Parti { 11 }

1.3K 158 21
                                    



ن/ت: لێرە دابنیشین؟

ن/ت و تایهیۆنگ لەسەر فریزەکە دانیشتن سەیری دیمەنی شوێنەکەیان دەکرد سەرسام بووبوون

ن/ت: تایهیۆنگ؟

تایهیۆنگ: بەڵێ..

ن/ت: بە ئازار نیە کاتێک ئازیزانت لەدەست ئەدەیت؟

تایهیۆنگ: بێگوومان بە ئازارە «ئاسایی»

ن/ت: ئەگەر شتێکم بەسەر هات تۆش دڵتەنگ دەبیت؟

تایهیۆنگ وەڵامی نەدایەوە و بەردەوام سەیری دیمەنەکەی پێشی دەکرد

ن/ت: وازی لێ بێنە

تایهیۆنگ: هەستت بە ئازار نەکرد کاتێک دایکت مرد؟

ن/ت: تەنانەت نازانم کەی جێی هێشتم..

تایهیۆنگ سەیری ن/تی کرد بەڵام کاردانەوەیەکی ئاسایی هەبوو،

ن/ت: با واز لەم بابەتە بهێنین چێژ لە دیمەنەکە وەربگرین..

ن/ت سەری لەسەر شانی تایهیۆنگ دانا و سەیری سروشتیان دەکرد..

دوای چەند کاتژمێرێک بڕیاریاندا بڕۆنەوە ماڵەوە

دوای ئەوەی گەیشتنە ماڵەوە

ن/ت: سووپاس بۆ ئەمڕۆ

تایهیۆنگ: پێویست ناکات

ن/ت ماچی ڕوومەتی تایهیۆنگی کرد و ڕۆیشت

تایهیۆنگ ئۆتۆمبێلەکەی لێخوڕی و ڕۆیشت

~~~~~

ن/ت: هێی تایهیۆنگ!

تایهیۆنگ: ن/ت! دەمەوێت شتێکت پێ بڵێم...

ن/ت: گوێم گرتووە

تایهیۆنگ: نامەوێت هاوسەرگیریت لەگەڵ بکەم..

ن/ت: واز لە گاڵتەکردن بێنە...

تایهیۆنگ: پێتوایە گاڵتە دەکەم؟ «بە تیژی و جدی سەیری کرد»

ن/ت: بەڵام بۆچی؟

تایهیۆنگ: پێتوایە من لەگەڵ کچێکی وەک تۆ هاوسەرگیری دەکەم؟ هەڵسووکەوتەکانی تۆم بەدڵ نیە..لەجۆری من نیت..

ن/ت: بەڵام تۆ وتت خۆشت دەوێم..ڕ-ڕاستە؟ بۆچی ئێستا ئەمە دەڵێیت؟ «دەنگێکی نزیک گریان»

مافیای سارد (کۆتایی هاتووە)Where stories live. Discover now