ρᴀʀᰋ ⚘ᰋʜ꯵ʀᰋᰀᰀɴ ⚘

95 20 21
                                    

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘
هەلەو جەماحەت هاتینەوە بە پارتی نوێ جا هیوادارم بە دالتان بێت
پێش دەست پێ بکەین

ڤۆدد بکەن 😁
وە کۆمێنتیش لە بیر مەکەن
لە هەموو گرینگتر فۆلۆم بکەن 🥹💓

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

لە کۆتای پارتی رابردوو باسی ناری مان کرد دوای ئەوە؟

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

دوست پێ ئەکەین  لای نایۆن و جین لە باڵەخانەیەک خۆیان حەشار داوە بەڵام ناتوانن بچنە قاتەکانی سەرەوە چوونکە هەنێ زۆمبی لێیە
جین:نایۆن دەمێکە لێرەین ئێستا ئەبێ برۆین کات درەنگ ئەکا
[ بە چرپەوە وتی]
نایۆن: نەخێر هیچ بوێریم نییە ناتوانم
[ بە بێ هێزی و چرپەوە توی]
جین دەستێکی خستە سەر شانی نایۆن سەیری کرد .
جین: ئەزانم دڵتەنگیت دەربارەی خۆشەویستەکەت بەڵام کاتی ئەوە نییە ئێستا ئەبێ ژیانی خۆمان رزگار بکەین بروا بکە پێیم ئێمە دارمان پێیە ئەچینە دەرەوە بەرەنگاری زۆمبییەکان ئەبینەوە دواتر بە بەهێزی را ئەکەین هەر خۆی قوتابخانەکە نزیکە لێرەوە تەنها ١٠ دەقەیەکی ماوە
[جین هەرگیز هێندە قسە لەگەڵ کەس نەکردووە هانی کەسی نەداوە بۆ هیچ شتێ]
نایۆن توند دەستی جینی گرتو پێی وت با برۆین هەر ئێستا
جین سەری لە دەرگاکە هێنا دەرەوە هەرچەندە زۆمبیەکی زۆری لێبوو ناچار بوون کە برۆن بە نایۆنی وت ئەبێ بە خێرای را بکەین هەر زۆمبیاک ئێمە بینی بۆ لامان رای کرد ئێمەش بە دارەکانمان لێیان ئەدەین باشە؟؟
نایۆن: باشە
[بە ترسەوە وای وت]
جین تا سێی ژمارد و بە هەموو هێیزیان دەستیان کرد بە راکردن بەڵام بە داخەوە کە زۆمبیەکی یەکجار زۆری لێ بوو هەمووان بە دووای جین و نایۆن رایان دەکرد نایۆن زۆر دەترسا و بە هەموو هێزی خۆی رای ئەکرد بەڵام لە شەنسی خۆی قاچەکانی لە یەک گیرر بوون لەو کاتەدا زۆر بە خراپی بە ئەرزەکە کەوت جین بە ترسەوە وەتا لە راکردن دەستی کرد بە شەر کردن لەگەڵ زۆمبیەکان لە هەموو لایەک زۆمبی لێ بوو نایۆن بە زۆر خۆی بەرز کردەوە دەستی کرد بە شەر کردن

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

جین: ئااای بە نەفرەت بن لاچنن
نایۆن: قاچم زۆر ئازاری هەیە جیین
[بە گریانەوە ئەی وت]
جین:نایۆن بەهێز بە ئەگەرنا هەردوومان ئەمرین
نایۆن: ئەمەوێ بچم بۆ لای خۆشەویستەکەم
[بە هاوارەوە قسەی ئەکرد]
جین:دەمت داخە گەمژە من نامەوێ بمرم تەنها شەر بکە
[ بە هاوارەوە قسەی ئەکرد ]

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

دەگەرێنەوە لای جۆنکووک و جێنی نزیک بوونەتەوە لە ماڵەکە

جین لە دڵیەوە قسە ئەکا : ئایی خودایە بو دایکم هیچی بەسەر نەهاتبێن با سەڵامەت بێت تکایە بە
گەشتنە پێش دەرگا ماڵەکە دەرگاکە کرابوویەوە بی ئومێدی دەستی گرت بەسەر رووخساری جێنی
بە ترسەوە خێەا چووە ژوورەوە کاتێ جێنی گەشتە ناو هۆلەکە چاوەکانی بە رادەیەکی زۆر فراوان بوون و خێرا گریان لە چاوەکانیدا کۆ بوویەوە کاتێ بینی زۆمبیەک چۆۆن لەسەر لاشەی دایکی دانیشتووە خەریکی خواردنیەتی جێنی دەستی کرد بە گریان بە تورەییەوە دەستی کرد بە تەقە کردن لە کۆمبیەکە کاتێ زۆمبیەکە مرد جێنی چوو بۆ سەر لاشە بێ نازەکەی دایکی بە کوڵ ئەگریا ویستی دەست لە روخسارە شێواوەکەی دایکی بدات بەڵام جۆنکووک رێگەی نەدا چوونکە خوێن هەبوو لەسەر رووخساری دایکی و وانەیە بە هۆی خوێنەکەوە جێنیش توش ڤاریرۆسەکە ببا

جۆنکووک: نەخێر جێنی دەست لە رووخساری مەدە خوێنی بەسەرەوەیە لەوانەیە تۆش - توش ببی
جێنی: ج،،،، ج ،،،، جۆنکووک ئە،،،، ئەوە دایکمە تاکە ئومێدی ژ،،،، ژیانم بوو دایکە گیان تکایە لێم ببورە بۆ ئەوە زووتر نەهاتم تکایە لێم خۆشبە
[هەموو قسەکانی بە گریانو هاوار کردنەوە ئەکرد ]
جۆنکووک زۆر دڵتانگ بوو بەم باروودۆخەی جێنی لە تەنیشتی دانیشت و دەستی ئەدا لە پشتی بۆ ئەوە کەمێ ئارام ببێتەوە بەڵام جێنی لەبەر دڵ تەنگیەکەی خۆی ئاگاداری هیچ نەبوو جۆنکووک زۆر هەستی بە خراپی ئەکرد چوونکە ئەو ئومێدی دا بە جێنی بۆ ئەوە بێن بۆ ئێرە لە دڵی خۆی ئەیوت بە نەفرەت بی جۆنکووک چیت لەم ئافرەتە داماوە کرد چەند وێرانت کرد لەم بیر کردنەوە دابوو هەستی بە شتێکی گەرم کرد لە باوەشیدا کاتێ سەیری کرد جێنی زۆر بە تووندی باوەشی لێی داوە بە کوڵ ئەگری جۆنکووک پێی سەرسام نەبوو چونکە زانی حاڵه جێنی چۆنە بۆیە دەستی دەهێنا بە پشتیدا بەو هیوایە کەمێ ئارام بێتەوە بەڵام شتەکان تێک چوون تاکێ لە دەرەوە دەنگە دەنگ ئەهات جۆنکووک خێرا چووە لای پەنجەرەکە کاتێ بینی زۆمبیەکی زۆر خەریکن بەرەو ماڵەکە دێن ئەوە بەهۆی ئەوەی جێنی چەند فیشەکێکی بەسەر یەکەوە تەقاند و وە هاواری ئەکرد
جۆنکووک بە خێرایی گەرایەوە لای جێنی قۆلی گرت و بەرەو قاتی سەرەوە چوون لە ئێستادا ناتوانن شەر بکەن جێنی حاڵی ئەوە نییە شەر بکات جۆنکووکیش بە تەنها ناتوانێ بە ناچاری چوون بۆ نهۆمی دووەمی خانووەکە

ئیتر کات بوو بە ئێوارە ئاسمان رەنگی تاریکی تێ کەوت

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

لێرە کۆتای بەم پارتە ئەهێنم جا هیوادارم بە دڵتان بوبێ
ڤۆد لە بیر مەکەن سوپاستان ئەکەم تا ئێستا لەگەڵم بوون
تا پارتی داهاتوو خواتان لەگەڵ 🌷

⚘⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⏥⚘

شەری زۆمبی و مرۆڤ | J•JK - M•Y ( کۆتای هاتوە )Where stories live. Discover now