𝖯𝖠𝖱𝖳~ 𝟧

319 75 21
                                    

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

𝖵𝗈𝗍𝖾 & 𝖢𝗈𝗆𝗆𝖾𝗇𝗍



~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~











𝑀𝑖 𝑆𝑢𝑛



دوای گفتوگۆ بێ ماناکەم لەگەڵ سۆنوو ڕۆیشتمە ژوورەکەم و دەرگاکەم لەدوای خۆم بەبێهێزیەوە داخست و ڕۆیشتمە لای دۆڵابەکەم و جلێکی خەوم دەرهێنا و پۆشیم و پێش ئەوەی بڕۆمە ناو جێگاکەم ڕۆیشتمە لای مێزی خوێندنەکەم و سەیری ئەو پارچە کاغەزەم دەکرد کە هەڵم واسیوە لە دیوارەکە، کاری هەموو کاتێکمە کە دێمە ژوورەکەم دووبارە و دووبارە سەیری ئەو کاغەزە دەکەم کە لەسەری نوسیومە


{  سەرکێشیەکانی کیم می سون و هەوڵدان بۆ کردنیان  }



ئەوەندە دێڕە بۆمن مانایێکی زۆری هەیە و شتێک نیە کە لەهیچ و خۆڕایی نوسیبێتم

من لەژیانمدا ئاواتم ئەوەیە تەنها چوار سەرکێشی تاقیبکەمەوە، من دەمەوێت ئەوە بکەم وە ئەو چوار سەرکێشیە دەمەوێت لەگەڵ کەسێکدا بیکەم کە نزیکترین کەسم بێت متمانەم پێی هەبێت هاوڕێم بێت خۆشمبوێت ئیتر هەمووشتێک بێت و گرینگترین کەسیشم بێت و لەگەڵی هەست بە ئاسودەی بکەم وە هەرگیز کەسێکی وا لە ژیانمدا نەبووە و هەوڵ دەدەم لەگەڵ ئەو کەسە بیکەم کە دەمەوێت





می سون: می سون.. هیوادارم ئەو کەسە بدۆزیتەوە و ئەو سەرکێشیانەی کە لە منداڵیەوە لێی دەترسی ئەنجامی بدەیت " بە بڕوابەخۆبونەوە وتم و ڕۆیشتمە سەرجێگاکەم و دوای کەمێک خەو بردمیەوە "




















𝑁𝑖-𝑘𝑖






خەریک بووم لە زانکۆوە بگەڕێمەوە ماڵەوە لەناکاو هەموو ئەوانەی ئەوێ دەستیان کرد بە پستە پستێک منیش بەتێنەگەیشتنەوە سەیرم دەکردن و هەنگاوەکانم کەم کەمە هێواش دەبونەوە و ئەوانیش زیاتر سەرنجیان دەهاتە سەر من و منیش وەستام هەندێکیان بە ترسەوە سەیریان دەکردم هەندێکیان بە شۆکەوە و هەندێکیان بە توڕەیەوە ئیتر هەموو جۆرە ڕوخسارێ بوو























✔ " گـۆشـەگـیـر " Where stories live. Discover now