-18-

327 47 87
                                    

کالۆنەم لە دەستایە نەخۆشیشم و پارت دەنووسم بۆتان لە هەردووک چیڕۆکەکە ئەنگۆش ئەکتیڤ بن ڕەزیل مەبن💔
.
.

جین:خێزانەکەت بەڵام دوای دوو هەفتە پەیوەندیمان پێوە کردنەوە هەڵیان نەگرت دوای چەند گەڕانێک زانیمان بە دەستی دوژمنەکانی وڵاتتان کوژراون

بۆ ساتێک ڕەق بووم لە شوێنی خۆم نەمزانی دڵتەنگ بم یان دڵخۆشبم کە کەسێک تۆڵەی منی لەوان کردۆتەوە چونکە ئەوانیش هەموو کات ئەشکەنجەیان ئەدام

ئانا:باشە

جین:بەر لەوەی بتڕفێنن چ کارێکت دەکرد

ئانا:ئیش کردن بۆ کچێک کە خوێندنی تەواو نەکرد بوو زۆر سەخت بوو بۆیە ناچار بووم لەناو یانەکانی شەوانە ببم بە گارسۆن بەو پارەیەی لەوێ وەرمدەگرت دەمتوانی خۆم بژیێنم خێزانەکەم ئیشیان بە پارەی من نەبوو بەڵام ئەوەنەش بەبەخت نەبووم سەرۆکی یەکێک لەو یانەی کارم لێی ئەکرد بە ناوی خادرو کلیچ دەست درێژی کردە سەرم ئەویش یەکەک بوو لەو کەسانەی کە لە لاڤایتەوە نزیک بوو لە ڕێگەی ئەوەوە لاڤایت منی بینی و دواتر کە خادر ڕازی نەبوو منی پێ بدات لاڤایت من دەڕفێنێت

کووک:ئەگەر ماندوو بوویت با بەس بێت بۆ ئەمڕۆ

ئانا:نەخێر دەمەوێت هەر ئەمڕۆ تەواوی بکەین

کووک:باشە

جین:کەواتە ئاگات لێبوو کە لەگەڵ چ کەسانێک کار دەکەیت

ئانا:واتە وابیر دەکەیتەوە خەتای منە کە ئەوانەم بەسەر هاتووە؟بەڵێ من دەمزانی کە لەگەڵ چ کەسانێک کار دەکەم بەڵام ناچار بووم کە ئەو کارە بکەم من وەک کچەکانی دیکە نەبوومە کە تاکە خەمم خۆشەویستەکەم بێت یان کڕینی ئۆتۆمبێلە دڵخوازەکەم ئەگەر توانیبام چارەنووسی خۆم دیاری بکەم ئەوا شارێکی جیاوازتر خێزانێکی جیاوازترم دیاری دەکرد من نەمدەزانی ئەو نەخۆشیانەم بەسەر دێت ئەو ئازارانەتاقی دەکەمەوە

جین:باشە ببورە دوور ڕۆیشتم پێویستە پشوو بدەیت

JUNGKOOK POV

ئانا خۆی لەناو باوەشم شاردبۆوە وەکو پشیلەیەکی بچووک وابوو بەڕاستی هەستێکی ئارام کەرەوەیە کە ئەوە دەبینم دوای ئەوەی جین چەند شتێکی نووسی ڕێگەی بە ئانا دا تا بڕوات و پشوو بدات

کووک:مەسەلەی ئەو سەگە چییە

جین:ئەو کەسانەی کە وەک ئانا نەخۆشی ئاوایان هەیە گیانەوەری ماڵی تاکە چارەسەرە بۆ ئەوان دەتوانن یارمەتیان بدات و ڕزگاریان بکات لە کاتی تەنهایدا ویستمان بزانین ڕیەکشنی ئانا چۆن دەبێت بەڵام نەمان زانی کە ئاوا دەترسێت

چاڵی ڕەش (تەواوکراو)Where stories live. Discover now