پێش دەست پێ کردن فۆتێک بکە فڵقیش
POV LYALA
ئۆتۆمبێلەکە وەستا و دەرگای ئۆتۆمبێلەکەمان بۆ کرایەوە
من و تایھۆنگ دابەزیمان
تەنھا شت کە سەرنجی ڕاکێشام جوانی و گەورەیی ئەو کۆشکە بوو کە لەنێو باخچەکەیدا پڕی خەڵکی بوو ھەمووان جلی مۆدێرنیان لەبەردا بوو بە ئافرەت و پیاوەوە گەر سەیری جلەکانی خۆم بکەم خراپتر لەوان
تەنانەت من منداڵێکیش لەوێ نابینم
لە بیرەوەریەکانم دەرچووم کاتێک ئەوم لە پەنای خۆمەوە بینی
دان بەوە دا ئەنێم ئەو نەفرەتیانە قۆز دیارە ھەست بەخۆم ناکەم کاتێک کە بەو شێوەیە دەیبینم
بەڵام نەفرەت من ڕقم لە ئەوە
من دەبێت تۆڵەی خۆم لە ئەو بکەمەوە
ئەو ئاماژەی بۆ کردم کە قۆڵ بنێم بە قۆلیەوە
من ئەوەم کرد
ئەوەم کرد تەنھا لەبەر ئەو نیگا ترسناکەی کە پێیدام
بەنێو باخچەکەدا تێپەڕیمان و سەرنجی ھەمووان چووە سەر ئێمە
من و ئەو
نەفرەت ڕقم لەمەیە
ئەوە سەرنجی من تێکدەدا
خۆمم ئاسایی کردەوە و چوومانە لای یەکێ لە مێزە بڵند و درێژەکان
پیاوێکی قات ڕەش و تەمەن سیەکان لەپەنای ھەمان مێز بوو تایھۆنگ تەوقەی لەگەڵیدا کرد
"بەڕێز تایھۆنگ بەخێر بێیت ھاتنت بۆ ئێرە ڕووناک کردەوە"
تایھۆنگ
"بێگومان ئەوە ڕوونە من لەھەموو بۆنە گرینگەکان ئامادەم"
YOU ARE READING
زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'H
Mystery / Thrillerمــن نــەم زانـیـبـوو ئـەو پـیـس تـریـن و گـەورەتـریـن مـافـیـای سـەر ئـاسـتـی ئـاسـیـایـە.... "دووبارە ھەوڵی ڕاکردن لەم ماڵە بدەیت ھەڵبژاردن لەنێوان دایک و باوکت دەکەیت...ئەوە دەژیت....ئەوەی تر دەکوژی..." "دەرەوە پڕیەتی لە ڕاوکەری خراپ" "ڕاوکەرەکان...