𝖯𝖠𝖱𝖳 ~ 𝟣𝟤

271 60 12
                                    

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍






~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~*~






دوای ئەوەی نیکی دەستگیر کرا بە تاوانی کوشتن سێ ڕۆژی نەبرد بەڵگەیان دۆزیەوە کە نیکی ئەو کارەی نەکردوە ئەویش ئەو کامێرایەی کەلە ناو ئەو ئۆتۆمبێلەدا بوو کە نیکی جی هۆی پێ بردە ئەو شوێنە هەموو شتێک بە ڕوون و ئاشکرا دیار بوو کە نیکی تاوانبار نیە و دۆسیەکە بوبە دۆسیەی خۆکوشتن و داخرا و نیکیش ئازاد کرا




بەڵام ئاشکرا بونی ڕاستیەکان نەبۆتە هۆی ئەوەی دایکی و جەی وەک پێشوبن لەگەڵ نیکی ئەوان ساردن لەگەڵی و تاوانباری دەکەن بەوەی کە بۆچی ئەو کوڕەی برد بۆ ئەو شوێنە

وە نیکی بڕیاریدا کە هەموو شتێکیان بۆ باس بکات کە جی هۆ کەسێکی چۆن بوو جا باوەڕ بکەن یان نا


هارین و سۆنووش زۆر لێی توڕەن و نایانەوێ بشیبینن ئیدی لەلای هەمووان هێشتا تاوانبارە ئەوان وادەزانن کە نیکی ژیانی می سون و خۆشەویستیەکەی می سونی وێران کرد بێ ئاگا لەوەی نیکی ژیانی ڕزگار کرد نەوەک بە پێچەوانەوە هەر بۆیەش دەیەوێت بۆ هەمووان ڕوون بکاتەوە






















نیکی و هارین و سۆنوو لەگەڵ دایکی و جەی لە هۆڵەکەی ماڵی نیکی دانیشتبوون بە بێزاریەوە سەیری نیکیان دەکرد


هارین: دەتەوێت چی بڵێیت؟ " بە بێزاری وتی و نیکی غەمبار بوو چونکە تا ئێستا هارینی نەبینیبوو بەو شێوەیە قسەی لەگەڵ بکات "




بێی هی: نیکی قسە بکە " بە ساردی وتی "



نیکی: باشە قسە دەکەم.... هەموو ئەوانەی دەیڵێم ڕاستن و دوورن لە درۆ بۆیە تکایە باوەڕم پێ بکەن هەموو ئەوانەی کە دەیڵێم جی هۆ خۆی پێمی وت

نیکی: خوشکی جی هۆ مانگێک پێش ئێستا بوو هاتە لام و وتی کە می سون ڕزگار بکەم منیش پرسیم بۆچی چی بوە دواتر ئەو وتی کە جی هۆ دەروونی نەخۆشە و باش نیە مەبەستی لەوە بوو کە نەخۆشی دەروونی هەیە بەڵام ئاسایی نیە بەڵکو بگرە وەک شێتێکە کە ئەوەی بیەوێت دەیکات ئەو هەر کچێکی لا جوان با دەیویست بیکاتە هاوسەری خۆی و دواتریش گەر لێی بێزار بوایە وەک کاڵایێکی بێ نرخ فڕێی دەدا " ئەوەندەی وت و سەیری ئەوانی کرد ئەوانیش هێشتا دەیان ویست گوێیان لە شتی شۆکهێنەر تر بێت، نیکی دەستی کردەوە بە قسەکردن "



✔ " گـۆشـەگـیـر " Where stories live. Discover now