⟨کاتێک گەیشتمە شوێنی مەبەست و لە ئۆتۆمبێلەکە هاتمە خوارەوە ڕاستەوخۆ شەوقی کامێراکان ئەیاندا لەچاوم
چەندەها کامێرەمان و پێشکەشکاری لێبوون،بەرەو ڕووم ئەهاتن و پرسیاریان ئەکرد منیش بەبێ ئەوەی وەڵامیان بدەمەوە ڕۆیشتمە ژورەوە⟩⟨لەژورەوە چەندەها لێکۆڵەری بەتوانا و بەناوبانگی لێبوون کاتێک منیان ئەبینی خۆمان بۆیەک دەچەماندەوە
چاوەکانم تایمین'یان دۆزیەوە لەلای مێزێک کە نزیک بوو لەسەر سەکۆی خەڵاتەکە⟩⟨ڕۆیشتمە لای و باوشێکی بچوکمان لەیەکدا
دواتر وتم⟩: چییە کوڕە بۆچی بەوشێوەیە خۆت قۆز کردووە؟
تایمین: ئەمزانی کچی جوانی لێیە بۆیە
⟨چاوی داگرت منیش بزەم کرد و دەستم هێنا بەسەریدا
ئیتر ئەوە من و تایمین'ین زۆر میزاجین⟩⟨دواتر تایمین وتی⟩
تایمین: کچەکەی بەڕێز شینچی'ت بینیوە؟
⟨سەرمسوڕما بەڕێز شانچی کچی هەیە؟ جگە لەوە بەڕێز شینچی بۆ بەژدارە؟ خۆ ئەو لێکۆڵەر نییە
بەسەرسوڕمانەوە پرسیم⟩: واز لە کچەکەی بێنە بۆچی هاتووە؟
تایمین: خەڵاتەکان ئەو پێشکەشی ئەکات
: جا چ پێویست ئەکات کچەکەی بێنێت؟
تایمین: یەکەم کچەکەی لێکۆڵەرێکی بەتوانای ئەمەریکایە دووەم بۆ ئەوەنە پرسیار ئەکەی
: بۆچی نەمزانیووە؟
تایمین: ئایش جیمین ئەم هەموو پرسیارە چییە دوای ئەوەش تۆ ئاگات لە هیچ شتێک نییە هەر خەریکی کار کردنیت
: دەباشە خۆ ناوێرم پرسیارێک بکەم
تایمین: جا ئەوە پرسیارێکە یەک دەرزەن پرسیارت کرد
: باشە بیبڕێنەرەوە
⟨دوای کەمێک بەڕێز شینچی هاتە لامان کچێکی جوان و خانمانەشی لەگەڵدا بوو
لێوە پڕەکەی و چاوە ڕەشەکانی و پێستە سپیەکەی لە بەڕێز شینچی دەچوو بۆیە پێم وایە ئەوە کچەکەیەتی⟩⟨زەردەخەنەیەکی گەش لەسەر زاری بوو
بەڕێز شینچی وتی⟩: ئەمە کچەکەمە یوونی
⟨یوونی دەستی درێژ کرد بۆ تەوقە کرد منیش دەستیم گرتەوە و تەوقەمان کرد
بەدەنگێکی خانمانە وتی⟩یوونی: خۆشحاڵبووم من یوونی
: منیش جیمین
یوونی: ئەتناسم لێکۆڵەری بەتوانا لێکۆڵەر پارک
: خۆشحاڵم بەوە
⟨دەستە نەرمەکانیم بەردا دواتر دەستی بۆ تایمین درێژ کرد
تایمین'ە سەر ژنانی دەستی گرت و ماچی دەستی کرد
بەدەنگێکی گڕ وتی⟩تایمین: جێی شانازییە بۆ من دەستی لێکۆڵەرێکی بەتوانا ماچ بکەم
شینچی: دەک داوەشێی موونەرم باشە بۆ دەنگت گڕ کردووە؟
تایمین: خۆم هەروام
شینچی: خوا ڕووت بکات بەو چاکەتە ڕەشەی بەرت
⟨پێکەنین دواتر تایمین دەستی یوونی بەردا
یوونی بەخەندەوە وتی⟩یوونی: باوکە بۆچی وای پێ ئەڵێیت زۆر خوێن شیرینە
⟨تایمین بەپۆزەوە سەیری کردم و کەمێک سنگی بەرز کردەوە
دووبارە بەدەنگی گڕەوە وتی⟩تایمین: سوپاس خاتوون تاکە کەسیت بەباشی من بناسیت
⟨دووبارە پێکەنیم،تێناگەم بۆ لە ئاستی ئافرەتا ١٨٠ پلە ئەگۆڕێت
دواتر بەڕێز شینچی وتی⟩شینچی: کاتی ئاهەنگەکەیە دەی من ئەڕۆمە سەر سەکۆکە بەهیوای سەرکەوتن
⟨ڕۆیشتە سەر سەکۆکە⟩
-To be continued-بەردەوامە
KAMU SEDANG MEMBACA
Detective Park
Fantasi"کاردانەوەت چی ئەبێت ئەگەر هەموو ئەو ڕووداوانەی بەسەردا دێت لەلایەن چەند کەسێکەوە پلانی بۆ داڕێژرابێت و هەموو ژیانت لەژێر دەستی ئەواندا بێت؟" "لێکۆڵینەوە تەنها بۆ تاوان و دزی و ڕووداوێکی نەخوازراو نییە لێکۆڵینەوە بۆ خۆشەویستی'ش هەیە،لێکۆڵینەوە بۆ ه...