part4

129 25 17
                                    

چاوەکانم داخست بوو دەگریام منی بردە ژورێک چاوەکانم کردەوە شۆک بووم ئەوە باشترین دیزاینەری فەڕەنسایە هەریاد منی لەسەر قەنەفەکە داناو بەزەردەخەنوە سێری دەکردم واتا ئەوە سوپرایزەکە بوو ئەوە دیزاینەرێکی ئافرەتە بە ئینگلیزی لەگەڵ هەریاد قسەی دەکرد لە خۆشیدا خەریک بوو باڵ بگرم

هەریاد:
من و هاوسەرەکەم منداڵمان دەبێت جا ئەم خانوە بۆمان  بچوکە وە تۆ دەتوانی دیزاینی ماڵەکەمان بکەی بەجوانترین شێوە پارە گرنگ نیە

بەئینگلیزی وتی کە هێشتا چاوی لەسەر ئێلا بووو

دیزانەر:
بەڵێ دەتوانم بەجوانترین شێوە دیزاینی بکەم بەڵام پارەیەکی زۆری دەوێت

هەریاد:
پارە گرنگ نیە

دیزاینەر:
زۆر باشە کەواتە سێری ئەم دیزاینانە بکەن

وتی کاتێک دەفتەرە گەورەکەی دەرکرد لەنێو زەرفەکە

********

لەلای مامم دلنیشت بووم خەریکی گفتوگۆ بووین ئاگاشم لێبوو ئەو وەردە حەسودە چۆن سێری دەکردین یەک نەزانێ مێردەکەی دەدزم تۆبە تۆبە

ئێلینا:
مامە ئەمیر هات بۆ ماڵمان وە باسی ئەو داواکاریەی باوکمی کرد(بەکیوتی)

وتی کاتێک گازێکی لەو کێکە بەخورمایە گرت کە هەموو کاتێک پوریان لە بەڕیتانیاوە بۆیان دەنێرێت لەماڵی ئەمیر یان مێرولە لێی دەدا یاخود تێک دەچێت بەڵام لەماڵی ئەفسانە هیچی نامینێتەوە

وەردە:
ئۆھ ئەمیر  زۆر حەزی بەوەیە بۆچی ئەوەتان داناوە

ئاخ ئێستا نەڕۆی لێیبدەی دەڵێن بێ غیرەتە لێی دەدەی دەڵێن بێ حەیایە هەر زمانم بەکاربێنم باشترە

ئێلی؛
ئەمیر خورما تەنها بەخورما ڕۆن و بەسادەی دەیخوا ئەگەرنا لەناو هەموو شتێکی تڕ بیبینێت نایخوا یان ڕەئی گۆڕیەوە و من نەمبینیوە(بەتەعلیقەوە)

من هەرگیز لەگەڵ ئەم ژنە ڕێک ناکەوم مامم بەزەردەخەنەیەکی کەمەوە سێری کردم ئەم ژنەش بەتوڕەی سێری دەکردم ئەمە ببێتە خەسوم هەموو ڕۆژێک شەڕێک دەکەم تۆبە تۆبە ئەمە بۆببێتە خەسوم لەکاتێکدا کوڕەکانی برامن

وەردە:
ئەفسانە چیدەکات لەوانەیە ئێستاکانە خۆی بەند کردبێ و بگیرێ(بەدڵخۆشی)

وەڵای نابێتە درۆ ئەگەر بڵێم دڵتەنگ نەبووە شەربێ ئێستا دڵت بتەقێنم

ئێلی:
ئۆو مەبەستت دادەمە نەخێر بگرە پێم وابێ پێشی خۆش بوو کێ پێی خۆش نیە خوسو و دایکێکی وەکو تۆ باش ببێتە توشێوە(بەتەعلیقەوە)

مافحيث تعيش القصص. اكتشف الآن