pART3

132 24 16
                                    

زەینەب:
وەرە کچم دانیشە بابۆت باسبکەم

ئەفسانە کە فرمێسک لە چاوە جوانەکانی قەتیس بوبو سێرێکی ئەمیری کرد ئینجا دایکی چوو دانیشت

ئەفسانە:
باسیبکە(بەدڵپڕی)

زەینەب:
ئەفسانە کچم باوکت پێش ئەوەی بمرێ داوایەکی لەتۆ کرد ئەها وتم گەورەبی پێت  دەڵێم

ئەفسانە بەچاوە ڕەشەکانی سەری جوڵاند ئەمیر سێری ئەوی نەدەکرد سێری زەینەبی دەکرد چاوەڕێ بوو قسەبکات و کاردانەوەی ئەفسانە ببینێ خۆشی پێی سەیر بوو کە بۆچی دەیەوێ کاردانەوەی ئەفسانە ببینێ لە بێ باوەڕیدا سەری جوڵاند و سێری دەستەکانی خۆی دەکرد و دەیگوشی و ئارەقەی ساردی دەکردەوە ئەوە خوی ئەوە لەکاتی شڵەژاندا یان دڵتەنگی یان باوەڕ پێنەکردن.

زەینەب:
دەمەوێت پێت بڵێم

ئێلی:
چی پێدەڵێی

زەینەب:
تۆش وەرە بەڵام بێدەنگ بەو قسەمەکە

ئێلینا سەری بەمانای قایل بوون جوڵاند و ڕۆشتە سەر ئەو قەنەفەیەی کە تیۆی لێبوو تیۆ پشیلەیەکی نێرە لەمنداڵیەوە بەخێوی دەکەن ئێلی کردێ باوەشی و دایکی دەستی کرد بە قسەکردن

زەینەب:
.............

ئەفسانە هەرگیز بڕوای نەدەکرد باوکی داوایەکی وای لێکردبێ لێوی دەگەست ئارەقەی ساردی دەکردەوە ئەوەندە لێوی گەست تبوو تاکو لەخوێنی هێنا ئەوە خوی ئەوە کاتێک باوەڕ بەشتەکان ناکات ئێلیش بەبێدەنگی سێری تیۆی دەکرد و فرمێسکەکانی دەکەوتنە سەر پشتی تیۆ ئەوە قەت خۆی نەبووە کەوا بێدەنگ بووە لەگەڵ ئەو داوایەش هێشتا ئەفسانە هیوای لەدەست نەدابوو عەسڵەن پێی وابوو بۆچی دەبێت هیوا لەدەست بدات خۆ ئەوە تەنها هاوسەرگیریە هەستاوەوە سەرپێ و بەهێمنی سێریانی دەکرد یەکەمجار خەریک بوو بەکوڵ بگری وای زانی شتێکی خراپ بووە یان کەسێکی لێ ڕۆشتوە تاکو وتی

ئەفسانە:
باشە دواتر وەڵامتان دەدەمەوە بەیارمەتیتان تیۆ وەرە

بەهێمنی وتی و کاتێک تەواو بوو لە قسەکردن تیۆ بەخێرای بۆلای ڕۆشت و خۆی دایە سەر پشتیدا بەڵام شتێکی بیرکەوتەوە و وەستا بێ ئەوەی  ئاوڕبداتەوە پرسی

ئەفسانە
کــ کــ کا کـ کەم بـ بەمە د دەزانێ؟

بەشڵەژانەوە وتی زەینەب لە بێ باوەڕیدا مۆڕەیەکی کردو وتی

زەینەب:
بەڵێ دەیزانێ کچم

ئەفسانە دوای ئەوە بەبێدەنگی چۆیە ژوورەکەی خۆی تەنها بۆ ئەوە بێ تاقەت بوو کەلێیان شاردۆتەوە

مافحيث تعيش القصص. اكتشف الآن