کێ خاتوو سوزانی کوشت؟

77 19 2
                                    

خاتو سوزان برۆکانی لەیەک نزیک کردەوە و دەموچاویدا بەیەکدا و وتی، " مەبەستت چیە ؟! پێت وایە من هەڵم خەڵەتاندویت؟ من چۆن بزانم ڕەنگە خەڵکانێکی بە ئاژاوە نەبن و تەنها بۆ خەو بگەڕێنەوە ماڵەوە من لەکوێ بزانم؟! وە لە ماڵەکە لەبەر ئەوەیە کەسی لێ نیە لەبەر ئەوەی ژورەکانم بە کرێ نەداوە تاکو ئێستا وە ڕەنگە بەم نزیکانە بە کرێیان بدەم کێ دەزانێت؟ ئێستاش تۆ پێویستە بگەڕێیتە ماڵەوە نابێت ئەو لێرە بت بینێت، دەرگاکانت قوفڵ بکەو هەوڵبدە سەیری نەکەیت و پشت گوێی بخەیت بەم جۆرە ئەو هیچ زیانێکت پێ ناگەیەنێت."

بەڵام من هەرگیز ناتوانم لەم ماڵە بژیم بۆ یەک ڕۆژی تریش، " من بەیانی ماڵەکە جێدەهێڵم بەڵام ئەمشەو ناتوانم بگەڕێمەوە تکایە ڕێگەم بدە لێرە بمێنمەوە!"
بەڵام ئەو قۆڵی گرتمو بەرەو دەرگای دەرەوە پاڵی نام کەچی من هەر سور بووم لەسەر مانەوەم لەلای ئەو نەمدەتوانی بگەڕێمەوە و کەسی تریشم نەبوو وە نەمدەناسین هانایان بۆ بەرم لە کۆتایی دا ڕازی بوو ڕێگەم بدات تەنها ئەمشەو لای بمێنمەوە.

شەو خۆشم نەمزانی چۆنم بەڕێکەوت و لەترسا خەوم هەمووی پچڕ پچڕ بوو وە خەونی ناخۆشم دەبینی.
بەیانی هەر زوو خەبەرم بویەوە و خۆم ئامادە کرد و سپاسی خاتو سوزانم کرد و ڕۆشتم تەنانەت نانی بەیانیشم نەخوارد لەلای ئەو، خەڵکی بەسەر شەقام بڵاو ببونەوە و بەرەو کار دەچون تەنها شەقامی شەشەم نەبێت کە هەمیشە چۆل و تاریک بوو
چومە دوکانی شیرینیەکەو پەیوەندیم بە بەڕێز ( هاری) یاریدەری بەڕێز مارتن کرد، وە هەموو شتێکم بۆ باس کرد و ئەویش وتی ئەمڕۆکە پێی ناکرێت و بەڵێنیدا بەیانی بێت بەدوام و یارمەتیم بدات شوێنێکی تر بدۆزمەوە.

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskحيث تعيش القصص. اكتشف الآن