𝗣𝗔𝗥𝗧 𝗘𝗜𝗚𝗛𝗧𝗘𝗘𝗡

212 35 93
                                    

- ڤۆت پێش خوێندنەوە -

~

" دوای ئەوەی کچەکان ڕۆشتن لەماڵی کوڕەکان خەریکی گەڕان بەدوای خانوویا بوون "

سوونگ:ئایش بە نەفرەتی بێت ئەو بەڕێوبەرەیان
" وای وت کاتێک وەستا و دەستی بە ئەژنۆیەوە گرت "

سوونجێ:بەڕێوبەرەکەیان ڕاست ئەکات، نەئەبوایە لەماڵ ئەوان بووینایە سێرکەن ئێستە ئەوانیش بەهۆی ئێمەوە سزا ئەدرێن.

لین:کاتی قسەی زۆر نییە با بەردوام بین لەگەڕان، دەی کچینە با جیابینەوە و بەدوای خانوو بگەڕێین

" کچەکان ڕازی بوون "

" ماوەیەک بەردەوام بوون لە گەڕان تاوەکوو نزیکی ئێوارە، خەریک بوو خۆر ئاوائەبوو لە کۆتاییا خانوویەکیان دۆزییەوە "

" خانووەکە سێ ژووری نوستنی هەبوو لەگەڵ چێشتخانەیەک و ژوورێکی دانیشتن، وە کرێکەشی گونجاو بوو بۆ ئەوان "

" کچەکان ڕۆشتنە ژوورە و دانیشتن "

" ویستیان جلوبەرگ و شتەکەیان دابنێن بەڵام بیریان کەوتەوە کە لە ماڵی کوڕەکان لەبیریان کردووە "

سوها:نەفرەت، کچینە جلەکانمان لەوێ لەبیر کردووە
" بە کەمێک توڕەییەوە "

چای وون:بەڕاستی؟

سوونجێ:بەڵێ ڕاست ئەکا، چی بکەین ئێستا؟

" ماوەیەک بێدەنگ بوون کچەکان "

هیۆنسوو:ئـ ئـ.. با پەیوەندییان پێوە بکەین

یوون:بەڵام چۆن؟ خۆ ژمارەی ئەوانمان لانییە.

هیۆنسوو:من لامە

" هەموویان بە سەر سوڕمانەوە سێریان هیۆنسوویان کرد "

سوونگ:ئۆو هی کامیان؟

هیۆنسوو:هـ هیونجین

" کچەکان چاویان تا دوا ئاست کرایەوە "
سوونگ:چۆن؟

" هیۆنسوو ماوەیەک بێدەنگ بوو "
هیۆنسوو:ڕاستییەکەی..من و هیون..خۆشەویستین

" کچەکان زیاتر شۆک بوون "
هێین:چی؟!

هیۆنسوو:هەر ئەوەی کە گوێت لێبوو، سێرکەن دواتر بۆتان باس ئەکەم با ئێستە پەیوەندی پێوە بکەم باشە؟

هێین:باشە خاتوون، بەڵام دواتر ئەبێت هەموو شتێکمان بۆ باس بکەی

هیۆنسوو:باشە بۆتان باس ئەکەم، ئێستە پەیوەندی پێوە ئەکەم
" مۆبایلەکەی لە گیرفانی دەرکرد و پەیوەندی کرد بە هیونەوە "

𝗢𝘂𝗿 𝗶𝗱𝗼𝗹𝘀 - ئایدۆڵەکانمان ✔️Where stories live. Discover now