Chap★seventeen¹⁷

43 5 13
                                    

Monday Tuesday Wednesday Thursday Friday Saturday Sunday 😭😂
کاکە من هەر سێڤن ئەبینم ئەو گۆرانیەم بیرئەکەوێتەوە بەدەست خۆم نییە 😂🥹
___________

Another pov

⟨چاوەکانم وردە وردە کردەوە دوای ئەوەی دەنگی چەند کەسێکم دەبیست
بەڵام پێش چاوەکانم ڵێڵ بوبون پێم وابێت بەهۆی ئەو هەموو گریانەی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا بوو⟩

⟨قاچەکانم قورس بوون نەمدەتوانی بیان جوڵێنم
دەستەکانم بەهەمان شێوە وەک بڵێی بەسترابێتمەوە
لەناکاو هەستم بەئازارێک کرد لە قۆڵمدا،شتێک وەک ئاو تێکەڵی خوێن و دەمارەکانم بوو⟩

⟨پێم وابێت دەرزیان لێدام
لێوەکانم لەیەک جیاکردنەوە و بەتۆنێکی لاواز وتم⟩

: ڕ.ڕێگە بەن بڕۆم

؟؟؟: ئارامبە کەمێکی تر ئاسوودە ئەبیت

: ئەو کاتە ئاسوودەم کە لێرە ئەڕۆم

؟؟؟٢: کەمێکی تر دەرمانەکانت بۆ ئەهێنین

: ناخۆم ئێوە بەبێ هۆ دەرمان ئەیەن بەمن

؟؟؟٣: پێم باشە بەتەنها بەجێی بهێڵین تا ماددەکە کاری خۆی ئەکات

؟؟؟٤: خەوێکی خۆش ببینی

⟨دوای ئەوەی گوێم لەدەنگی درگا داخست بوو زانیم ڕۆیشتن
ئەمویست هەڵبستم و ڕابکەم بەڵام وەک وتم بەسترابوومەوە
ئەوان من نابەستنەوە بەڵام دوای ئەوەی ڕامکرد منیان بەستەوە⟩

⟨ئایە ئەتوانیت شتێکم بۆ بکەیت؟ بەڵێ تۆ ئەڵێم؟
ئاھ سەرم گێژ دەخوات ناتوانم چاوەکانم بەکراوەی بهێڵمەوە بۆیە جارێ ناتوانم داواکاریەکەمت پێ بڵێم⟩

⟨هیوادارم کە بەخەبەر هاتم و پێتم وت بۆم ئەنجام بدەیت⟩

.....

End pov

Pov JIMIN

⟨لەسەر کورسی پارکێک دانیشتبووم چاوەڕێی یوونی بووم بگەڕێتەوە
ڕۆیشت تا ئایس کرێم بۆ هەردووکمان بکڕێت
وەرزی زستان و ئایس کرێم زۆر تایبەتە،لەوانەیە گاڵتەت پێی بێت بەڵام بەڕاستی زۆر خۆشە لە کەشێکی ساردا شتی سارد بخۆیت⟩

⟨دیمەنێکی جوانیش لەبەردەمم هەیە،ڕوبارێکی درەوشاوە،جریوەی چۆلەکە،بەفر بەسەر دارەکانەوە نیشتۆتەوە،ئاسمانێکی شینی ساماڵ⟩

⟨لەو دیمەنەی بەرامبەرم هاتمە دەرەوە کاتێک یوونی ناوی هێنام و لەتەنیشتم دانیشت
ئایس کرێمەکەم لێ وەرگرت و زمانێکم لێدا
دواتر وتم⟩

: دەی قسەم بۆ بکە

یوونی: من کچێکی زۆر بێ ئارام و بێ بەزەی بووم زۆریش خۆبەزل زان و خراپ بووم
هیچ هەستێکی بەزەیم نەبوو،خراپ بووم بۆ کەسانی چواردەورم
باوکم هەراسان بوبو بەدەستمەوە تەنانەت خۆشەویستەکەشم کە ناوی ڕێجی بوو

هەمیشە لەسەر شتی بێمانا ئەمکردە شەڕ و دەمەقاڵێ،هیچ شتێکی ژیانمم بەدڵ نەبوو،هەمیشە پرتەو بۆڵەم بەسەر ئەوانی تردا ئەکرد،هیچ کەسێکم خۆشنەدەویست تەنها ڕێجی نەبێت چونکە ئەو هەستی ئازادی پێ ئەبەخشیم
ڕێگای ئەدا بەوشێوەیە بژیم کە ئەمەوێت هەرچەندە ئەمە هەڵەبوو چونکە وای لێم ئەکرد کاری هەڵە بکەم،بە هەڵە بیربکەمەوە و بژیم

ئەویش بۆیە وای ئەکرد تا خۆشم بوێت،من ئەوم خۆش ئەویست چونکە ئازادی ئەکردم نەک دڵم خۆشی بوێت،نەمئەزانی ناخی چۆنە،دڵی چۆنە،زۆر شتی تر
من ئیمۆ بووم بڕوا ئەکەیت؟

⟨شێوەی یوونی خانومان بهێنە پێش چاوت بە ئیمۆی
پێکەنیم کاتێک شێوەی ئەوم هێنایە پێش خۆم بە ئیمۆی،یوونی'ش پێکەنی دواتر درێژەی بەقسەکانیدا⟩

یوونی: پێت وایە شەڕەکەی من و ڕێجی لەسەر چیبوبێت؟

: ئئمم هاوڕێ کچەکانی؟

یوونی: نەخێر

: ئمم درەنگ جوابدانەوەی پەیوەندی؟

یوونی: نەخێر

: پێم بڵێ نایزانم

یوونی: لەسەر ئەوە پێم وت ٦ تەماتە بێنێت بەڵام ئەو ٧'ی هێنابوو

: ئەوەندە گەمژە بوویت؟

یوونی: زۆریش
دوای ئەوە ڕێجی مرد فێری زۆر شت بووم
ئارام گرتن
ڕێزگرتن
میهرەبان
گرینگی پێدەر
خانمانە
خۆشەویستی ڕاستەقینە بەرامبەر کەسانی چواردەورت
وەرگرتنی ئامۆژگاری
بەدیهێنانی خەون
هەوڵدان بۆ ئامانجەکان
ژیانێکی نوێ
کەسێکی نوێ
زۆر شتی تر کە تۆ ئێستا لەمندا ئەیبینیت

: .....

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now