ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە🎭

90 22 31
                                    

هەناسەکانم توند ببون و گیانم داهێزابوو لە ترسا وە مێشکم وەکو ڕادیۆ ئەو قسەی خاتو سوزانی بیرخستمەوە، " هەرچیەک دەکەی یاری لەگەڵ کوڕە ماسک لەبەرەکە مەکە..." کوڕە ماسک لەبەرەکە! ئایە خاتو سوزان لەگەڵ ئەم بونەوەرەی بوو کە ئێستا لەبەرامبەرمەو سەیرم دەکات؟!

دەستەکانم بێهێز بوون کە کتابەکەیان هەڵگرت بوو هێنامە خوارەوە و بینیم ئەویش هەمان شتی کرد. ئەوە خەریکە یاری دەکات؟! پەردەکەم دادایەوە و کتابەکەم بە سەرەو ژێری خستە سەر مێزەکە و خۆم لەسەر کورسیە دارینەکە دانیشتم. دەنگی باو بۆران و بروسک هەمیشە چێژ بەخش بووە بۆم ئەمشەو دەمتۆقێنێت! ئەوە کێیە؟ یاریەکەی چیە؟

بۆچی خاتو سوزان بەمنی وت کە خەڵکانی تریش لە ژورەکانی تر هەن بەڵام چرای هیچ ژورێک دانەگیرساوە و دەنگی لێوەنایەت جگە لە ژورەکەی من لەم ماڵەدا؟!

هەڵسام و بەرەو جێگاکەم چوم و ڕاکشام، ئای خوایەگیان زۆر بیرکردنەوە وێرانم دەکات! وەکو شێتێک بەدەم پێکەنین و قاقا لێدانەوە لەسەر جێگاکە مامەوە. دەمەویست ئەوەندە بە دەنگێکی بەرز پێبکەنم و هاوار بکەم تاکو هەمو دەنگەکانی مێشکم لەناوبچن و ببن بەهەڵم، بەڵام مەگەر دەکرێت؟!

هەر لەمەم کەم بوو ئاخر من.
بە ترسەوە هەڵسام دەرگاکانم تاقی کردەوە هەردووکی قوفڵ بون و پەنجەرەکەم لەلای ژورەوە قوفڵ بوو، کاتم دانایەوە بۆ کاتژێر حەوتی بەیانی و چوم بخەوم بەدەم بیرکردنەوەو ترسو لەرز خەو بردمیەوە بەیانی کاتژێر شەش خەبەرم بویەوە و نەمتوانی بخەومەوە، بۆیە هەڵسام خۆم ئامادەکرد و پەردەکەم دادایەوە بەڵام ڕێک لەو کاتەدا دڵم خەریک بو لاشەم جێبهێڵێت! ئەو بونەوەرە هەروەکو دوێنێشەو لەدیار پەنجەرەکە بوو سەیری ژورەکەی منی دەکرد.

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskحيث تعيش القصص. اكتشف الآن