part6

149 30 21
                                    

ئەمیر&ئەفسانە:
سەرەتا تۆ دەسپێبکە

لەگەڵ قسەکانیان سەیری یەکتریان کرد ئەفسانە سەری داخست

ئەفسانە:
تۆ بڵێ

ئەمیر:
باشە من مەرجم هەیە

ئەفسانە:
فەرموو بڵێ

ئەمیر:
مەرجەکانم ئەمانەن

1:نابێت بەهیچ شێوەیەک لێپرسینەوەم لێبکەیت

2:هەرچیم وت بەگوێم دەکەیت

3:بێ پرسی من ناڕۆیتە هیچ شوێنێک

4:بەیانیان زوو خەبەرم دەکەیتەوە و نان ئامادە دەکەیت

5:کاتێک توڕەبووم دەمە دەمەم لەگەڵ ناکەیت

6:هەرگیز هیچ کێشەیەکی خێزانیمان بۆ کەس باسناکەین

7:وە وەکو هەموو هاوسەرێک کاری خۆمان دەکەین

ئەفسانە لەشەرما سەری داخست

ئەفسانە:
من تەنها دەمەوێت بخوێنم

ئەمیر:
باشە کەواتە تەواو بابڕۆینە ژوورەوە

ئەفسانە سەری جوڵاند و ڕۆشتنە ژوورەوە
باوکی زەینەب و باوکی محەمەد پێکەوە قسەیان دەکرد تاکو ژیران شتێکی وتت

ژیران:
دنیامان و نەمانە ئەمیر پێمی وتت 2/20 هاوسەرگیری دەکەین بۆچی نزیک تری ناکەینەوە

باوکی زەینەب بەتیژی سێری کرد

باوکی زەینەن:
ئەوە بەروارێکی شومە لەو ڕۆژەدا زاواکەم مرد دەتانەوێت لەو کاتەدا ئەم هاوسەرگریە ئەنجام بدەین(بەتیژی)

دوای قسەکەی باوکی محەمەد ڕەنگی تێک چوو محەمەدیش کز بوویەوە و سەری داخست کەشەکە بێدەنگ بوو تاکو گوێیان لە گریانی ئێلینا بوو کە بەخێرای ڕایکرد بۆ باوەشی باپیرەی

باوکی زەینەب:
چی بووە کچم

ئێلینا:
باوە گەورە یەکێک نامەی ناردوە دەڵێت کە باوکی تۆ مامە شڤان باوکیتی کوشتوە (بەگریانەوە)

شێرکۆش بەخەمباری دەستی دەهێنا بەسەری نەوەکەیدا

قادر:
درۆ و بوختانە چۆن شتی وادەڵێن وەرە بۆلای من ئێلی(بەشڵەژاوی)

ئێلی چووبۆباوەشی و قادر دەستی بەسەریدا دەهێنا شێرکۆش بەبێزاری سێری محەمەد و قادری دەکرد ژیرانیش بەخەمباری سێری ئێلیانای دەکرد ئەفسانە هەڵسا چووە لای قادر و ئێلینا دەستی بەسەری ئێلی دادەهێنا و ماچی دەکرد تاکو خەوی لێکەوت و هەریاد هەڵیگرت بردی بۆ ژوورەکەی
 

مافحيث تعيش القصص. اكتشف الآن