تایهیۆنگ ئاهێکی هەڵکێشاو بەردەوام بوو لە کارەکەی{یەکشەممە}
ن/ت ئەمڕۆ بە دڵخۆشیەوە لەخەو هەستا چونکە بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ تایهیۆنگ بڕۆن بۆ بازاڕیکردن ، دەیەوێ هەموو ڕۆژەکە لەگەڵ تایهیۆنگ بەسەر ببات
خۆی ئامادە کرد و چوە خوارەوەن/ت: بەیانی باش ئەپا
باوکی: بەیانیت باش شازادە، دەچیتە شوێنێک؟
ن/ت: بەڵێ لەگەڵ تایهیۆنگ دەڕۆم بۆ بازاڕ بۆ کڕینی جلی هاوسەرگیریمان
باوکی: باشە، دەی نانەکەت بخۆ
ن/ت سەری جوڵاند و دەستی کرد بە خواردنی
دوای کەمێک
ن/ت: ئەپا من دەڕۆم
باوکی: باشە خواتلەگەڵ
||دوای ئەوە ن/ت ڕۆیشتە مۆڵ||
گەیشتە مۆڵ چاوەڕێی تایهیۆنگ بوو، دوای کەمێک چاوەڕوانی بڕیاریدا تەلەفۆنی بۆ بکات
(لەپەیوەندی)
ن/ت: تایهیۆنگ، تۆ لە کوێیت؟
تایهیۆنگ: خاتوون ن/ت ، من لە ئۆفیسم نەمتوانی بێم بۆیە پیاوەکەتم ناردووە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات، ئێستا لە دەرەوە چاوەڕێ دەکات
ن/ت: چۆن دەتوانیت هاا
نەیهێشت ن/ت قسە بکات پەیوەندیەکەی داخستەوە
ن/ت هەناسەیەکی بێزاری هەڵمژی
ڕۆیشتە دەرەوەی مۆڵەکە بەدوای پیاوەکە دەگەڕا، بەڵام زەردەخەنەیەکی کرد کاتێک بینی ئەو پیاوە تایهیۆنگە
ن/ت بە زەردەخەنەوە لێی نزیک بوویەوە
ن/ت: کەواتە تۆ ئەو پیاوەی کە سەرۆکەکەم ناردبووی، تێگەیشتم
تایهیۆنگ سەری جوڵاند
ن/ت: همم تۆ قۆزیت، ئایا لەبری ئەو هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم؟
تایهیۆنگ: همم پێموایە باش دەبێ خانمی جوان، «کاتێک قژی ن/تی خستە پشت گوێی»
ن/ت پێکەنی
ن/ت: من زۆرم خۆشدەوێی ، پیاوی قۆز ئێستا بڕۆین؟
تایهیۆنگ سەری بە بەڵێ جوڵاند
پاشان هەردووکیان چوونە ناو مۆڵەکە
YOU ARE READING
مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)
Horrorچیڕۆکێکی جیاوازی کیم تایهیۆنگ، سەرۆکی مافیا و ن/ت، ئایا پەیوەندی نێوانیان چۆن دەبێت؟ «بینەری بن✔️»