پارتــی 4

818 143 236
                                    

ڤـۆت و کۆمێنت بکە پێش خوێندنەوە🤎،

جگە لە (دوو) کەس کەس کۆمێنت ناکات رێز لە ماندووبونم ناگرن، ئەم پارتەش دا ئەنێم و گەر وەک پارتەکانی تر کومێنت نەکەن ناچار ئەبم پارتی تر دانەنێمەوه،

مـاویەکی زۆر ئەروات بەسەر ئەو شەوەیـا کە باپیرە له ژوورەکەی مینجـای بوو

ئێستە مینجای زیاتر لە جاران تێکەڵ بووە لەگەڵیان و زیاتر وەکو خێزانێـک وان

باپیرە چەنجار ئەیبات بۆ شوێنی مەشق کردنو فێری چەن مەشقێکی سـادە و سەرەتایی کردوە

وە بێگومان زیاتر له جاران تێکەڵ بوە لەگەڵ تای و ئەوان وەک دوو هاورێی زۆر باشن وە جیمینیش تەنیا جۆنگکووک نەبێت کە مینجای ئێستاش لێی تورەیە،

جۆنگکووک زۆر پەشیمانە لەوەی کە بەم شێوەیە له مینجای تورەبوە

زۆر جار هەوڵیداوە قسەی لەگەڵ بکات مینجای وەڵامی ناداتەوە خۆی له گێلی ئەدا یان کە جۆنگکووک دێت بۆ شوێنێک ئەوی لێیە خێرا بە راکردن ئەروات

تا ئەمشەو چی کە نەیتوانی رابکات....

ئێوارەبو کورەکان و باپیرە هاتنەوە ماڵەوە مینجایش چو بەخێرهاتنیان بـکات

"بەخێربیتەوە باپیرە"
مینجای لای دەرگاکەوە بە زەردەخەنە وتی

"سوپاس مینجای"
باپیرە بە زەردەخەنەوە وەڵامی دایەوە

"بەخێربێنەوە کورینە"
دووبارە مینجای وتی

"سوپاس مین مین"
تای وتی و دەستی لەسەری دا ئینجا رۆیشتە ژوورەوە

"سوپاس بچکۆڵە"
جیمینیش وتی بە زەردەخەنەوە جا رۆیشتە ژوورەوە

وە جۆنگکووک ویستی وەڵام بدات بەلام مینجای خێرا ئەوێی جێهێشت

جۆنگکووک لەبەر خۆیەوە هەناسەیەکی ساردی دا و رۆیشتە ژوورەوە




و دواتر هەموویان رۆیشتن بۆ خواردنی خوانی ئێوارە

ئەمشەو هیچ کاریکیان نابێت و له ماڵەوە ئەبن وا تای ئەڵێت ئێمە له ماڵین مینجای با هەموومان یاریەک بـکەین مینجایش رازی ئەبێ و ئەچنە هۆڵەکە بۆ ئەوەی یاری بکەن

بەڵام کە ئەچن تای جیمین و جۆنگکووک'ـیشی بانگ کردووە

مینجای کە جۆنگکووک ئەبینیت خێرا ئەیەوێت بڕوا

رفـاندن لەلایەن مـافیـاکان  abduction by MafiasWhere stories live. Discover now