پیاوە شاراوەکە

638 76 122
                                    

.
.
.
.
.
.
بسم الله الرحمن الرحيم

بە هیوای خوێندنەوەیەکی چێژبەخش.

∘₊✧──────✧₊∘

لەسەر دزە شاراوەکەت بیستووە؟

ئەڵێن چەندین شتی گرانبەهای دزیوە!

تەنانەت هەنێک خەڵک دەڵێن کە شێتە ..

هەر بەڕاستی ئەو شێتە؟

گەر شێتە بۆچی دزی ئەکات؟؟

کەس لەسەر ئەوە نازانێ..

_____________

ڕوخسارم لەنێو دەستەکانم شاردەوە کاتێک مامۆستای بیرکاری وانەکەی شەرح ئەکرد ، بەڕاستی زۆر بێزارکەرە! نازانم وانەیەکی وا چ سودێکی هەیە لە ژیانمان؟

ئەمە وەک ئەوە وانیە کە ڕۆژێک لەڕۆژان ببمە مامۆستای بیرکاری ، وە بێگومان ناشبم ..

"هانا دوبارە خەیاڵت ڕۆشتووە؟" مامۆستاکە وتی و تەواوی قوتابیەکان سەیری منیان کرد

دەی ئێستا من چی وەڵام بدەمەوە؟ نەخێر ئیتر ئەوە کێشەی هەمووکاتی منە .. لەهیچ شتێک باشنیم تەنانەت لە درۆکردنیش!

"من .. گوێم لەتۆ ڕائەگرت مامۆستا" وتم و قەڵەمەکەم گرتە دەستم ، ئەویش تەنها هەناسەیەکی قوڵی هەڵمژی و چاوێلکەکەی چاك کرد.
 

سوپاس بۆخوا زەنگی ماڵەوەش لێیدا و جانتاکەمم کردە شانم ، چوومە دەرەوەی قوتابخانەو چەترەکەم کردەوە لەبەر ئەوەی ئاسمان ڕەنگی گۆڕاوە بۆ ڕەش و ڕەساسی ، لەهەر چرکەساتێک دابێ باران ئەبارێ

وە باریش

بەناو کۆڵانەکانی گەڕەکەکان ئەڕۆشتم وە دەنگی بارانەکە لەسەر چەترەکەم وەک دەنگی تەرزە وایەزۆر بەرزە

تازە سەرەتایی پایزە بەڵام وەک ناوەڕاستی زستان وایە! لێرە لە ڤیەنـنا کە شارێکە لە ولاتی نەمسا کەش و هەوا زۆر ناجێگیرە لە وەرزە ساردەکان .. بەهاری ئێرە وەک  پایزی وڵاتێکی ئاساییە ..

گەیشتمە ماڵەوە و خێرا چوومە ژورەکەم. جلەکانم گۆڕی و بازمدایە سەر جێگاکەم وە مۆبایلەکەمم کردەوە تا هەواڵی جیهان بزانم ، لەڕاستیدا حەزم لە هەواڵی جیهان نیە بەڵام باشترە لەوەی بێخەبەر بم.

( ڤیەنـنا شاری مافیاکان ٢٠١٩ ، ئەمڕۆ چوارساڵ تێپەڕی بەسەر لەناوبردنی چەندین باند و گروپی مافیایی گەورە کە دەستیان بەسەر شارەکە داگرتبوو ، بە خۆشحاڵیەوە حوکمەتی نەمسـا وتارێکی پێشکەش کرد لەسەر ئەم بابەتەوە و سەلامەتی گشتی دا بە هاوڵاتیانی شاری ڤیەنـنا )

 『دزی کـۆڵانـەکـەمـانـ』Where stories live. Discover now