ρᴀʀᰋ ⚘ ꪻʜʀᰀᰀ ⚘

172 31 13
                                    

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘
سڵاو هاورێیان هاتینەوە بە پارتی نوێ هیوادارم بە دالتان بێت ڤۆد لە بیر مەکەن وەک پشگیریەک
⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

لە کۆتای پارتی رابردوو کۆتایەکەی باسی ناریمان کرد

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

رۆژی دواتر قوتابیەکان ئەبینین لە وانە دانیشتوون وانەی مامۆستە جێنیان هەیە وانەی ئەدەبییە ناری بە هۆی ئەوە لە خەو مابوو دواکەوت بۆ وانەکەی ..
لە دەرگا پۆل درا.
مامۆستا جێنی: فەرموو؟
ناری: سڵاو مامۆستا جێنی ئەتوانم بێمە ژوورەوە ؟؟
مامۆستا جێنی: بۆچی هێندە دووا کەوتی ناری؟؟
ناری: بە راستی داوای لێبوردن ئەکەم بە هۆی ئەوو بوو کە دوێنی شەو کەمێ درەنگ خەوم لێ کەوت بۆیە لە خەو مابووم
مامۆستا جێنی: ببورە ناری بەڵام ناتوانی بێیتە ژوورەوە..
کورێک لەولا هاتە قسەکردن بە ناوی(لیی سێ چان)
سێ چان: مامۆستا پێم وانییە بە یەک جار دووا کەوتن هیچ شتێک روو بدات
مامۆستا جێنی: سێ چان ئایە تۆ پشگیری ئەو دەکەیت؟؟
سێ چان : نەخێر مامۆستا تەنها دەڵیم ئەمجارە رێگەی بدە بێتە ژوورەوە..
مامۆستا جێنی: باشە وەرە ژوورەوە ناری بەڵام ئەمە کۆتا جارت بێت دووا بکەویت!!
ناری: سوپاس مامۆستا.

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

شووگا لەولا هەر سەیر ئەکا غیرە لە ناری ئەکا هههه
دوای وانەکە تەواو ئەبێ سێ چان لە پۆل ئەچێتە دەرەوە ناری بە دووایدا دەچێت.. شووگا کاتێ بینی ناری بە دوای سێ چان رۆشت چوو کەمێ غیرەی کرد بەڵام هیچی نەکرد ..

ناری: هێی سلاو کورەکە..
سێ چان:من ئەڵیی؟؟
ناری: بەڵی تۆ، بەراستی سوپاست ئەکەم بۆ ئەمرۆ ئەگەر توو نەبوویتایە وانەکەمم لە دەست ئەدا
سێ چان : شایەنی نییە من هیچم نەکردووە هەر کێ لە جێیگەی من بوایە وای ئەکرد..
ناری : بەم بۆنەیەوە تۆ نوێی لێرە؟؟ هەرگیز تۆم لێرە
نەبینیوە..
سێ چان: بەڵی من لێرە نوێم ماوەی هەفتەیەکە هاتووم بۆ ئەم قوتابخانەیە
ناری: ئەمە زۆر باشە کەوایە بەخێر بێیت بۆ ئەم قوتابخانەیە من ناوم یۆن ناریە خۆشحالم بە ناسینت
سێ چان : منیش ناوم لیی سێ چانە منیش خۆشحاڵم بە ناسینت
ناری: ئایا هیچ هاورێیەکی نوێت لێرە بە دەست هێناوە؟؟
سێ چان: لە ئێستادا نەخێر ..
ناری: کەوایە من یەکەم هاورێتم لێرە
سێ چان: ئەمە زۆر باش ئەبێ
دوای ئەم قسە و باسە

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

کاتژمێر 12:30 نیوەرۆیە و ئەبینین هەموو قوتابیەکان لە کافێن و نانی نیوەرۆ ئەخۆن ئەو خواردنە کە ژەهراوی بووە بەر هەنێ قوتابی کچ ئەکەوێ دەست ئەکەن بە خواردنی

ناری لە پۆڵ دانیشتبوو بە تەنها هەر بیری لە جیابوونەوە دایک و. باوکی ئەکردەوە لەو کاتە شووگا هاتە ژوورەوە

شووگا: بۆچی بە تەنها لێیرەیت.
ناری: هیچ وەڵامی نەدایەوە..
شووگا : هێی لەگەڵ تۆ قسە ئەکەم ..
ناری:بۆچی هەمیشە بێزارم ئەکەی ئەمەوێ بە تەنها بم ..
شووگا: تۆ بۆچی بەم شێوەیە قسە ئەکەی ئایا تۆ رقت لە منە؟؟
ناری: نەخێر رقم لێت نییە بەڵام هەمیشە چاودێریم دەکەیت
شووگا : نەخێر من چاودێری تۆ ناکەم تەنها لێرە تێپەریم تۆم بینی دڵتەنگ بووی
ناری:نەخێر من دڵتەنگ نییم
شووگا:باشە کەوایە بۆچی دەمووچاوت بوم شێوەیە گرژ و مۆنە ؟؟
ناری:هیچ شتێک نییە تەنها ئەمەوێ بە تەنها بمم
شووگا:بەڵام...
ناری:تکایە شووگا ئێستا برۆۆ ..

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘
لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم هیوادارم بە دالتان بوبێ ڤۆد لە بیر مەکەن تا پارتی داهاتوو خواتان لەگەڵ

شەری زۆمبی و مرۆڤ | J•JK - M•Y ( کۆتای هاتوە )Where stories live. Discover now