ᴄʜᴀᴘᴛᴇʀ ꜰᴏᴜʀ

208 30 16
                                    

Mingyu pov:

سەیری دەستمم کرد دوای ئەوەی شەقێکم لە ڕوومەتی ئایریم دا

"چیت کرد کیم مینگیۆ"لەگەڵ خۆم قسەم دەکرد

جلەکانم خسنە ناو جانتاکەمەوە, هێشتا لەبیرمە کاتێک فرمێسکەکانی ئایریم کەوتنە خوارەوە، هەروەها هێشتا لەبیرمە گوێم لە کەسێک بوو لە ژووری میوان دەگریا، بەردەوام بووم لە کۆکردنەوەی جلەکانم و لە ماڵەوە دەرچووم

کاتێک لە ڕێگا بووم بۆ ئەوەی بچمە ماڵی هیۆن کەسێکم بینی لەسەر خۆڵ دانیشتووە، ئۆتۆمبێلەکەمو وەستاند

چونکە دەمەوێت پشتڕاستی بکەمەوە کە ئایریمە یان نا

"چیت لێهاتووە کیم مینگیۆ" لەگەڵ خۆم قسە دەکرد
پاشان بەردەوام بووم لە لێخوڕین

Aerim pov:

"دایکە ئەمشەو دەتوانم بچمە سەر گۆڕەکەت؟ بەڕاستی بیرت دەکەم، پێم خۆش نییە کاتێک باوکم بەم شێوەیەیە، بەهۆی ئەو باوکەوە، ژیانم بە ڕێگایەکی دروستدا ناڕوات" جارێکی تر فرمێسکەکانم کەوتنە خوارەوە

"ئەمڕۆ بەڕاستی زۆر جار گریام" بە دەنگی بەرز دەستم کرد بە گریان

"بۆچی ژیانم بەم شێوەیە؟ یان شایەنی ئەوەم؟"
هەڵسام و خۆڵەکەی پانتۆڵ و کاردیگانەکەم
سڕیم، دەستم جووڵاند تا تەکسی بانگ بکەم و
بچمە گۆڕی دایکم

دوای ئەوەی گەیشتمە گۆڕستان و ڕۆیشتمە سەر گۆڕی دایکم،بە بێدەنگی دەگریام کاتێک ناوی دایکمم بینی
"د..دایکە...من بیرت دەکەم، تکایە دەتوانی بگەڕێیتەوە بۆ لام"
لەبەردەم گۆڕی دایکم قسەم دەکرد، زۆر جار
گریام،

دوای ئەوە گەڕامەوە ماڵەکەم چوومە ژوورەکەم و جلەکانم گوڕی، دەزانم مینگیۆ لێرە نییە

مۆبایلەکەمم کردەوە و سەیری ئەکاونتی تویتەری هیۆنم کرد بۆ ئەوەی بزانم ئایا جارێکی تر هیچ پۆستێکی نوێ
لەسەر مینگیۆ بەڵاو کردیە، ئەوە تاکە ڕێگەیە کە دەزانم بۆ ئەوەی بزانم چی بەسەر مینگیۆ دێت لە ئێستادا، من خۆشەویستەکەی مینگیۆ نیم بۆیە، نیگەرانم ئەگەر شتێکی خراپ لەبارەی مینگیۆ بێت و مینگیۆ پێم نەڵێت

ئایا من کەسێکی خراپم و هەر بۆیەش مینگو زۆر ڕقی لێمە، ئەگەر کەسێکی خراپم، بۆچی بە شێوەیەکی باش مامەڵە لەگەڵ مینگیۆ دەکەم؟ ئەگەر من کەسێکی خراپم بۆچی مینگیۆ بە دایک و باوکی نەگوت؟ ئەگەر من کەسێکی خراپم بۆچی ڕاپۆرتی نەدا بە پۆلیس؟ ئەگەر
خراپم بۆچی مینگیۆ لەگەڵم جیا نابێتەوە؟

ئەم وشانە ڕۆژانە دێنە مێشکم، بۆچی مینگیۆ بە شێوەیەکی باش مامەڵەی لەگەڵ نەکردم وەک ئەوەی من مامەڵەی لەگەڵ دەکەم؟

ᴛʜᴇ ᴀʀʀᴀɴɢᴇᴅ ᴍᴀʀʀɪᴀɢᴇ | ᴋɪᴍ ᴍɪɴɢʏᴜWhere stories live. Discover now