Chap★twenty-three²³

31 6 6
                                    


Another pov

⟨نووسینی ئەمڕۆشم تەواو کرد بەڵام نازانم خۆم بەچیەوە خەریک بکەم لەم چوار دیوارە سپییەدا⟩

⟨ناچار لە چواردەوری ژورە سپییەکەدا هاتووچۆم ئەکرد جار جارە دەنگێک لە مێشکەوە ئەی وت: لێرە ڕزگارم بکە
منیش ئەمکێشا بە مێشکمدا تا ئەو کەسەی مێشکم بڕوات
چەند جارێک پێم وتووە کە وەک شێتێک ڕەفتار نەکات بەڵام بە گوێم ناکات⟩

⟨ئەی تۆ چیت بۆ کردم؟ توانیت شوێنەکەم بدۆزیتەوە؟ ئەتوانیت لێرە دەرم بهێنیت؟ تکایە کە هاتیت یوونی'ش لەگەڵ خۆت بهێنە زۆر پێویستم پێیەتی⟩

⟨ئەو هاوسەری منە نازانم بۆچی بەوشێوەیە دەستبەردارم بوو و ڕۆیشت لەناو ئەم ژورە سپییە بەجێی هێشتم⟩

⟨تکایە زوو وەرە چیتر ناتوانم کۆنتڕۆڵی کەسەکەی ناو مێشکم بکەم⟩

End pov

Pov Yuni

⟨کاتژمێر بۆتە ٦:٤٠ خولەکی سەر لەبەیانی
تازە لە گەرماو هاتومەتە دەرەوە،خۆم گۆڕی و قژمم وشک کردەوە
دواتر ڕۆیشتمە ژورەکەی جیمین و بینیم هێشتا نوستووە و لێفەکەیداوە بەسەرو چاویان⟩

⟨ڕۆیشتمە نزیکی و شانیم ڕاوەشاند و وتم⟩

: جیمین... جیمین-شی...مینمین دە هەستە

⟨جیمین کەمێک جوڵەی کرد و بەدەنگێکی خەواڵوی وتی⟩

جیمین: خەوم یەت

⟨بۆچی هەست ئەکەم دەنگی گۆڕاوە؟ گوێم پێنەدا و وتم⟩

: کە هاتیتەوە بخەوە دەی هەستە بزانم

⟨لێفەکەم لەسەر ڕوخساری لادا و هاوارم کرد
وای خوایە گیان جیمین گەڕاوەتەوە باری ئاسای خۆی
جیمین بە هاوارەکەی من هەستا و وتی⟩

جیمین: جنۆکەی دیوە بۆچی هاوار ئەکەیت؟

: سەیری خۆتبکە لە ئاوێنەکەوە

⟨جیمین سەیری ئاوێنەکەی بەرامبەری کرد و هاواری کرد
دڵخۆشیەکی زۆر لە ڕوخساری بەدی ئەکرا منیش بەهەمان شێوە
لەکۆتاییدا گەڕایەوە باری ئاسای هەم من ئاسوودە ئەبم هەم خۆی⟩

⟨سەیری کردم و بەتۆنێکی پڕ شادیەوە وتی⟩

جیمین: گەڕامەوە؟؟ ئەمە خەون نییە؟؟

: سوێن بەخوا خەون نییە

⟨چاوم چوویە سەر جەستەی کە هەمووی بەدەرەوە بوو بێگومان جلەکانی بچوک بوو بۆیە لەکاتی گەڕانەوەی بۆ باری ئاسای خۆی دراوە لەبەریدا⟩

⟨سەرم هێنایە خوارەوە و ئحمێکم کرد،هەستم بە گەرمی سەر کوڵمەکانم ئەکرد⟩

⟨بەشەرمەوە وتم⟩

: بە باوکم ئەڵێم جلت بۆ بێنێت

⟨ڕۆیشتمە دەرەوە و خێرا ئاوێکی سارد کرد بە ڕوخسارمدا ئەمویست گەرمی سەر کوڵمم سارد ببێتەوە
دواتر پەیوەندیم بە باوکمەوە کرد و پێم وت جیمین باری ئاسای گەڕاوەتەوە بۆیە جلی بۆ بێنە⟩

⟨هاوار کردنی خۆشی باوکم ئەهاتە ئەمدیو موبایلەکەوە⟩
................
⟨زەنگی درگاکە هات،ڕۆیشتم کردمەوە باوکم و تایمین خۆیان کرد بەژورداو ڕاستەوخۆ ڕۆیشتنە ژورەکەی جیمین⟩

⟨وای ئیتر جیمین ئەڕوات؟ ڕاستە زۆر یەکمان هەراسان ئەکرد و شەڕمان ئەکرد بەڵام لەگەڵی ڕاهاتووم زۆر سەختە لەناکاو دووبارە بەتەنها بمێنمەوە⟩

⟨ئای ئەبێت خەمی دۆسێکەش بخۆم جیمین ناتوانێت بڕواتەوە قوتابخانە و زانیاریم بۆ بێنێت⟩

-To be continued-بەردەوامە

Detective Park Where stories live. Discover now