تەڵە

219 52 94
                                    


.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
•┈┈┈••✦ ♡ ✦••┈┈┈•
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.

"ج..جیــسونگ؟؟."
شۆک بووم و چاوەکانم تا دوا ئاست کرانەوە. بـینیم چەپکێ گوڵی سوور و جوانی پێیە.

"فەرموو"
گـوڵەکانی پێدام بە زەردەخەنەیەکەوە

"سوپاس. بەڵام بۆچێ گوڵت هێناوە؟"

سەیری گوڵەکانی کرد. دواتریش من
"بۆ نا؟. کە لە ڕێگاوەبووم ئەهاتم بۆ ئێرە گوڵم بینی وتم با بیکڕم بۆت. لات جوانە؟"

بزەیەک کەوتە سەر لێوانم "بەڵێ .. زۆریش جوانە"

"بەقەت تۆ نا"

ئەو گەمژەیە بۆ چاوبازیـم لەگەڵ ئەکات؟؟ نەکا منی بەدڵ بێ؟. ئەها گوڵیشی بۆ هێناوم! شتتت کچم وەرەوە سەرەخۆت هەموو ئەوەی ئەو ئەیکات یارمەتیدانی تۆیە. خۆ ڕۆمانێکی خۆشەویستی نیە تا ئاشقم بێت.

بەڵام بۆ خۆ ڕۆمانی خۆشەویستیش جوانە؟

من ئەبم بە شازادەکەی ئەو.

پێکەوە ئەژین و ..

"هانا؟. تۆ باشی؟"
لەگەڵ دەنگی ئەو لەناو خەیاڵە ناسک و مەپەیەکانم هاتمە دەرەوە. بزەیەکی شەرمەزارکەرانەم کرد.

"بەڵێ بەڵێ من .. وەرە ژورەوە بۆ لە دەرەوە وەستاوی؟"

"لەبەر ئەوەی سەرەتا نەت وت وەرە ژورەوە .. همم"

دیسان شەرمەزار بووم. ئەو هاتە ژورەوە و لە هۆڵەکە دانیشت. منیش چەپکە گوڵەکەم لەدەست بوو وە ویستم بیخەمە ناو دۆڵابەکەم تا هیچی لێ نـەیەت. ئەو سەیری کردم

"بۆ لەنێو گۆزەکەی ( گوڵدان ) دانانێیت لەسـەر مێزەکە؟"
ئاماژەی بەرەو مێزەکە کرد.

"هم؟. بەڕای تۆ ئەوێ باشە؟."
وتم و سەیرم کرد. ئەویش زەردەخەنەیەکی کرد و هەڵسا هاتەلام. گوڵەکەی لێ وەرگرتم و خستیە نێو گۆزەیەک

بینیم بە شێوەیەکی زۆر جوان بۆی دانام. منیش زەردەخەنەکی گەورەم کرد.. بەڵام زەردەخەنەکەم نەما کاتێک بینیم چەند شوێن برینێک بە دەستیەوە هەیە. ئەوە چی بـەسەر هاتووە؟؟.

بەهەمان شێوە دواوەی ملی چەند شوێنی برین و سوربونەوەیەکی زۆری پێیەوە دیارە.

تۆزێک خۆم نزیک کردەوە و مەچەکیم گرت پاش ئەوەی ویستم قۆڵی هەڵکەم و بزانم هۆکاری ئەمە چیە؟ بەڵام کشایە دواوە و شڵەژاو دەرکەوت.

 『دزی کـۆڵانـەکـەمـانـ』Where stories live. Discover now