part.#|||.||#. s2

5 0 0
                                    

*ونبون لەناو خۆتدا*

Anabell pov:-

|مینگهاو من چەند جار بە تۆ بڵێم کلیل لەگەڵ خۆتبەرە|

ئافرەتێکی سک پر کە لە مانگەکانی کۆتای دوگیانیدایە بەسەر پلیکانەکاندا زۆر بە هێواشی ئەهاتە خوارەوە

|سۆنگهۆن!|

پێشبینی هاوسەرەکەی کردبوو بەڵام سۆنگهۆن دەرچوو، سۆنگهۆن بە ماندویەتیەوە لەگەڵ قژە تێکئالاوەکەی سەیری ئانابێلی کرد

|ئەتوانم لێرە بمێنمەوە|

سەرم لەقاند و ڕێم بۆ کردەوە بۆیەی بێتە ژورەوە دواتر بەرەو هۆڵەکە بەڕێکەوتین ، زۆر ماندووم بەدەست ئەم سکە گەورەییەوە ، سەیری سۆنگهۆنم کرد ، سەیر دەرەکەوێت ئەو بێزارو توڕەیە وە ماندوش.

|سۆنگهۆن شتێکی خراپ بووە|

پرسیم کاتێک لەسەر قەنەفەکە دانیشتموو سەیر ئەوم کرد

|سوێن ئەخۆم ڕۆژێک بەدەست باپیرەوە شێت ئەبم|

خەندەیەکم کرد ، سەدەیەک پێش ئێستە من ئەم قسەیەم کردبوو ، سۆنگهۆن دەستی لەناو قژی نابوو سەیر منی کرد

|چی باپیرە وای کردوە شێت بیت|

بە خەندەوە وتم دەستم لەسەر سکم دانا

|دوبارە هاوسەرگیری ، من نامەوێت هاوسەرگیری بکەم ، ئەمجارە خۆی بە منو لینەوە گرتوە|

ئەو بەبێزاریەوە وتی ، دەی پیرە پیاوینە باپیرە ڕاست ئەکات

|مانگێک پێش ئێستە  ئەیوت ئەبێت جەی هاوسەرگیری بکات من کچێکم بۆ دۆزیوەتەوە ، هەتا پەشیمانما کردوە مردین ، ئێستە ئەڵێت دوو خوشکم بۆ تۆو لین دۆزیوەتەوە ئەمشەو ئەچین بۆ ماڵیان|

هەناسەیەکی خێرای هەڵمژیو سەیری کردم ، وەک ئەوەی بڵێت ڕێگە چارەیەکم نیشان بدە

|سۆنگهۆن ، تۆ کوڕێکی جوان و دڵسۆزیت ، وەتەمەنیشت گەورە بووە کەواتە پێویستە هاوسەرگیری بکەیت ، پێویستە ماڵێک بۆ خۆت دروست کەیت لەگەڵ هاوسەر و منداڵەکانت ،سەیری من بکە لە تەمەنێکی بچوکابووم ، کاتێک بڕیاری هاوسەرگیرم درا ، بەڵام من ئێستا دڵخۆشم ، من ، مینگهاو ، یۆنگ سان و یۆنگهای ، وە کچە بچوکەکەم کە بەم زوانە لە دایک ئەبێت ، بیر لە شتی خراپ مەکەرەوە ، هاوسەرگیری شتێک نیە لێی بترسیت|

لە تەنیشتیا دانیشتمو دەستەکانیم گرت ، ئەو پێویستی بەکەسێکە لە تەنیشتی هەرچەن باردودۆخیش ئاسای بێت .
بەراستی هەوسەرگیری شتێک نیە لێی پترسی!!!

Anabell [Kurdish]Where stories live. Discover now