پێش دەست پێکردن فۆتێک بکە فڵقیش
❤️
لە ئۆتۆمبێلەکە دابەزیم و لەپێش دەرگای ماڵەکەمان وەستامەوە
لەدەرگامدا بەتوندی
پاش دووبارە کردنەوەی دەرگاکە بەڕومدا کرایەوە
دایکم بوو
بە خێرایی بۆی چووم تاکوو لە باوەشی کەم بەڵام ئەوەی شۆکی کردم دەستی کردە ڕێگرێک تاکوو نەتوانم زیاتر نزیک ببمەوە
ھیچ ھەستی لەچاوەکانیدا نابینم
"دایکە گەڕامەوە"
"بۆچی گەڕایتەوە؟"ئەم قسانەی خورپەیەکیان چەقاند بەدڵمەوە
کەمێک برۆکانم گرژ کرد
"دایکە؟"
"بگەڕێوە ئەو شوێنەی لێوەی ھاتویت سەرەتا وامزانی بێ تۆ ناگونجێم بەڵام ئیدی ڕاھاتم زوو لەبیرم کردی مەگەڕێوە پێشم ھیچ کاتێکی دیکە"تەنھا ساردی لەدەنگی بەدی دەکەم
ئەم قسەنە وەک و چەقۆیەکی کول خراپ چەنقین بەدڵما
"تۆ چی دەڵێیت دایکە من ڕام نەکردەوە تەنانەت خۆشیان ھێنامیان بۆ ئێرە سەیرکە"دەستم بۆ ئۆتۆمبێلەکەی یونگی ڕاکێشا
"بۆچی ھاتی بگەڕێوە چی دیکە نەیەوە پێش چاومان دڵمان سارد مەکەرەوە"ئەو تەنانەت سەیریشی نەکرد
"چ ھەڕەشەیەکی لێ کردویت دایکە؟"قورگم پڕ لەگریان بوو
"خۆ وتم بێ تۆوی ھیچ کێشەیەکی دروست نەکردوە ئەسڵەن بوونی تۆ لەنێومان ھەمیشە بە کێشە بوو ئێستا من و باوکت بە ئارامی دەژین مەیەوە و ژیانمان نا ئاسودە مەکە"
"دایکە تۆ ڕاست ناڵێیت چیت بەسەر ھاتووە"
ئەو بزەیەکی کرد
YOU ARE READING
زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'H
Mystery / Thrillerمــن نــەم زانـیـبـوو ئـەو پـیـس تـریـن و گـەورەتـریـن مـافـیـای سـەر ئـاسـتـی ئـاسـیـایـە.... "دووبارە ھەوڵی ڕاکردن لەم ماڵە بدەیت ھەڵبژاردن لەنێوان دایک و باوکت دەکەیت...ئەوە دەژیت....ئەوەی تر دەکوژی..." "دەرەوە پڕیەتی لە ڕاوکەری خراپ" "ڕاوکەرەکان...