Part 14

355 65 7
                                    

"وەک ڕێزێک بۆ ماندووبوونم ڤۆت و کۆمێنت بکە"

خەریکی پێچانەوەی کەلوپەلەکانم بووم وە جاربەجار سەیریکی موبایلەکەمم دەکرد کە بێدەنگییەکەی بێ ئۆقرەی کردبووم کاتژمێر بەرەو دوو دەچوو وە بەیانی دەبوو زوو هەستم موبایلەکەم لەسەر شەخن داناو خەوتم

کاتژمێر 4 بەیانی بە هەستام بەخێرای موبایلەکەم هێنا تا قسە لەگەڵ جۆنگکوک بکەم نیگەرانیەکەم زیاتر بوو کە نامەکەمی هێشتا نەبینیوە

٭٭٭
کەمتر لە دووخولەک ماوە بۆ ئەوەی فڕۆکەکەمان دەست بە فڕین بکات هێشتا موبایلەکەم لە نێو دەستەکانمە کە سەری هەموو دەقەیەک سەیری شاشەکەی دەکەم

"ڤایۆلێت شتێک بووە"
باوکم پرسی

"ئێ نەخێر تەنها چاوەڕێی هەواڵە هونەرییەکان دەکەم"
ووتم

(1 2 3)
فڕۆکەکە لە پایتەختی کۆریا نیشتەوە

بەڕێکەوتین بۆ ماڵێ باپیرەم کە ماڵێ مامیشم لەوێ دەژین باپیرەم هەمیشە دەڵێ دەمەوێت لەگەڵ ئێمە بژین وە باوکم بە هۆی کارەکانی ناتوانێت وە منیش هەرگیز حەزم بەوە نیە
هەوا فێنکەکەی کۆریا پێشوازی لێکردین

"ئەوە باوکم و براکەمە"
باوکم وتی بە دڵخۆشی هەرکە ئەوانی بینی

"سڵاو باپیرە"
باوەشم لێدە دواجار  تەمەنم 10 بووم کە باوەشم لێدا

"بەخێربیت گیانی باپیرە زۆرم بیرکردبوویت"
بە توندی لە باوەشی گرتمەوە

"منیش زۆرم بیر کردبوویت"
ووتم

"سڵاو مامە"
ووتم کە مامم لە باوەش گرت

"سڵاو کچەکەم"
مامم ووتی

"با بڕۆین بۆ ماڵەوە"
مامم ووتی

پێشوازیەکی گەرمان لێکرا لە ماڵەوە کە مام و مامۆژن کوڕەکەیان و باپیرم  لێرە دەژین
لە هۆڵەکە دانیشتبووین هەموویان خەریکی قسەکردن بوو تەنها من نەبێت سەرم لەسەر موبایلەکەم بوو تا وەڵامێک لە دڵبەرەکەم وەربگرم
پەیوەندیەک بۆ مامۆژنم هات

"ئۆ ئەوە تایهیۆنگی کوڕم گەڕایەوە وا بڕایاربوو ئەوبێت بۆ فڕۆکەخانە بەڵام کارێکی گرنگی بۆ هاتە پێش"
مامۆژنم ووتی

"ڤایۆلێت سیا دەیەوێت بخەوێت ببە بۆ سەرەوە"
دایکم ووتی

"باشە وەرە ئازیزم"
ووتم

"ڤایۆلیت لەلەی دەستە ڕاستە بۆ کۆتای ئەو ژورەمان ۆ تۆ ئامەدەکردوە لە سەرەوە وە ژوور دایکت و باوکتە لە خوارەوەیە گەر ژوورەکەت بەدڵ نەبوو بە خزمەتکارەکان بڵێ تا بۆت بگۆڕن"
ئاشڵی ووتی

چارەنووسێکی نادیار "Where stories live. Discover now