episode 3

35 5 13
                                    













دوای نانخواردنی ئێوارە خاتوون لی و بەڕێز لی لە هۆڵەکە دانیشتن و پێشنیاری سەیرکردنی فلیمێکیان کرد منیش ڕازی بووم و سەیری فلیمێکمان کرد

دوای دوو سەعات تەواو بوو ئێستا کاتژمێر ۱۰ی شەوە من ڕۆیشتم بۆ ژوورەکەم و وتم دەخەوم ئاوانیش شەوشادیان لێ کردموو ئەوانیش گڵۆپەکانیان کوژاندەوە و  چوونە ژوورەکەیان و خەوتن

منیش پاڵکەوتم لەسەر سیسەمەکەم بەڵام دوای چەند سەعاتێک خەوم لێنەکەوت

هەستامەوەو جلێکی دەرەوەم لەبەر کرد و ڕۆیشمە دەرەوە بە بێدەنگی

جلەکە

جلەکە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.


دوای دەستم کرد بە پیاسە کردن ئێستا نیوەی شەوە بەڵام هەوایەکی فێنک و پاک دێت منیش بە تەنها بووم و چێژم لێی وەردەگرت ، دوای ماوەیەک گوێم لە دەنێکی قوڵ بوو

؟؟؟؟؟: بەو شەوە درەنگە چی دەکەی لەدەرەوە؟

منیش سەیری شوێنی دەنگەکەم کرد
و پیاوێکی ماسولکەداری باڵا بەرزم بینی ئەو دەربڕینێکی مردووی لەسەر دەمووچاو بوو ، وە چاوەکانی زۆر سارد دیار بوون

منیش وتم
ئێلارا: بۆچی؟

؟؟؟؟؟؟:کچێکی گەنجی وەک تۆ سەلامەت نییە بەتەنها لەدەرەوە بێت ، دەزانی؟

وتی بە دەنگێی هێمن و تۆزێک سارد

منیش وتم
ئێلارا: دەزانم.....

؟؟؟؟؟:کەواتە بۆچی لەدەرەوەی؟

ئێلارا: بۆ پیاسە

؟؟؟؟؟: بەو شەوە درەنگە؟

ئێلارا:بەڵێ بۆچی ؟ جەنابت کێی؟

؟؟؟؟:هیچ هەروا کنجکۆڵ بووم ، بەهەرحاڵ من پیلیۆن ئەی تۆ؟

پیلیۆن؟
بوەستە ئەو ناوەم گوێ لێ بووە بەڵام کەی؟
نازانم لەدوای ئەوەی بەهۆشخۆم هاتمەوە هیچم بیر نییە....

ئێلارا: منیش ئێلارا.

پیلیۆن زەردەخەنەیەکی کەمی کرد و تۆزێک هەنگاوی نا بۆ پێشەوە.

پیلیۆن:واو ناوێکی خۆشە.خۆشحاڵبووم بە ناسینت ئێلارا

ئێلارا:منیش...

پیلیۆن:باشە کەواتە منیش هەر پیاسەم دەکرد ، چی دەڵێی بەیەکەوە پیاسە بکەین؟

ئێلارا:بۆنا...باشە

پیلیۆن زەردەخەنەی کرد و دەستمان کرد بە پیاسەکردن




خودایە بمگەڕێنەوە بۆ ژێر ڕووناکی مانگەکە...!

Moonlight 🌙Where stories live. Discover now