-ڤۆت پێش خوێندنەوە-
~
دەستیان کرد بە نان خواردن ماوەیەک بێدەنگ بوون بەڵام هیونجین بێدەنگیەکەی شکاند
هیونجین:هێین'شی دەستت ئازاری نییە؟
هێین:ئمم..نەخێر
هیونجین:ئاسوودەبووم
تەواوبوون لە نان خواردن هێین ویستی مێزەکە کۆبکاتەوە
ئایێن:خۆمان کۆی ئەکەینەوە هێین'شی..با دەستت ئازاری پێ نەگا
هێین:نانا من باشم
سنگمین:پێویست ناکات خۆمان کۆی ئەکەینەوە تۆ بڕۆ پشووبە
هێین:بەڵام-
لەوکاتەیا یوون هات
یوون:ئوونی تەواو بووی؟
هێین:ئمم
یوون:دەی وەرە با کرێمەکە بدەم لەدەست و باندجەکەی بگۆڕم
هیونجین:دەی بڕۆ
هێین:باشە..
هێین ڕۆشت و لەگەڵ یوون لە هۆڵەکە دانیشتن
یوون:دەی ئوونی با سەرەتا ئەو باندجە لێبکمەوە بە دەستەوە
هێین سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند
یوونیش خەریکی لێکردنەوە باندجەکە بوو
هێین:ئاهـ
یوون:ببورە ئوونی گیان..
هێین:کێشە نییە
یوون باندجەکەی لێکردەوە و کرێمەکەی یا لەدەستی هێین
یوون:ئازاری هەیە؟
هێین:ئمم..
یوون:کێشە نییە باش ئەبێتەوە
خەریکی پێچانەوەی برینەکەی هێین بوو
هێین:یوون..کەواتە دایک و باوکم بەم شێوەیە ئازاریان چەشتووە تا ئەوکاتەی مردوون؟
یوون تەواو بوو لە پێچانەوەی برینەکەی و دەستی هێینی گرت
هێین:زۆر بیریان ئەکەم..
فرمێسک لە چاوەکانی کەوتە خوارەوەیوونیش لە باوەشی کرد
یوون:بگری ئوونیە ئازیزەکەم..ئەوەی لە ناختایە دەری بکە..لە ناوەوە خۆت مەخۆرەوە بگری..
دەستی ئەهێنا بە پشتی هێینا تا ئارامی بکاتەوە
YOU ARE READING
𝗢𝘂𝗿 𝗶𝗱𝗼𝗹𝘀 - ئایدۆڵەکانمان ✔️
Romanceمەرج نییە خێزان تەنیا لە خوێنەوە بێت! لەژیانمانا کەسانێک هەن پەیوەندی خوێنیمان لەگەڵیان نییە بەڵام وەک خێزان وان بۆمان... هەمووکات لەگەڵمانن،هەرکات پێویستمان پێیان بێت لەگەڵمانن لەخۆشی و ناخۆشی.. بووین بە پشت و پەنا بۆ یەکتر.. بگرە لە خێزانێک زیاتری...