Part#.|||.|||.|||.|||.||.#

5 0 0
                                    

*بەسە لە وتنی 'بەڵێن بێت'*

Annabell pov:-
بە بێ ویستی خۆم هەستەکانم لە زیاد بوونایە ، خۆشەویستی جۆشوا وە کوڕە بچووکەکەم زۆر لەجاران زیادی کردوە ، دوو هەفتەیە کورە بچوکەکەم لە دایک بووە ،وەک هەرمێیەکی بچکۆلانە وایە ،  ئەو تێکەلەی من و جۆشوایه چاوەکانی وە لێوی بە من ئەچێت وە لوتیو گوێیەکانی بە جۆشوا ئەچێت ، ئەو ئێستە بچوکی ماڵەکەمانە ، من ناتوانم بۆ چرکەیەکیش لێی دووربمم ، هەموو کاتێک وە هەموو شەوێک لە باوەشمایە ، زیاتر لە خۆم خۆشم ئەوێیت.

بەسەر پلیکانەکاندا ئەچومە سەرەوە ، بە مەمکە شیرە بچوکەکەی کوڕەکەمەوە ، کاتژمێر ٤شەوە بە گریانی ئەو بە ئاگاهاتمم ، هەندێک جار گریانەکەی ئەوەندە زۆرە خۆشم دەست ئەکەم بە گریان لەگەڵیدا.

*باشە کورە بچوکەکەم من لێرەم*

بەرەو لای چوومو هەنێک لە شیرەکەم خستە سەر دەستم بۆ ئەوەی بزانم سارد بۆتەوە
پاشان یۆدۆنگم خستە سەر قاچەکانمو شیرەکەم پێیدا ، ئەو هێشا بەردەوام بوو لە گریان

*باشه تەواو ئێستە ئەرۆین بۆلای داپیرە*

بەهێمنی لە باوەشیم گرتوو بەرەو دەرەوەی ژورەکە ڕۆشتم ، دواتر بەرەو ژورەکەی خاتوو هۆنگ و بەرێز هۆنگ

*خاتوو هۆنگ*

بانگم کرد لەمدیو دەرگاکەوە ، بەڵام کەسێک لەدواوە دەستی لەسەر شانم دانا ، وای کرد بەخراپی بلەرزم

*ئای خوایە تۆ منت ترسان*

ئەوە جۆشوا بوو ، بە قژێکی هەڵشێواوەوە ، لەگەڵ تیشێرتێکی سپیو شۆرتێکی ڕەشا

*ببورە*

ئەو وتیو سەیری کردم

*جۆشوا ، یۆدۆنگ زۆر نامۆ دەرەکەوێت
ئەو بەتەواوی گەرمە*

ئەوەم زیاد کردوو جۆشوا یۆدۆنگی کردە باوەشیەوە

*ئەو پلەی گەرمی زۆر بەرزە*

ئەو بە پەشۆکاویەوە وتیو دەستەکانی خزاندە سەر سکی یۆدۆنگ

*پێویسته بچینە نەخۆشخانە*

ئەوەی زیاد کردوو بەرەو دەروە بەڕێکەوت

*بۆسته با جانتاکەی یۆدۆنگ بێنم*

بەخێرای بەرەو سەرەو رامکرد کە چەند جارێک خەریک بوو بۆ بکەوم ، جانتاکەم هێناو سەر ئۆتۆمبێلەکە بووین .

چەند دەقەیەک دواتر لە نەخۆشخانە.

یۆدۆنگیان برد بۆ ژوری منداڵان لەوێ پشکنینیان بۆ کرد ، ئەو نەخۆش کەوتوە ، بەهۆی تەمەنە بچوکەکەیەوە پێویسته دوو ڕۆژ لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

هەست بە ئازار ئەکەم ، من چی مرۆڤێکم  هێشتا زوو بوو بۆ بون بە دایک!.

*کەمێک هێمن بە ئەو باشەبێت*

Anabell [Kurdish]Where stories live. Discover now