باران ☔️🌧️

85 26 31
                                    

ئەو بێدەنگیو نامۆییەی بێزاری کردم بۆیە پرسیم، " ئەویش چی، خاتو سوزان؟ ئەو یاسا سەرەکیە چیە؟!"
سەرێکی هەڵبڕی و بەلاچاوێک لەسەر شانەکانیەوە سەیری کردم و وتی، " یاری لەگەڵ کوڕە ماسک لەبەرەکە مەکە، تەنها هیچ شتێکی لەگەڵ مەڵێ... ئەوەت لەبیر نەچێت." دواتر وەکو ڕەشەبای بەر لە لافاو لە ژورەکە چوە دەرەوە و دەرگاکەی لەدوای خۆی داخست.

منیش دەستم کرد بە پاک کردنەوەی ژورەکە و دوای سەعاتێک وەکو ئاوێنە بریسکەی دەدایەوە و وەکو گوڵ بۆنیم خۆش کرد سەرچەفە پاکەکانم لەسەر جێگا یەک نەفەریە بچوکەکە داخست و کەلو پەلو جلەکانم خستە نێو کانتۆرە دارینە سێدەرگاکە کە هەم ئاوێنەیەکی بەژنیشی پێوە بوو.

وە پەرتوک و قەڵەم و کەلوپەلی خوێندن و وانە وتنەوەم خستە سەر مێزە بچوکەکەی نزیک پەنجەرەکە کە تەنها دوو کورسی هەبوو.
پەردەیەکی ماڵەوەشم لەگەڵ خۆم هێنابو لە شوێنی پەردە سپیە پیسەکە لە پەنجەرەکەم خست کە ئەوەی منیش هەر سپی بوو بەڵام داوی باریکی بریسکەداری لەگەڵدابوو، ئەو ژورەی دوو کاتژێر بەر لەئێستا بینیم لەگەڵ ئەو ژورەی ئێستا ئامادەم کرد وەکو لادێکەمان و لەندەن جیاوازیان هەیە!

لە کۆتایی دا دوای دو کاتژێر لەسەر جێگاکەم پاڵکەوتمو لە بنمیچە نزمەکەی ژورەکەم ڕامابووم، نازانم چیبکەم ئێستا!
چۆن دەست بەژیان بکەم بە تەنها لێرە لەم شارە گەورەیەدا دوای بیست ساڵ لە مانەوە بە تەنها لەگەڵ دایکێکی نەخۆشو پیر لە لادێیەکی وشک و بچوک!

ئەو کوڕەی ماسکەکەی لەبەردایە! The guy in the maskحيث تعيش القصص. اكتشف الآن