part"5"

466 80 116
                                    


« بەیانی »

خێزانە بچووکەکە خەریکی خواردنی نانی بەیانی بوون تا باپیرە بێدەنگی یەکی شکاند

باپیرە جیۆن : ن/ت بچووک پێویستە بە کەسێکە بناسێنم ئێوارە کاتت ئەبێت ؟

ن/ت : بەڵی. بەڵام ئەو کەسە کێیە ؟

باپیرە ؛ کورەکەم ئەو لە ئەمریکا ئەخوێنێت بۆیە پشووی هەیە ئێوارە ئەگرێتەوە بۆیە پێویستە تۆش بیناسیت ئەو تەمەنی ١٤ ساڵە

ن/ت : چی ١٤ ساڵ واه ئەو زۆر گەنجە

باپیرە : بەڵی چواردە ساڵ پێش ئێستا کاتێک مینهو لە دایک بوو داپیرەتان مرد لەگەڵ لە دایک بوونەکەی مینهۆ ئێمە لە زوو هاوسەرگیریمان کرد بە خۆشەویستی هەرکە تەمەنمان بووە ١٨ بریاری هاوسەرگیریمان دا هەرچەندە قورس بوو بۆمان بەڵام ئێمە لەگەڵ یەک بووین


(بە خەندەیەکی شکاوە باسی رابردووی ئەکرد وای کرد دوانەکەی تریش خەمبار بن ن/ت بۆ ئەوەی کەشەکە بگۆڕێت هەستا وتی )


ن/ت ؛ من پێویستە برۆم خەریک درەنگ ئەکەم خوات لەگەڵ باپیرە خوات لەگەڵ جۆنگکووک ئێوارە ئەتانبینمەوە


(وتی ماچی ڕوومەتی هەردووکیانی کرد رۆیشت دانیەکی بەڵخۆشی ئەیروانییە نەوەکەی ئەوی تریش بە هەستێکی سەیری هەبوو بەرامبەر ئەو ماچە ئاساییە )


ئەمرۆ ن/ت کارێکی زۆری هەیە چونکە ئەبێت زانیاری تەواو کۆکەنەوە ئێستا ئەوان کەیسەکەیان لایە خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری ترن هەمووی هەوڵی خۆیان ئەدەن
چونکە گەر بڵاو بێتەوە تەواو جیهان بە تەواوەتی تێک ئەچێت چین دەمێکە ئاگادار لەو بابەتە بۆیە ئەوانیش هەمووی هەوڵی خۆیان ئەدەن تا ئەمریکا دەرمانەکە کە لە شێوەی دەرزییە بڵاو نەکاتەوە چونکە گەر بیکات یەکجار بۆ کۆریا و چین ئەنێرێت
بە پێی زۆری دانیشتوان

( ئێوارە )


مینهو : باوکە ئەو کچە کەی دێت ؟
(بە بێزاری )


باپیرە : ئارام بگرە رۆڵە لەوانە کاری زۆری هەبێت بەڵام دڵنیا بە دێت

(وتی کاتێک لەسەر نانی ئێوارە دانیشتبوو چاوەری ن/ت یان ئەکرد
بەڵام زۆری نەبرد ن/ت دەرکەوت کاتێک تازە هاتبووە ژوورەوە )



ن/ت : سڵاو بۆچی چاوەری منتان کرد دەست پێکەن ئێوە ئێستا منیش دێم دەستەکانم ئەشۆم دێم

(بەخێرایی وتی ڕۆشتە سوورە بۆ ژورەوەکەی جلکی ئاسوودەیی کرد دەست و دەمووچاوی شۆرد هاتە خوارەوە کاتێک بینی ئەوان هێشتا دەستیان بە نان خواردن نەکردووە )



ن/ ت : ئایی باپیرە نەموت دەست پێبکەن پێویست ناکات چاوەری من کەن

(وتی کاتێک دەستیان کردە نان خواردن مینهو ش بە بێزاری وتی )

مینهو : لە کۆتایدا

باپیرە جیۆن : حەزم کرد پێکەوە چێژ لە خواردنەکە وەرگرین بەر حاڵ ئەمە مینهو ی کورە مینهو ئەمەش ن /ت هەرچەندە ئێوە هیچ بە برازا و مام ناچن بەڵام هیوادارم پێکەوە بگونجێن

مینهو : سڵاو ناشرین

ن/ت : سڵاو مامە

(ن/ت وتی بە فیزەوە کە ئەیزانی چۆن جەوی کەسەکان بگرێت )

مینهو : هێی بە مامە بانگم مەکە بە ناوی خۆم بانگم کە ( بە توورەی )

ن/ت : باشە مامە (بە پێکەنینەوە )

مینهو : ئەتەوێت بمریت (بە توورەی )

ن/ت : نەخێر مامە بۆچی

مینهو : دواتر رۆژی خۆت نیشان ئەدەم

(وتی لە ژێر لێویەوە کە تەنها جۆنگکووک گوێ لێ بوو بزەیەکی کرد بۆ شێتی ئەم دووانە جگە لە باپیرە کە زۆر ئەم دەنگ دەنگ پێ خۆش بوو لە ماڵەکەی کە زۆر دەمێکە ماڵەکەی ئاوا نەبوو )

( دوای نان خواردن )

جۆنگکووک : باپیرە من ئەچم بۆ کۆبوونەوەکە کەمێکی تر دەست پێ ئەکات با دوا نەکەوم

ن/ت : کۆبوونەوەی چی ؟

باپیرە : دوای ئەوەی من واز لە کاری مافیای هێنا لە بازاری رەش جۆنگکووک کارەکەی گردە دەست وەک میراتگری من

ن/ت : منیش دێم (کاتێک هەستا )

جۆنگکووک : تۆ بۆ کوێ ؟ (کاتێک بۆیەکی بەرزەوە کرد )

ن/ت : منیش نەوەی باپیرە کەواتە منیش ماف هەیە ئەی وانییە باپیرە ؟

باپیرە : وایە کچەکەم کەواتە جۆنگکووک چاوەری ن/ت با خۆی ئامادە کات کچم تۆش بە پەلە بچۆ خۆت ئامادە شتێکی گونجاو بپۆشە با هەر بە بینیت بزانن کە کچی خانەوادەی جیۆنی

ن/ت سەری بە بەڵێ جووڵاند بە زەدەخەنەوە
جۆنگکووکیش بە بێزاری دانیشت

باپیرە : خەمەت نەبێت ن/ت لەو کەسانە نییە لە پێناو کار خانەوادە کەی بفرۆشێت

جۆنگکووک ؛ ئێمە تەنها دووژە ئەیناسین چۆن ئەوەنە متمانەت پێیەتی ؟.

باپیرە : خوێنی من لە ناو دەمارەکانی ئەوایە من چۆن نایناسم دڵنیام شتێ وا ناکات بۆیە بێ خەم بە

(وتی و جۆنگکووک سەری بە باشە جوڵاند )


دوای چەن خولەکێک ن/ت هاتە خوارەوە وەک ئافرەتێکی پێگەیشتوو خۆی ئامادە کردبوو کە وای کرد باپیرە زەردەخەنەیەک بکات
جۆنگکووکیش تەنها سێری کرد

باپیرە : زۆر جوان بووی دەی ئێستاش بچن با لەوە زیاتر دوا نەکەون یەکتری بپارێزن لە هەموو شتێک تێگەیشتن

جۆنگکووک و ن/ت ؛ باشە باپیرە

رۆیشت بەرەو ئۆتۆمبیلەکە


« بەردەوامە »







کچێکە توورەکە و کورە شێتەکە|J.Jk Where stories live. Discover now