ن/ت لەخەو هەستا و سوڕایەوە بینی تایهیۆنگ زۆر بە کیوتی خەوی لێکەوتووە ، ماچی ڕوومەتی کرد و لوتی لە لوتی خشاند و پێکەنین/ت: تۆ لەکاتی خەوتندا زۆر کیوتیی
تایهیۆنگ: من؟
ن/ت: تۆ بە ئاگا بووی؟
تایهیۆنگ هەستایەوە و ن/ت دەستی لە ملی ئاڵاند و پێکەنی
تایهیۆنگ: ئایا دوێنێ شەو زۆر ڕەق بووم لەگەڵت؟
ن/ت: همم بەڵام من بەدڵمە
تایهیۆنگ برۆیەکی بەرز کردەوە
تایهیۆنگ: کەواتە دووبارە بیکەین؟
ن/ت: نەخێرر، من ماندووم دەمەوێت پشوو بدەم
تایهیۆنگ ماچی کرد ن/ت گۆڕیەوە
ن/ت: دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم
تایهیۆنگ: بڵێ
ن/ت: دەمەوێت لەگەڵ تۆ پاسکیل لێ بخوڕم
تایهیۆنگ: باشە کەواتە خۆت ئامادە بکە دوای نانی بەیانی دەڕۆین
ن/ت: باشە، سووپاس بۆ تۆ تای
"دوای ماوەیەکی زۆر دوای مردنی دایکی تایهیۆنگ گوێی لەو نازناوە بوو تایهیۆنگ نقومی خەیاڵ بووبوو بەڵام لەلایەن ن/تەوە لە خەیاڵ هاتە دەرەوە"
ن/ت: تای با بڕۆم
تایهیۆنگ: ها!
ن/ت: تۆ منت گرتووە چۆن بتوانم بڕۆم؟!
تایهیۆنگ: هەرگیز جارێکی تر بەو نازناوە بانگم مەکەوە! «بە توڕەیی»
ن/ت شۆک بوو بۆچی لەپڕ تایهیۆنگ ڕەفتاری گۆڕا
ن/ت: کام نازناو؟ ئۆهـ تای! بەڵام..«قسەکەی بڕا»
تایهیۆنگ: مەیڵێ! «کەمەری ن/تی توندتر گرت»
ن/ت لە ئازاردا ناڵەیەکی کرد
ن/ت: باشە بەڵام بۆچی ئازارم دەدەیت..
تایهیۆنگ هەستی پێکرد کە ن/ت ئازاری هەیە دەستی شل کردەوە
تایهیۆنگ: ببورە..«بە ساردی»
پاشان دوورکەوتەوە
ن/ت سەری سوڕما تایهیۆنگ لەبەر نازناوێک بۆوای کرد!
ن/ت خۆی بۆ پاسکیل سواری ئامادەکرد
تایهیۆنگ: ئامادە بوویت؟
ن/ت: بەڵێ
تایهیۆنگ: بڕۆین؟
ن/ت سەری جوڵاند
پاشان نانی بەیانیان خوارد و چوونە دەرەوە
تایهیۆنگ چووە سەر پاسکیلەکە
تایهیۆنگ؛ توند بمگرە
ن/ت کەمەری تایهیۆنگی گرت و سەری خستە سەر پشتی
تایهیۆنگ: ئاسوودەیت؟
ن/ت وشک بوو تایهیۆنگ زەردەخەنەی کرد و پاسکیلەکەی لێخوڕی
دوای کەمێک پاسکیلسواری تایهیۆنگ پاسکیلەکەی لە بەردەم بەردێکدا ڕاگرت
لەکاتێکدا ن/ت لەگەڵ تایهیۆنگ هاتە خوارەوە
ن/ت: زۆر جوانە..«بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە»
تایهیۆنگ: بەڵێ..«سەیری ن/تی کرد»
ن/ت سەیری تایهیۆنگی کرد، هەمیشە لەبەرامبەر چاوەکانی تای لاواز دەبێت، بەڵام نایەوێت وا نیشان بدا کە لاوازە
تایهیۆنگ بەهێواشی کەمەری ن/تی گرت و نزیکی کردەوە، کەمێک تاڵەکانی قژی خستە پشتگوێی و دەستی لەسەر ڕوومەتی دانا و هێواش هێواش لێوەکانی لەسەر لێوی دانا و ماچی کرد بەسۆزەوە پێی وت کە خۆشی دەوێت
تایهیۆنگ: خۆشم دەوێیت، بوێری نەکەیت هەرگیز جێم بهێڵیت
ن/ت زەردەخەنەی کرد و وتی
ن/ت: منیش تۆم خۆشدەوێت و هەمیشە بێ کۆتایی لەگەڵت دەمێنمەوە و جێت ناهێڵم..
پاشان بە توندی یەکتریان لە باوەش گرت و هەستیان بە گەرمی یەکتر دەکرد
~لەلایەکی تر~
؟؟؟: بەپێی پلانەکەت کرد؟
پاسەوان: بەڵێ گەورەم پیاوەکانمان ئێستا لەوێن
؟؟: باشە، بەڵام دەبێت تا ڕۆژی لەدایک بوونی مردبێت..
پاسەوان: فەرمانتە گەورەم..
-----
432 words
![](https://img.wattpad.com/cover/355310206-288-k686952.jpg)
YOU ARE READING
مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)
Horrorچیڕۆکێکی جیاوازی کیم تایهیۆنگ، سەرۆکی مافیا و ن/ت، ئایا پەیوەندی نێوانیان چۆن دەبێت؟ «بینەری بن✔️»