پــــــەڕەی شــــەشـــــەم

311 56 10
                                    

N/t p0v

کاتژمێر ٦:٥٥خولەکی ئێوارە

ئەمڕۆ تەواوی ڕۆژەکەم لە ژوورەکەم بووم هێزی چوونە دەرەوەم تێدا نەبوو جونکە لەناو فڕۆکەکە زۆر هیلاک بووم دوای ئەوەی هاتمەوە جلەکانم لەناو کەنتۆری ژوورەکە ڕێکخست پاڵ کەوتم لەسەر بێدەکە بۆئەوەی کەمێک ماندوویەتیم
دەرچێت موبایلیشم نەما چونکە جونگکوک بردی لێم ئەو جونگکوکە ژیانیشم لێنەبات هەر باشە کات بۆخۆی هەر ئەڕۆشت منیش وەستاوم ئیتر منیش ئەبێ کارێک بکەم بۆئەوەی لە جونگکوک ڕزگارم ببێت کاتێ جونگکوکم بینی وامزانی شازادەی ناو خەونەکانە و ڕزگاری کردووم بەڵام نەخێر ئێمە کچی لادێ ئەوەنەش بەختمان نیە تا شازادەیەک بێت و ڕزگارمان بکات هەر بدەم ئەم بیرکردنانەوە خەوم لێکەوتبوو

end n/t pov

نوسەرPov

ن/ت لەخەوێکی قوڵدا بوو جونگکوکیش هاتەوە ن/ت بینی کە خەوی لێکەوتوە پێی سەیر بوو چونکە لەناو فڕۆکەکەش هەرخەوتبوو دەستی دا لەشانی ڕایوەشاندو بانگی کرد بۆئەوەی بڕۆن بۆ نانخواردنی ئێوارە
جونگکوک:ن/ت!؟
ن/ت؛ــــــ
جونگکوک ڕۆشت پەرداخێک ئاوی هێناو کەمێکی کرد بە دەموچاوی ن/ت وای کرد ن/ت دابچڵەکێ
ن/ت:ئەوە چی ئەکەی گەمژە ئەتەوێ وەک خۆت شێتم بکەی؟
جونگکوک:دەمێکە بانگت ئەکەم وەک ورچ پاڵکەوتویتو ئاگات لەخۆت نیە
ن/ت دەستی بەسکیەوە گرت و دیار بوو ئازارێکی زۆری هەبوو ڕەنگیشی زەرد ببوو
جونگکوک:دەی ناز مەکە تەنها کەمێک ئاو.
بەڵام ن/ت جوابی نەبوو دیار بوو کە ئازارەکەی زۆرتر ئەبوو
جونگکوکیش نەیزانی چی لێبکا یان چی بڵێت
جونگکوک:ئەوە چیتە بۆوات لێهات!؟
ن/ت:ــــ
جونگکوک:کە قسەم کرد جوابم بدەرەوە گەمژە.
ن/ت:هیچ نیە تەنها کەمێک سکم ئازاری هەیە.
بەناڕەحەتیەوە گوتی.
جونگکوک:بچینە نەخۆشخانە؟
ن/ت:نانا کەمێکی دی باش دەبم
جونگکوک:باشە کەواتە خوانی ئێوارە داوا ئەکەم بۆ ژوورەکەت.
ن/ت:باشە
بەناڕەحەتیەوە
جونگکوک داوای خوانی ئێوارەی کرد خۆی ڕۆشت بۆ گەرماو و دواتر هاتە دەرەوە تەنها خاولیەکی بەستبوو بەخوارەوەی کەمەری دواتر ڕۆشت بۆ ژووری خۆگۆڕین خۆی گۆڕیو هاتە دەرەوە
ن/ت:جونگکوک تۆ لەم ژوورە ئەمێنیتەوە؟
جونگکوک:بەڵێ ئێرە ژووری منە هەتا ژوورەکەت ئامادە ئەکەن لێرە ئەمێنیتەوە
ن/ت:باش ئەی تۆ نان ناخۆیت؟
جونگکوک:نەخێر لەخوارەوە ئەیخۆم
جونگکوک ڕۆشتە خوارەوە ن/تیش دەستی کرد بە نانخواردن
ن/ت ئێشتا ئازاری سکی مابوو بەڵام  دانی بەخۆیدا ئەگرت
دوای ماوەیەک خزمەتکارێک هاتە ژوورەوە
خزمەتکار:خاتوون ژوورەکەت ئامادەیە ئەتوانی بێیت بتبەم بۆ ژوورەکەت«بەئینگلیزی قسەی کرد چونکە نیوەی خزمەتکارەکان ئەمریکین»
ن/ت:بەڵام من لێرە هەموو جلەکانم ڕێکخستووە«بەئینگلیزی قسەی کرد لەکاتێکدا شۆک بووە چونکە ئەتوانێ قسەبکات و تێبگات»
خزمەتکار:ئەگەر ئەتەوێت بۆت ئەگوازمەوە
ن/ت:ئەگەر بەئەرک نەبێ بۆت
خزمەتکار:نا خاتوونم ئەوە ئەرکی منە!
endنوسەر pov

{*بنەماڵەی جیۆنـ*}Where stories live. Discover now