پـــــــەڕەیـــــ سێیـــــەمــــــ

327 44 36
                                    

ژنەکە:وامزانی تەنها بۆ کار ئەچیت بۆ گوند. نەمزانی کچێکی لادێیمان بۆ ئەهێنیتەوە.
بەڕەقیەوە قسەکانی ئاڕاستەی من کرد
زۆر پێیشکامەوە سێرێکی جلەکانم کرد ڕاست ئەکات لەوانەیە ئەو جلانەیی من بۆ خزمەتکارەکانیان بێت
جونگکوک:خاتوو مەیشن باش ئەزانی کەس بۆی نیە لێ پرسینەوە لەمن بکات لەبیرت کردوە؟
جونگکوک دەستمی گرت وئەو خاتوونەی پێشمان پەڕاند هیچم نەگوت تەنها بەدوایدا ئەچوومـ
بەسەر پەیژەکان چووینە سەرەوە دواتر بردمی بۆ ژوورێک کە بەخەونەکانیشم شتی وام نەم بینی بوو
جونگکوک:ن/ت من لەچێی پورم داوای لێبوردن ئەکەم
ن/ت:کێشە نیە....
هەرخۆی من لە شکانەوە ڕاهاتووم
ن/ت:ئەگەر ئاساییە پبرسم ئەو پوری تۆ بوو.؟
جونگکوک؛بەڵێ ناوی مەیشنە
ن/ت:جونگکوک تکایە من پێم وتی نامەوێ ببمە هۆی بێزاری بۆ خانەوادەکەت.
جونگکوک:ن/ت منیش گوتم نامەوێت ئەو قسانە ببیستم.
ن/ت:زۆر سپاس بەڕاستی من زۆر قەرزاری تۆمـ
جونگکوک:نامەوێت ئەو جۆرە قسانە ببیستم!
ن/ت لەبەرامبەردا زەردەخەنەیەکی کرد
ن/ت:کاتژمێر چەندە؟؟
جونگکوک: ١:١٥ خولەکی پاش نیوەڕۆیە
ن/ت:باشە سپاسس
جونگکوک:دەی من ئەڕۆم بۆ کۆمپانیا لێرەبە بە خزمەتکارەکان ئەلێم خواردنت بۆ بێنن
جونگوک دوای ئەو قسەیە ڕۆشت
دوای ماوەیەک کچێکی جوان هاتە ژوورەوە دیار بوو جونگکوک ناردبووی سینیەک خواردنی لەدەست بوو
کچەکە:خانمەکەم خوانی نیوەڕۆم بۆ هێمناویت.
ن/ت:زۆر سپاس ئەرکتان کێشا
کچەکە:نایەوێت خانم ئەوە ئەرکی منە...من ناوم کلارایە هەرچیەکت پێویست بوو بانگم بکە بۆتی جێبەجی ئەکەم
ن/ت:باشە سپاس
لەڕاستیدا نەمزانی کە چی بڵێم جونکە دڵنیام بڕۆمە دەرەوەی ئەم ژوورە ون ئەبم لەم کۆشکەدا!
کلارا سەری دانواندوڕۆشتە دەرەوە منیش جانتاکەمم هێنا ئەو سندوقە بچوکەشم هێنا کە دایکم خواردنی تێکردبوو بەدڵێکی پڕەوە کردمەوە کیمچی خواردنە دڵخوازەکمی تێکردوە لەگەڵ سینیە خواردەنەکە دامنا ئەگەری هەیە ئەمە کۆتا نانی دەستی دایکم بێت کە بیخۆم
لەەڕاستیدا زۆرم برسی بوو بێ دوودڵی دەستم کرد  بە نان خواردن هەرچەنە من زۆرخۆرم بەڵام جەستەیەکی ڕێکم هەیە.هەموویم تەواو کرد.
سینیەکەم هەڵگرت و بیبەم بۆ چێشتخانە لەڕێگادابووم ئەمویست بەو شوێنانەدا بڕۆم کە لەگەڵ جونگکوک پێدا هاتووین سەیری لای  چەپم کرد قادرمەیەک بوو بۆ سەرەوە قاچەکانم بۆ ئەوێ منیان برد لەکاتێکا ئەوێ ئامانجی من نەبوو بۆ ڕۆشتن لەناکاو گوێم لەکەسێک
کلارا:خانمەکەمم
ن/ت:ئاهـ کلارا ئەوە تۆی منت ترساند
کلارا:ببورە خانمەکەم بەڵام هیچ کەس بۆی نیە بڕوات بۆ قاتی سەرەوە جگەلە گەورەم وخزمەتکاری گەورە!!
ن/ت باش بوو پێت وتم ئەگەرنا ئەڕۆشتم سپاس
کلارا:نایەوێت
سینیەکەی لێ وەرگرتم و وتی کە ئەو ئەیبات بۆ جێشتخانە دڵم هەر لە قاتی سەرەوە مابوبیەوە تۆ بڵێی چی تێدا بێت کە نەهێڵێت کەس بچێتە ئەوێ؟
دوای ئەوە ڕۆشتمەوە بۆ ژوورەکەم با بڵێین بۆ ماوەیەک ئەوێ ئەبێت بەژووری من جانتاکەمم هێنا کردمەوە سەیری ئەو ڕەسمەم ئەکرد کە لەگەڵ زارا گرتبومان
ن/ت:یا زارای گەمژە لە ئێستاوە بیرت ئەکەم زۆریش
دڵم زۆر توند بوو چۆن خۆم ڕابێنم بە دووری ئەوان؟
تۆ بڵێی چارەنوس جارێکی دیکە وا بکات کە من لەگەڵ دایکم و زارا یەک ببینینەوە؟
ئەزانم کە ئەو دایکی ڕاستی من نیە و وەخراپ بوو لەگەڵم بەڵام من ناتوانم ڕقم لێیببێتەوە جونکە لەمناڵیەوە ئەو منی بەخێو کردوەو وە منیش وەک دایکی ڕاستی خۆم سەیرم کردوە تۆ بڵێی دایک و باوکی ڕاستیم کێ بن؟
ئەوان منیان نەویستووەو فڕێیان داوم یان مردوون؟
زۆر پرسیار لەمێشکم هەیە نازانم وەڵامەکانیان لەکوێ بێنم!
ئەو ڕەسمەی دەستم داناو ڕۆشتمە بەلەکۆنەکە سەیری ئەو دیمەنە دڵڕفێنەی بەردەمم ئەکرد لەناکاو ڕوخساری جونگکوک هاتە بەرچاوم زەردەخەنەیەکی شەرمنانەم کرد بۆ ساتێک خۆمم وەک شێت هاتە بەرچاو ئەگەر کەسێک منی بینیایە کەئاوا زەردەخەنە ئەکەم لەبەری خۆمەوە ڕێک ئەو حەیایەم ئەڕۆشت کە چەند ساڵە بە کەوچکی چایی کۆی ئەکەمەوە خۆمم ئاسایی کردەوە دوای ماوەیەکی زۆر ئاسمان بەرەو تاریکی ڕۆشت ئۆتۆمبێلێکم بینی لەباخچەکە وەستا جونگکوک هاتە خوارەوە سەیرێکی لای منی کرد منیش وەک گەمژە زەردەخەنەم کرد ئەویش سەری ڕاوەشاندو 
هاتە ناو کۆشکەکە منیش چوومە ژوورەکەم دواتر جونگکوک هاتە ژوورەوە
جونگکوک:هیوادارم کە ڕۆژێکی باشت بەڕێ کردبێ.
ن/ت:سپاس لەڕاستیدا ڕۆژەکەمم بەباشی بەڕێ کرد.
جونگکوک:دڵخۆش بووم بەوە.
ن/ت:جونگکوک ئەمەوێت سەبارەت بە شتێک قسەت لەگەڵ بکەم.
جونگکوک:گوێم گرتووە
ن/ت:با سەرەتا دانیشین
جونگکوک لەسەر قەنەفەکە دانیشت منیش لەسەر سیستەمەکە دانیشتم
ن/ت:جونگکوک من ئەمەوێت کار بکەم و خانوویەک بە کرێ بگرم و بڕۆم لێرە
جونگکوک:چ پێویست بەم پەلە کردنە ئەکات.؟
ن/ت:جونگکوک تکایە ڕازی ببە!
جونگکوک ئاهێکی درێژی دایەوە
جونگکوک:باش با بەیانی شتێکی لێئەکەم بۆت ئێستا وەرە خوارەوە با نانەکەمان بخۆین
بەرەوە خوارەوەی کۆشکەکە چووین کاتێ نزیک بووینەوە لە چێشتخانەکە هەمووان سەیری ئێمەیان ئەکرد نەمزانی بوو ئەم هەموو کەسە لەم کۆشکە ئەژین کەسیان دەستیان نەکردبوو بە نانخواردن جونگکوک لەسەرەوەی مێزەکە دانیشت بوو منیش لەلای ڕاستیدا دانیشتم بەس پورێکەیم ئەناسیوە تێیدا!
جونکگوک:دەست پێبکەن
دوای ئەو قسەیەی جونگکوک هەموویان بەبێدەنگی دەستیان کرد بە نان خواردن منی داماویش شەرمم ئەکرد بەڵام جونگکوک هەندێ خواردنی خستە قاپەکەمەوە زەردەخەنەم کرد بەڕوویدا
دوای نانخواردن من چوومە ژوورەکەم دوای نەمزانی چیبکەم بڕیارمدا بە ژوورەکەدا بگەڕێم دارگایەکی لێبوو کردمەوە شۆک بووم پڕبوو لە شتومەکی خانمانە تۆ بڵێی من لەژووری کەسێکدا بم؟
تەقەی دارگاکە هات چوومە دەرەوە
جونگکوک:ئەتوانم بێمە ژوورەوە؟
ن/ت:بەڵێ فەرموو
جونگکوک:هاتووم شتێکت پێبدەم
ن/ت:چی؟
جونگکوک:ئەم مۆبایلەم بۆ هێناویت هیوادارم قبوڵی بکەیت
ن/ت:هەرگیز ئەوە زۆر گرانبەهایە بەڕاستی جونگکوک ناتوانم قبوڵی بکەممم
جەنگکوک:وەک قەرز ئەتوانی ڕۆژێک پارەکەم بەیتەوە
ن/ت:دڵنیا بم کە وەری ئەگریتەوە؟
جونگکوک:دڵنیابە،سەبارەت بە کارەکەشت کارێکی باشم بۆ دۆزیتەوە
ن/ت:بەڕاستت؟ زۆر دڵخۆشم بەڕاستی نازانم چۆن سپاست بکەم.
جونگکوک:پێویست بە سپاس ناکات کاتژمێر ٩ئامادە بە بەشۆفێرەکەمم  وتوە بتبات بۆ شوێنی مەبەست
ن/ت:بەڕاستی من زۆر زۆر قەرزاری تۆمم
وتم کاتێ چاوەکانم پڕ ببوو لە فرمێسک
شۆک بووم بەو باوەشە لەناکاوەی جونگکوک
جونگکوک:مەگرییی!
دوای ماوەیەک جونگکوک مۆبایلەکەی هێناو فێری کردم کە چۆن بەکاری بێنم چۆن تێل بکەم گوتیشی کە ئینتەرنێتی تێکردوە ڕۆشت منیش ڕۆشتمە سەر جێگاکەم
و چاوەکانم داخست بێگومان دوای یەک کاتژمێر ئەملاو ئەولا ئینجا خەوم لێکەوت!
کلارا:خانمەکەم تکایە هەستە لەخەو کاتژمێر ٨:٣٠.
دوای ئەو قسەیە بەخێرایی هەستامەوە
ن/ت:ئای خوایە زۆر درەنگە
کلارا:نا خانمەکەم درەنگ نیە گەورەم خۆی وتی کە ئێستا هەڵت بستێنم
ن/ت:ئم باشە کەواتە من ئەڕۆم خۆم ئامادە ئەکەم
چووم ڕۆتینێکی بەیانیانم کردو چوومە ئەو ژوورەی کە جلەکانی لێبوو ئێستا لەم هەموو جلە چی بدۆزمەوە دوای ماوەیەک گەڕان جلێکم دۆزیەوە لەگەڵ کەشی دەرەوە بگونجێت
چوومە بەردەم ئاوێنەکە پێکەنینم یەکەم جارە ستایلێکی وا بکەمە بەرم زۆر لێمم هاتووە پێئەکەنیم بەژوورەکە ئەخولامەوە لەگەڵیشی هەنێ ئیسکسواراتم بەکارهێنا هیوادارم گونجابێتن دڵم زۆر خۆش بوو
تەقەی دەرگا هات
ن/ت:وەرە
کلارا:وای خانمەکەم زۆر جوانیت
ن/ت:زۆر سپاس بەڕای خۆشم زۆر جوانە
کلارا:خوانی بەیانیم بۆ هێناویت گەورەم وتی بیبە ژوورەکەی
ن/ت:زۆر سپاسس
نانی بەیانیم خوارد دواتر کلارا پێی وتم کە شۆفێرەکە چاوەڕێ ئەکات بردمی بۆلای شۆفێرەکەش وەک ڕێز سەری دانەواندو دەرگای ئۆتۆمبێلەکەی کردەوە منیش سەرکەوتم دوای ماوەیەک گەیاندمی بۆ شوێنی مەبەست
شۆفێرەکە:خانمەکەم ئەمە شوێنی کارەکەتە خۆت بەڕێوبەری ئێرەیت
ن/ت:یانی من بەڕێوبەرم ؟؟
بە تێنەگەیشتنەوە
شۆفێرەکە:بەڵێ
ن/ت:باشەزۆر سپاس تۆ ئەتوانی بڕۆیت
شۆفێرەکە ڕۆشت منیش چوومە سەرکارەکەم کردنەوەی قاوەخانەیەک خەونی منداڵیم بوو هەر بۆیە لەدرووست کردنی قاوەو شیرینی زۆر باشم وە شوێنی کارەکەم زیاتر هانم ئەدات جونکە زۆر جوانو قشتە





{*بنەماڵەی جیۆنـ*}Where stories live. Discover now