Hello quokkas, let's just begin!
—
9:00 am
Yong's pov
ئای خوایە گیان ئەمە چی خەوێک بوو بینیم! دەچم گەرماوێک دەکەم تاکو هەست بە باشتر بکەم، پاشان دەبێت ئەو کوڕە بێزارکەرە بێتە دووم تاکو پێکەوە بچین بۆ سەیران، من ئەگەر بەدەست خۆم بێت ڕاستەوخۆ ئەو کوڕە دەکوژم... بەڵام چی بکەم ناتوانم هیچ شتێک بکەم...
End povیۆنگ لە ژوورەکەی هاتە دەرەوە پاشان گەرماوێکی کرد
پاش گەرماوەکە کۆفیەکی گەرمی خواردەوە لە چێشتخانەکە
دایکی یۆنگ لە چێشتخانەکە بوو
یۆنگ: دایکە تکایە ئیتر واز لەو گەمژەیە بێنن من حەز ناکەم هاوڕێیەتی لەگەڵ بکەم
دایکی یۆنگ: بۆچی کچەکەم؟ ئەو کوڕێکی زۆر باشە وە زۆر باشیش ئاگاداری تۆ دەبێت
یۆنگ: نەخێر دایکە، ئەو لە ڕوخساری دیارە کە کەسێکی چۆنە... من خۆم دەتوانم ئاگام لەخۆم بێت
دایکی یۆنگ: کچەکەم بە مامتم (مەبەستی لە باوکی مینجونە) گوتووە کە کەمێکی تر مینجون بێتە دووت، دەبێت بڕۆیت ئەگینا حەیامان دەچێت
یۆنگ: ئۆف دایکەەەە، نامەوێت لەگەڵی بڕۆم خۆ بەزۆری نییە!
دایکی یۆنگ: دەتەوێت پەیوەندی بە باوکتەوە بکەم؟
یۆنگ: دە باشە باش لەگەڵی دەڕۆم...
دوای چەند خولەکێک مینجون لە دەرگای دا
9:15 am
یۆنگ دەرگاکەی کردەوە
مینجون: سڵاو یۆنگ، خۆت ئامادە نەکردووە؟
یۆنگ: ئێستا دەچم خۆم دەگۆڕم...
بە ساردیدایکی یۆنگ: کوڕم وەرە ژوورەوە
مینجون: سڵاو مامۆژن، چۆنیت؟
دایکی یۆنگ: باشم کوڕەکەم تۆ چۆنیت؟
مینجون: منیش باشم سوپاس
دایکی یۆنگ: وەرە ئێرە دابنیشە
مینجون: سوپاس، مامم لە ماڵ نییە؟ (مەبەستی لە باوکی یۆنگە)
دایکی یۆنگ: نا کوڕم ئێستا لە کارە هەموو ڕۆژێک کاتژمێر ٤ی ئێوارە دێتەوە
مینجون: ئەها یانی هێشتا زۆری ماوە
دایکی یۆنگ: بەڵێ
YOU ARE READING
خۆت وات کرد!
Action! بەردەوامە ! هەندێک جار پێویست ناکات پەشیمان بیتەوە لەو کارەی کە کردووتە! فیلیکس کوڕێکی زۆر سەیرە... چۆن وا دەبێ؟ خۆزگە ئەو قسەیەم نەکردبا... بەڵام کۆتاییەکەی هەموو شتێک گۆڕا...