێکتر ببینین

ئانا:هەر شتێک کە ئێوە پێتان باشە

ئێلی:باشە گیانەکەم ئاگاداری خۆت بە

کۆتایم بە پەیوەندیەکە هێنا لەگەڵ ئێلی و سەیری جێسیم کرد سەگە نازدارەکەم

ئانا:دەبێت فێربم هەموو کارەکانم بە تەنها ئەنجام بدەم چاوم لە دەستی یارمەتی کەس نەبێت جێسی

جێسی سەری خوارد کردەوە و سەیری منی کرد
هات بۆ لای من و خۆی بە پێیەکانمەوە چەسپاند منیش دانیشتم و لە باوەشم گرت ئەو دەزانێت کە من دڵتەنگ دەبم چی بکات وە هەست بە دڵتەنگی من دەکات

(منیش سەگێکم هەبوو بەڵام مرد 💔)

ئانا:هەموو شتێک باشدەبێت کچە نازدارەکەم

چاڵی ڕەش (تەواوکراو)Where stories live. Discover now