Chapter 34

1K 146 194
                                    


.
.
.
.

POV YOONGI


تەواوی ئەم سێ ھەفتەیە لیالا ھۆشی نەھاتۆتەوە تاکوو ئێستاش لەژیر چاودێر چڕدایە

تایھۆنگ تەواوی ئەم سێ ھەفتەیە تەنھا دووجار سەردانی کردووە

ئەمڕۆ دکتۆرەکان گریمانەی ئەوەیان کرد لیالا لەم چەند ڕۆژانەدا خەبەری دەبێتەوە بەڵام نازانن کەی

سوپاس بۆ خوا لەماوەی ئەم ھەفتانەدا تووانیمان باری دارایی کۆمپانیاکەمان بگەڕێنینەوە سەر ئاستی خۆی بەھۆی چەند سیخوڕیک کە تایبەت بە چاودێری کردنی ھانسی نەفرەتی بەکرێمان گرتن و زانیاری و فایلەکانیان ھەناردە کردینەوە بەڵام ئەوەی سەیربوو بۆمان دەرکەوت ئەوە کۆپی کراوەکەیەتی ڕاستیەکەی نییە بۆیە تاکوو ئێستاش تایھۆنگ بەدووای پەڕاوی ڕاستیەکاندا دەگەڕێت

ئێستاش کە مافیاکەی ھانس بوونی نەماوە لەنێو لیستی مافیاکاندا تایھۆنگ تەواوی خانەوادەکەی کوشتوە و دەسەڵاتەکەی خستوتە ژێر دەستی خۆی

بۆکۆتاجار سەیری جەستە بێ ھۆشەکەی لیالام کرد لەنێو کۆمپیتەکەرەمەوە کە بەڕاستەوخۆیی گرتەی گرتبوو

کۆمپیتەرەکەم داخست

ھیچ کێشەیەک نییە

ڕۆژانە پێنج بۆ شەش جار سەیری کامێرای چاودێری ژورەکەی لیالا دەکەم تاکوو بزانم باشە یان نا وە چونکە لەم ماوەیەدا ھەوڵی کوشتنی درابوو دەرزی ژەھراویی خسترابوویە نێو موخەزەکەی گەر تەنھا زووتر فریای نەکەوتباین ئەو دەمرد بەڵام زوو پێمان زانی

پشتم بە کورسیە جوڵاوەکەمەوە ناو ئاھێکم داوە

منیش ئەم ماوەیە ھیچ ھەست بەباشی ناکەم

نەک لەجەستە بەڵکو دەرونم باش نییە دەرونم ئاڵۆزە

ھیچ شتێک نا کیڕا

کیڕا ئەم ماوەیە ھەست دەکەم خۆشەویستی بۆم نەماوە

بەڕاستی دەترسم لەدەستی بدەم

ھەمیشە ھەوڵ دەدەم باش دەربکەوم بەڵام لەکۆتاییدا ئەو ئیھمالم دەکات

من ئیرەیی دەبەم...ئیرەیی دەبەم کە دەبینم زیاتر لەگەڵ تایھۆنگ کراوەترە وەک لە خودی من

بەھەرحاڵ..دەزانم کە شتەکان خەریکە ئاڵۆز دەبن

.
.
.
.

قاوەکەی لەپێشی دانا

کیڕا
"بەخۆشی بیخۆیتەوە"

زڕ برایەکی نەفرەتی K'T'HWhere stories live. Discover now