مـــەی

95 19 11
                                    


بێری

دووێنی شەو،

مام زیملاکۆ بوتڵێک مەی بە دزی
هێنابوو


کاک ناس،یش بە سازەکەی و دەنگە
خۆشەکەی گۆرانی دەوت


بۆ ساتێک وام زانی دووبارە لە چایەخانەکەی
سەر کۆڵانمانم ..


ئەی گوڵ ئەی گوڵ
ئەی گوڵی جوان
ئەی ئەستێرە و مانگی تابان
شەوگارم بۆت هەر گریانـە
منم مـەسـتم بەم چاوانـە !

بێری، بێ ئەوەی هەست بکەم

فرمێسک لە چاوەکانم دەڕژا

بێری ئەمشەوی بۆ بینینی تۆ

سوجدەم برد

لە خودا پاڕامەوە

مام زیملاکۆ،ش دەیگوت عاشقی کچی خاڵی
بووە ..

بەڵام کچەکە خۆشی نەویستوە و هاوسەرگیری
کردووە !

ئەویش بۆ شەوی دووەم چووە پیاوەکەی کوشتوە !

بوتڵە مەی،ەکەی لە پێشم دانا

گوتی بخۆوە تا چاوت دادەخرێ

منیش خواردمەوە


لە ئاری،یەوە بـۆ بـێری !








"🥲

لۆ ئەکتیڤ نین ؟
خۆش نییە 🙂؟
بەجدی دەگرێیم 😔!
کۆمێنتی زۆر بکەن حەزم لە ڕای
گۆیە !

ئەجە گۆرانی ڕزگار هەولێری هەندەک دەوور
دەبینی بەناوی (هەموو شەوان) 😍!






غـەریـبـم بـێ تــۆ ~Where stories live. Discover now