ماڵێ

106 21 0
                                    

لە پاسەکە دابەزی

لەگەڵ مازیار، هاوڕێی منداڵی ..

هەرزوو منداڵی گوندەکە دەووریان دا

"کاکە ئاری بەخێر بێیتەوە"

هەموویان باوەشیان لێی دا

"پاس"

جانتاکەی فڕێ داو دەستی کرد بە
یاری تۆپی پێ لەگەڵ منداڵەکان ..

"ئاری بابڕۆین"
مازیار گوتی

"بابڕۆین"

لە بەرامبەر ماڵەوەیان وەستا

پڕ غەریبی نیگای دەکرد

گوڵێ،ی خوشکی لە سەربانەکە

لە خۆشیە هاواری کرد

ئاری،ش بە دڵخۆشیەوە چووە ژوورەوە

دایکی بە گریانەوە باوەشی لێدا

"ئای قوربانت بم ڕەشەی من"

"پورێ ئەوەندەی لە سجن بووە
وا سپی بووە"
مازیار به پێکەنینەوە گوتی

"ئەدی وا نابینم"

"قوربانتم دایە"

"کاکە"

"گوڵێ،ی من"

گوڵی چاوەکانی پڕ بوون

خۆی فڕێدا باوەشی کاکی

"ئێ باوکم لەکوێیە"

"باوکت ئێوارە دێتەوە"

"ئێهـ"

"وەرە با شتێکت بۆ حازر کەم"

"ئەرێ وەللە لەمێژە نانی دەستتم
نەخواردییە"

ئەو شەوی لە باوشی دایکی نوست ..

بەبێ غەمی

تەنیا غەم کە لەدڵی دا هەبێ بینینی بێری بوو ..

غـەریـبـم بـێ تــۆ ~Where stories live. Discover now