part #.||.# s.2

8 0 0
                                    

* ئـێـمـە شـایـەنـیـ ئـەوەیـنـ دڵـخـۆشـ بـیـنـ!*

Anabell pov:-

|چی سەبارەت بەمە|
کراسێکی شینی تۆخم بۆی هەڵبژارد

|ئممم نا|
بە ناڕازیەوە مڕاندیوو سەیری کردم

|دەی کەواتە چی ، بچم هەندێک کراسی
ترت بۆ بکڕم!|
توڕە بووم بەڕاستی ئەمە بۆ جاری حەوتەمە ئەڵێت بە دڵم نیە

|ئازیزەکەم ببورە ، من ئەمەیان هەڵەگرم
تۆ بەدڵتە|
نزیکم بویەوەو ئەو کراسە کاکاوییەیە هەڵگرت کە سەرەتا دیاریم کردبوو

|ئەڕۆم بۆ چێشتخانە دواتر سەیری یۆنگ سان بکە باشە|
بەرەو دەرگاکە ڕۆشتم پاشان ئاوڕم یایەوە سەیریم کرد
ئەویش تەنها سەری جوڵاند

ئەمڕۆ بریارمدا سەردانی خێزانەکەم بکەم دوای حەوت ساڵ!!!







کاتژمێر ٢:٤٧
دڵم زۆر بە خێرای لێ ئەدات ، جەستەم گەرم بووە
هەست بە لەرزینی قاچەکانم ئەکەم ، بروائەکەن یەکەم ڕۆژم بۆ ئەم ماڵە هەمان شێوەی ئێستا بوو

سەیری هاوسەرەکەمم کرد کاتێک کورە بوچوکەکەمی لە باوەش بوو ، بە چاوەکانی کە ڕەنگێکی جوانو دڵبەرانەی هەیە دڵنیای کردمەوە کە بچمە ژورەوە ئەوان ببینم ، بەڵام ترسم هەیە لە هەموو شتێک

هەنگاوێک دوان مینگهاو ڕۆشت بەڵام من هەروەستاوم ،  پێم بڵێن کێ نارسێت لە بینینی خێزانەکەی دوای حەوت ساڵ!!

دەستەکانی توند لەوەی من ئاڵاند کاتێک بە دەستێکی یۆنگ های لەباوەش بوو منیش بە دەستێکیم یۆنگ سانم گرتبوو ، هەنگاوەکانمان کەمی کرد کاتێک گەشتینە بەردەم دەرگاکە تەنها لە دەرگا دانێک ماوە.

|بەراستی ئامادە نیم|

سەیری مینگهاوم کرد ، ئەویش تەنها بە بێزاریەوە سەیری کردم ، پاشان لە دەرگای دا ،چەند جارێک دوبارەی کردەوە ،

گوێم لە هەندێک چمو چوڵ بوو لە نێو ماڵەکەو
دەرگاکە کرایەوە

ئەو

جەی بوو ، ئای خوایە بەپیریش هێندە قۆزه
ناهــ ئەو بیر نیە تەنها هەندێک گەورە بووە

|جەیییی بە نەفرەت بیتت|

گوێم لە هاوارێک بوو ، ئەو جەی بە نەفرەت کرد

|فەرموون چۆن یارمەتیت بدەم|

لەو بروایەدا نیم منی بینیبێت .

Anabell [Kurdish]Where stories live. Discover now