پـــــەڕەیـــــ حەوتەم

228 41 3
                                    






خزمەتکار:خانمەکەم گەورەم گوتی کە ئەبێت بۆ کۆبونەوەکەی ئەمڕۆ ئامادە بێت!
ن/ت:باشە بڵێ کەمێکی دی ئامادە ئەبێت!

N/t pov

ڕازی بووم بە پێشنیارەکەی چونکە ئەمەوێت بەڕاستی بزانم پلانی ئەم پیاوە چیە؟ کاتێ لەگوندەکە بووم قسەو قسەڵۆکی زۆری لەسەر ئەکرا بەڵام هەمووی ڕاست بوو بەداخەوە بەڵێ جونگکوک پیاوێک پیس و خۆپەرستە بگرە کەسێکە هەموو شت ئەکات تا سود بەخۆی کۆمپانیا مەزنەکەی بکەوێت بەڕێز جیۆن وا ئەزانیت کە من لە لادێ بووم هیچ نازانم یان گەمژەم ئەتوانی سودم لێوەرگری؟ئەسڵەن من سود لەتۆ وەر ئەگرم سود لەخۆتو پارەکانیشت وەردەگرم من بۆ ئەبێ هەمیشە کچێکی پاک ساویلکە بم؟نەخێر ئیتر لەمڕۆوە ن/تیەکی خۆپەرست دەرەکەوێ کە زیان بەهەموان ئەگەیەنێت تەنها بۆ سود بۆ خۆی ئیتر بۆ خۆم ئەژیم!!!
لەژووری خۆگۆڕین هاتمە دەرەوە ڕۆشتمە بەردەم ئاوێنەکە سەیری خۆمم کرد لەناو ئەم جلانە زۆر جوان دەرەکەوم ئایا پێویست بە مەیکئەپ ئەکات؟ سەیری سەر مێزەکەم کرد پڕ بوو لە بابەتی جوانکاری و بۆن
سوراوێکی سوری تۆخم بینی من ئاشقی سوراوم جا چ بگات بە سور!!! ڕاستی من زۆر لە مەیکئەپ نازانم هەر بۆیە مەیکئەپیکی سادەم کرد..
لەکۆتایدا سەیری خۆمم کرد لەئاوێنە گەورەکە ئێهـ هەموو شتێکم جوان و ڕێکە!
لە قادرمەکان ڕۆشتمە خوارەوە جونگکوکم دی کە لەسەر قەنەفەکان دانیشتبوو کە منی دی هەڵستایە سەرپێیەکانی منیش چووم بەرەو ڕووی دەستەکانم لەملی ئەڵاند کەوای کرد زۆر سەرسام ببێت منیش بێ ئەوەی خۆم تێک بدەم بەخۆشەویستیەوە لێم ڕوانی
ن/ت:خۆشەویستم ئامادەی دەربچین؟
جونگکوک:ئەوە چیت بەسەرهاتووە؟
ن/ت:هیچ مەگەر شتێکی خراپە لە خۆشەویستەکەم نزیک ببمەوە؟
جونگکوک:تا ئەم شەو شتێکی تر بوویت!
ن/ت:گیانەکەم با ئەوە لەڕابردوومان بمێنێتەوە
جونگکوک:ئێهـ یانی بە خۆشەویستیەکەم ڕازی بوویت؟
ن/ت:ئەکرێ بە کوڕێکی قۆزی وەک تۆ ڕازی نەبم؟
جونگکوک دەستی لەکەمەرم ئاڵاندو ڕایکێشامە باوەشی  خۆی سەیری چاوی کردم دواتر چاوی ڕۆشتە سەر لێوەکانمم نەخێر نابێ  یەکەم ماچم ببات ویستی نزیکم ببێتەوە
ن/ت:نەخێر سوراوەکەم... ئاهـ بەڵێ سوراوەکەم تێک ئەچێت!
ئۆهـ باش بوو توانیم بەم قسە خۆم بپەڕێنمەوە
جونگکوک:باشە بۆ شەوی دانێ  ئێستا دەرنگ ئەکات بۆ کۆبونەوەکە.
ئای ماچێک سەرم ئەکات بە قوڕدا
ڕۆشتینە باخچەکە دواتر بەرەو ئۆتۆمبێلەکەی ڕۆشتین پاسەوانەکان دەرگاکەیان بۆ کردینەوە سەرکەوتین!
ن/ت:جونگکوک بۆ منیش ئەبەیت لەگەڵ خۆت؟
جونگــکوک:بۆئەوەی هەمیشە لەبەرچاوم بیت!
ن/ت:ئای خۆشەویستەکەی من ئەی من یەمە ناو کۆبونەوەکەت؟
جونگکوک؛نەخێر
ن/ت:باشە گیانەکەم

جونگکوک:ن/ت من ئەوەندە گەمژە نیم کە نەزانم تۆ خەریکی ئەکتی پێم بڵێ کە چ هۆکارێک وات لێئەکات ئەم ئەکتە بگێڕیت؟
ئۆو من خۆمم ئەمادە نەکردبوو بۆ ئەم پرسیارە
ن/ت:نەخێر ئیتر ئەگەر ئاوا بیر ئەکەیتەوە ئەوە هیچ کات لێت نزیک نابمەوە!
جونگکوک:ئەگەر ڕۆژێک بزانم ئەمە تەنها ڕۆڵگێڕانێک بووە خراپ ئەبێ بۆت!
ن/ت:ئێهـ باشە
پاسەوان: گەورەم گەشتین
ن/ت و جونگکوک دەبەزین ن/ت بە چاوێکی کراوە سەیری کۆمپانیاکەی کرد
جونگکوک:دەی بابڕۆینە ژوورەوە
هەموو کارمەندەکان سەیری ن/ت و جونگکوکیان ئەکرد بەسەرسوڕمانەوە
ن/ت:جونگکوک ئێرە هی کێیە!؟
جونگکوک:هی منە.







کۆتایی پەڕەی حەوتەم🤍

{*بنەماڵەی جیۆنـ*}Where stories live. Discover now