غەرـیبم بی تۆ ~

210 25 13
                                    

١٩٩٧~۷~١

ئێران نغـەدا

هەر وەک چاوەکانت جلەکانم ڕەشە ..

دڵم ئازاری هەیە

کچی بێری بەقوربانت بم ~

بێری ئاواتم ئەوە بوو

لە نێو جلی سپی دا بتبینم ..

کوێر بم

فکرم نەدەکردەوە

کفن،یش سپییە ..

ئێستا لەسەر گۆڕتم جوانە مەرگ ..

کچێ بێری

بمرم بۆت ..

بێری چاوەکانم ڵێڵن

ناهێڵن بە چوانی بتبینم ..

بێریڤان محمدی بەیانی ..

گۆڕێکی تر لە تەنیشتت هەڵ دەکەنن ..

بێری تخوا من گوناهم زۆرە

چی گەر تۆ چوویتە بەهەشت ؟

یانی چیتر ناتبینم ؟

بێری باران دەبارێت

منیش پێخەفێکی ئەستوورم بۆ هێناویت ..

دەزانم تۆ زوو نەخۆش دەکەویت ..

جا کە نەخۆش دەکەویت زۆر جوانی !

لوتت سور دەبێتەوە ..

بێری وەللە زۆرت بیر دەکەم

ئاخر چۆن منت بێ خۆت کرد

بێری من کوێر بم یاخوا

بێری مەترسە

لای تۆ دەخەوم ئێ ؟

توند لە باوەشت دەگرم ..

ئەمشەو زۆرت بۆن دەکەم ..

دەتپارێزم ..

بێری بمبەخشه ..

نەمتوانی بۆ کۆتا جار سەیرت بکەم ..

توڕەم ..

دەرمانی دڵم ..

ئای بێری

بێ تۆ ئەو شەوانە چەند ناخۆشن ..

ئای بێری ئای

تخوا بێری با منیش بمرم ..

بێری من لەکوێی لەکوێ ؟!

بەخوا بێ تۆ زۆر غەریبم ..

بێ تۆ هەموو شتێک بێ ڕەنگە ..

چی لەم دڵە نەخۆشەم کەم ؟


بەخوا تا مردن تۆم لەبیرە ..

نووری چاوم ..

ئیتر ماڵی من لای تۆیە ..

تەنیشت گۆرت !

غەریـبم بێ تۆ ~










ئـەگەر بەتۆ ناگەم
ئەوە ئیتر قسمەتی منە
نەمەویست ئاوای لێبێت
ئەوە هی بەختی خراپۍ منە
بەقەد دنیایێک غەمم هەیـە
ئەگەر ڕۆژێک نەتبینم
چۆن دڵت هات بڕۆی
ئێستاش عاشقی چاوەڪانتم 🖤!

You've reached the end of published parts.

⏰ Last updated: Jul 07 ⏰

Add this story to your Library to get notified about new parts!

غـەریـبـم بـێ تــۆ ~Where stories live. Discover now